کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەی ناڕەزایی دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووس (موحسین شوانی) ئیدانەو ریسوا دەكەین

Sunday, 20/07/2014, 12:00



دوای بەدوای خۆپیشاندانەكانی 13-7-2014 لەشاری مەخموور كە بەمەبەستی نارەزایی دەربڕین سەبارەت بەكێشەی ئاو ئەنجامدرا، بەداخەوە هێزە ئەمنییەكانی مەخموور رۆژنامەنووس و شاعیر (موحسین شوانی)یان دەستبەسەركردو لەئێستادا بەكەفالەت ئازادكراوە.
ماوەی هەفتەیەكە لەشاری مەخموورو شارۆچكەی گوێڕ خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی و كەمی خزمەتگوزاری لەم ناوچەیەدا، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە لەشاری مەخموور بەبەكارهێنانی هێزو گوللە وەڵامی خۆپیشاندەران درایەوەو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی مەخموور بەتەقە بەربڵاوی بەخۆپیشاندەران كراو دواتر لەناو ماڵەكەی خۆی لەبەردەم خێزانەكەی و دراوسێكانی رۆژنامەنووس و شاعیر (موحسین شوانی) لەلایەن پۆلیسی مەخموور قۆڵبەست دەكرێت و بۆ ماوەیەك زیندانی دەكرێت و دواتر بەكەفالەت ئازاد دەكرێت تارۆژی دادگایی كردنی.
ئەگەرچی رۆژنامەنووس (موحسین شوانی) ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی (دەنگی مەخموور)ەو بەیەكێك لەكاراترین رۆژنامەنووسەكانی دەڤەری مەخموور دادەنرێت، بەڵام دەستبەسەركردنی بەتۆمەتێكی نەشیاو رەتدەكەینەوەو داواكارین ئیدارەی مەخموور لەجیاتی دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسان لەخەمی چارەسەركردنی كێشەكانی مەخموور دابێت و هەرچی زووە كێشەی كەمئاوی لەمەخموورو گوێڕ چارەسەر بكات و بەپێی یاسای رۆژنامەگەری كە لەپەرلەمانی كوردستاندا دەرچووە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بكرێت.
جێگەی باسە لەهەفتەیەكدا بۆ سێیەمجارە خۆپیشان لەشاری مەخموور ئەنجام دەدرێت و هاوڵاتییانی مەخموور داواكارن كە كێشەی ئاوی مەخموور چارەسەر بكرێت، هەروەها لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی مەخمووردا هاتووە كە داوادەكەن ئەنجومەنی قەزای مەخموور پێكبهێنرێت و پێدانی بەشی مەخموور لەبڕیاری پترۆدۆلار, هەروەها دانانی خەڵكی ناوچەكە لە پۆستە ئیدارییەكان.
لەكۆتاییدا داوا لەسەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و خەمخۆرانی بواری رۆژنامەنووسی و چالاكوانانی مەدەنی دەكەین، كە بەداوداچوون و لێكۆلیینەوە لەكەیسی دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووس (موحسین شوانی)دا بكەن.
رۆژنامەی دەنگی مەخموور
١٤-٧-٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە