کچی عومه‌ر فه‌تاح بوام..
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
ره‌نگه بۆ که‌سیکی هه‌ست ناسک به تایبه‌تی ژنان ، ئه‌سته‌م بێت یه‌کێ له خانه‌واده‌که‌ی تۆمه‌تبار یا تاوانبار بێت ، ئه‌و ژنه به حوکمی پێگه‌ی لاوازی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه چاو به‌ره‌ژێر ده‌بێت و هه‌ر رۆژێکی به مردنێکه.
من وه‌ک ژنێک کاتێ ده‌بیسم پیاوێک تاوانباره و کاریکی ناره‌وای ده‌رهه‌ق به کۆمه‌ل یا یه‌کێ کردووه ، خه‌می هیچم نابێت ته‌نها هاوسه‌ره‌که‌ی یا کچ وخوشکه‌که‌ی نه‌بێت که هیچ تاوانێکیان نییه جگه له‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه که به‌تاوانبار گرێیده‌دا ، ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و خۆبه‌که‌مزانیی له نێو کۆمه‌ڵگا.ئه‌مه ره‌نگه بۆ تاوانبارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی راست بێت به‌ڵام له تاوانبارانی سیاسی و ئابووری هه‌رگیز راست نییه به‌ڵکو تێکڕا خانه‌واده‌که تێوه‌ده‌گلێت و به ره‌نگێک له ره‌نگه‌کان ئه‌ویش یا ئه‌وانیش تاوانبارن.
جا ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر هه‌ردوو کچی عومه‌ر فه‌تاح که ئیستا باوکیان به تۆمه‌تی دزینی پاره‌یه‌کی زۆر تاوانبارکراوه و له‌ده‌ست دادگا و پۆلیس رایکردووه که‌س نازانێت له کوییه ، هه‌ڵوێستێکی ئه‌وه‌نده باشیان نابێت و هه‌میشه ئه‌و دوو کجهی رووی ناو کۆمه‌ڵگایان نابێت و ئه‌وه‌نده خۆیان به‌که‌مزان دێته پێشچاو که ره‌نگه هه‌زار نه‌فره‌ت له‌و رۆژه بکه‌ن که پیاوێکی وه‌کو ئه‌و عومه‌ره باوکیانه.
عومه‌ر فه‌تاح نه‌ک ههردزه به‌ڵکو پیاوکوژیشه که ره‌نگه ئێستا هه‌ر به تۆمه‌تی دزی داواکراوه و پۆلیس به‌دواوه‌یه‌تی به‌لام رۆژێ دادێ خوێنی سه‌دان کوڕوکچی شۆرشگێرانی رۆژهه‌لات و باشوری کوردستانی ده‌خرێته ئه‌ستۆیی ، ئینجا به‌زمه‌که خۆشده‌بێت ، جه‌لال تاڵه‌بانی ناتوانێت هه‌تا سه‌ر به‌رگری لێبکات ، چونکه مانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له رووی فیزیکی و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ماددیی له سه‌ر لێواری مه‌رگه ، بۆیه هه‌رگیز دوارۆژی که‌سێکی وه‌کو عومه‌ر بۆ کچه‌کانی نابێته جێگای که‌رامه‌ت و سه‌ر به‌رزی به‌ڵکو سه‌ددام ئاسا ده‌بێ دادگایی بکرێت و تۆڵه‌ی هه‌موویی لێ بکرێته‌وه.
جا له کۆتادا منیش ئه‌گه‌ر کچی عومه‌ر فهتاحیکی دز و تیرۆریست و پیاکوژبام ، له خێروبێری خوێنرشتنی خه‌ڵکی و له دزینی قووتی خه‌ڵکی نه‌داری کوردستان خوێندنم له باشترین زانکۆکانی دنیاێی بخوێندبایه و مناڵم له باشترین نه‌خۆشخانه‌کانی دنیای بوایه ، هه‌رگیز نکۆڵیم له‌و بابه دزه نه‌ده‌کرد ، چونکه باش ده‌زانم چه‌نده عوددهی و قووسه‌ی و حه‌لاو و ئه‌وانی دیکه له کاروکرده‌وه و ئیمتیازه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی باوکی تیدا گلابوون ، منیش ئه‌وه‌نده تێدا دهگلام ، بۆیه هه‌میشه ده‌بێ بڵێم: قه‌د خۆزگه ناخوازم له جیاتی کچه‌کانی عومه‌ر بام ، چونکه ئه‌وانه له رهوشێکن دوژمن به حالیان نه‌بێت ، سه‌رشۆر و سووک و مه‌نبوز له نێو کۆمه‌ڵگا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست