ئافەرینێك بۆ مامۆستا هەڵكەوت زاهیر!
Sunday, 12/04/2009, 12:00
پێم سەیرەو سەرم سوڕماوە، ئاخۆ ئەو دەستە بەهێزو پڕ پڕنیعمەتە بەحیكمەتە هی كامە مەنسوول بێت كە لە پشت خواری كەمەری ئەم بەڕێزە بێت لێیانكردین بە چشت و بەزۆر كردیانە نوێنەری هۆنەرمەندان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان؟!
لەكاتی سەردەمانێكی تێكهەڵچوون و شەڕی رەشی براكوژی هەردوو حیزبی پارتی و یەكێتیدا بوو، ئەوكات هەریەك لەم دوو حیزبە ئەوەی بەشان و باڵی هەرلایەكدا لەهەربوارێكی راگەیاندن بیتوانیایە پیایان هەڵبدات ئەوا بارانی رەحمەت دادەباری بەسەر كەسی كردەدا.
هەر لەو سەردەمەشدا خەڵكی بێلایەن و لایەندار هێندە بەم شەروو شۆڕو ئای بگرەو بەردەیەدا سەرقاڵ بوون بە تازەترین جۆری تەقەمەنی ، هەرگیز وەك ئێستاو بەو رادەیە هزری بۆ زۆر ووردەكاری تری لایەنەكانی دیكەی دەرەوەی ئەمانەی نەبوون وەك مۆسیقا.
هەڵكەوتە اهیریش یش زۆر زۆڵانە لەو سەردەمەدا زۆر بەزیرەكانە ئەو هەلەی بۆ دزییەكی نامەردانە قۆستەوە، هەربۆیە بە سروودێكی سەدامانە و عێراقیانە بارزانی پێ تەعریبكرد!! مامۆستای دزی مامۆستا هەڵكەوت زاهیرئەم دزیەی بۆ چوویەسەر تا ئەمساڵانەی دوای دوو هەزارو پێنج، بەڵام خۆشبەختانە لە لایەن بەڕێزێك بەناوی خالید كەركووكی كە دانیشتووی وڵاتی سوئێدە ئەم سڕەی هەڵماڵرا..... ئەوەش لەیادنەكەین كە كاك ناهەڵكەوت بەم مارشە تەعریبكراوەی بارزانی پاش چەندساڵێك هێنایانەوە كوردستان و كردیانە نوێنەری هونەرمەندانی قوڕبەسەرو بێدەسەڵات، كارەسات لەوەدایە كە كاربەدەستانی كورد بۆ بەدوای تۆڵەسەندنەوە لەكەسانی كورد تەعریبكراودا دەگەرێن ئەوەتا ئەم بە ئاشكرا لەبەردەستتاندایە، تێناگەم لەبری ئەوەی لێپێچینەوەی یاسایی و قەومی لەگەڵ بكەن هەستان كاربەدەستیەكەیان بۆكردە (دوو) وەك خەڵاتی سەركەوتنی سەربازی كە خەڵاتەكەیان بۆ ئەم بێرێزە كردنە بەڕێوەبەری سەتەلایتێكی وەك دەلێن هونەری بوو؟!
ئێستا هەڵكەوت زاهیر جگە لەوەی كە وەك نوێنەری هونەرمەندان لە ئەنجوومەنی حكومەتە، بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی نوێی ئاسمانی كۆڕەكیشە، هەربۆیە شەوانە وێنەی خۆی و ئاوازو مۆسیقا عەرەبی و داروو دەستەكەی لەسەر ئەو شاشەیە دەبینرێن وە بۆ ئەوشاعیرەی پاڵپشتی لە هەڵكەوت زاهیر دەكات و لە ئەنجومەنی نیشتیمانیە هەموو شەوێكیش چەند خوولەكێكی پێش كۆتایی پەخشی بە تاپۆكراوی هی ئەو خانم خاسەیە.
وەك لە نوسراوێكدا لەم چەند رۆژە لە ماڵپەڕی كوردستان پۆستدا پێش چاوم كەوت، لەژێر ناونیشانی: (تەلەفزیۆنى كۆرەك یان تەلەفزیۆنى مامۆستاوكوتلەبازى..!!!)، ئەوەی زۆر سەرنجی راكێشام دوو دەگیەكەی ئەم كەسە بوو......
ئێستا ئەوەندەی من لەم كابرایە تێگەیشتبم لەم كارانەی كە دەیكات و لاف و گەزاف پە پارە و سەروەتی میلەتێكەوە دەكات بۆ ئەم چەند خاڵانەی لای خوارەوە دەگەڕێنمەوە:
1. فەساد كردنی مۆسیقای كوردی و بە تەعریب كردن.
2. نمایشكردنی ئەو كچە كاڵ و كرچانە بۆ ئیغراكردنی دەسەڵاتدارانی عاشق.
3. هەڵپەكردن لە ناساندنی ناوو كەسایەتی خودی خۆی، وەك بڵێیت زۆر موبدیعە.
لەكۆتایدا ئەوەندە دەڵێم بە كاربەدەستانی ئەو وڵاتە، ئایا لە ناپیاوێكی دوو دەگی وەك هەڵكەوت زاهیر چاوەڕوانی دەكەن كە نوێنەرایەتی میللەت و هونەرمەندانتان بۆ بكات؟ سەد حەیف سەد داخ......!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست