ئەمە پرسیارێکە وەک گەڕیدەیەکی ونبوو لە نێو جەنگەڵستانی لۆژیک و لێکدانەوەی هزری کۆمەڵگای کوردی هەمیشە لە مێشکی مندا دەخولێتەوە! پاش چارەکە سەدەیک تەمەن لە تێڕامان، لێکدانەوە، شیکارو بەدواداچوون هەتا ئێستا بێ ئەوەی بگەمە ئاکام و دەرەنجامێکی یەکلاکەرەوە، ڕۆشناییەک تەنها ئەوەندەی لە ئاستی توانا و لێوەشاوەیی...