لە كۆنگرەى حزبى شیوعى كوردستان بەتەزویر باڵى دژە پارتى شكێنرا
Tuesday, 17/07/2012, 12:00
دواى ئەوەى ماوەیەكى زۆر بە سە ر وادە بە ستنى كۆنگرەى حزبى شیوعى دا تێپەڕى لە شارى هەولێر ئەو حیزبە كۆنگرەى خۆى بە ست خەڵك وئەندامانى حیزبى شیوعى چاوەڕى زۆریان لەو كۆنگرەیە دە كرد بەڵكو قیادەیەكى فیعلى بۆ شیوعیەكان هەڵبژێردرێت بەڵام لەژێر زەختى پارتى دیموكراتى كوردستان وحزبى شیوعى عێراق ،لە ڕێگەى ئەم دوو حزبەوە ،دژەكانى ئەم دو وحزبە نەهێڵدرا دەربچن یان بێنە كۆنكگرەوە ،كەسانى وەك دڵشاد خدروئەحمەد شێروانى وابوكاروان پارتى حەزیان پێناكات ویان حزبى شیوعى عێراق چارەیانیان ناوێت ،بەتایبەتى عەلى ڕووسى كەحزبى شیوعى عێراق وپارتى زۆریان ڕق لێیەتى ئەندامى مەكتەبى سیاى حیزبى شیوعى بوو نەیان هێشت بێتە كۆنگرەوە ،كەحەقى قانونى خۆى بوو ،بە گۆێرەى نیزام داخلى كۆنگرە بڕیار لە سە رچارەنووسى بدات بەڵام باڵى لایەنگرانى پارتى هیچ حسابێكیان بۆكۆنگرە نەكرد دواى ئەمە لە ڕێگەى كاغەزى پڕكراوە لەكاتى فەرزكردنى دەنگە كان ،نیوەى زیاترى دەنگەكانیان پڕكردبۆوە ئەوەى تعجووب بوو ئەندامانى كۆنگرەیان كردە دەرەوە لەكاتى فە رزكردنى دەنگەكان لەدنیا وابووە ،دەنگدان نهێنیە وفەرز ئاشكرایە بەڵام تەزویر چییەكان فەرزیان نهێنى كرد ودەنگدانیان ئاشكرا كرد ،ئەم تەختیتە لەلایەن باڵى لایەنگرانى پارتى لەناو حزبى شیوعى كەماڵ شاكر ودیلمان ئامێدى دانرابوو،مامۆستا قادرو مامۆستا ڕەوەندیان دانابوو بۆ ئەم عەمەلیە بە هاوكارى ابو احلام وە ئەو كەسانەى زەبتى سەوتیاندەكرد هیوا مستەفاوفازل عەباس دەستیان هەبوو لەم عەمە لییە ابوكاروان ئاشكراى ئەم تەزویرەى كرد خەڵكى ناو كۆنگرە دژى وەساتانەوە بەڵام نەیاندەزانى ئاوها تەزویریانكردە ئەو سە ركردایەتیە ناشە رعییە چونكە جگە لە ابو كاروان ئەودوا ى بەتەزویر چوون هەندێكیان نازانن
هە ربە تەزویردەرچوون بەڵام تەها سلێمان وهندرێن وشێخ سدیق وجەوهەروكەماڵ شاكروحەیدەر فەیلى،هادى مەحموودچل40 دەنگى هێنابوو وەك موخڵسى پارتى بەتەزویر دەریان كرد بۆمەكتەبى سیاسى ئایە حیزبێك مەكتەبى سیاسیەكەى بەتەزویر دە ربچێ ئیترچاوەڕێ چى لى قیادەدەكەى دەكرێت ئەوى جیگەى داخە پیاوى وەك عەزیز محمد وكەریم ئەحمەد پشتگیرى ئەم قیادەیە دەكەن وچاوپۆشیان لێدەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست