په‌یڤێکی کورت بۆ كاک شێرکۆ بێکه‌س : ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چقڵ نین و کلین بۆ چه‌ند ساڵه‌ نووزه‌یه‌کت لێوه‌ نه‌هات ؟

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


 ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بۆ یه‌که‌مجار كاک شێرکۆ هاته‌ مه‌یدان و سوکه‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گرت که‌ هه‌ژده‌ ساڵه‌ سوکایه‌تی به‌گه‌له‌که‌ی و خه‌ڵکی شاره‌که‌ی ده‌کات .. به‌ڵێ کاک شێرکۆ نه‌ک هه‌ر پێشه‌نگ نه‌بوو به‌ڵکو دوا که‌س بوو که‌ به‌خۆی و ئه‌سپه‌ شه‌له‌وه‌ هاته‌ گۆڕه‌پان ..
هه‌ژده‌ ساڵه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دابڕاوه‌ له‌ ڕۆشنبیر که‌چی ئه‌و به‌ڕێزه‌ تازه‌ باسی لێوه‌ ده‌کات . پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا ئێوه‌ومانان بۆ خۆیشتان هه‌ر دانه‌بڕابوون له‌و کاروانه‌ واته‌ له‌ کاروانی ڕۆشنبیری ، ئه‌گه‌ر دانه‌بڕابوون کوا ئه‌ی له‌ کوێ بوون ؟
ئایا ده‌سکه‌وتی شه‌خسی و په‌یوه‌ندییه‌ شه‌خسیه‌کانی خۆته‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ که‌ وایکردووه‌ که‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازاره‌ی میلله‌ته‌که‌تدا نوزه‌یه‌کت لێنه‌بیسترێت ..!
ده‌بوایه‌ تۆ ئێستا جوانترین شاکارت بۆ ئاسکه‌خانی ژنه‌ ئه‌نفال بنوسیبایه‌ که‌ وه‌ک شێر له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا وه‌ستایه‌وه‌ که‌ ئێوه‌ ناوێرن به‌ په‌نامه‌کیش له‌ هۆنراوه‌یه‌کدا ته‌نانه‌ت سوکه‌ ئاماژه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌یشی پێبکه‌ن.
هه‌ڤاڵ شێرکۆ تۆ زۆر له‌ دوای به‌ندبێژه‌کان و ڕاپبێژه‌کان (ڕاپه‌ر) هاتیته‌ نێو گۆڕه‌پانه‌که‌ . چاوه‌ڕێمان ده‌کرد که‌ ئێوه‌و مانان ده‌ستپێشخه‌ر و ڕچه‌شکێن بن نه‌ک به‌ند بێژه‌کان.
چاوه‌ڕێمان ده‌کرد که‌ نوسه‌رانی کورد ، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێزتان ڕچه‌شکێن و پێشه‌نگ بوونایه‌ نه‌ک به‌ندبێژه‌کان که‌من لای خۆمه‌وه‌ پڕبه‌دڵ ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌م .. چونکه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون که‌ مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی سپی و ڕوانگه‌ی نوێیان هه‌ڵگرت نه‌ک ئێوه‌ . ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون که‌ داوای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤیان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و نه‌گریسه‌کرد.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ئازادکرد..
ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ به‌رگری له‌ هاشم سوڵتان و به‌رزان تکریتی کرد..
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی کردینی به‌ سه‌گ به‌ چقڵی چاو به‌ نۆکه‌ری بێگانه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیمان کرد‌ ..
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ ده‌نگی ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانیخوازانه‌ به‌ زه‌ڕه‌ی که‌ر به‌ مانگه‌شه‌و وه‌ڕین ده‌چوێنێت ..
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ له‌بریتی ده‌ست و دیاری بۆ منداڵه‌ ئه‌نفاله‌کان ده‌ هه‌زار ده‌مانچه‌مان بۆ ده‌کڕێت له‌ هه‌نده‌ران ..
ئاخر ئه‌و ده‌مانچانه‌یه‌ که‌ ئێستا پیاوانی گه‌لۆرو به‌دڕه‌وشتی ده‌سه‌ڵات ده‌یخه‌نه‌ ناوده‌می لاوان تا کپ و بێده‌نگیان بکه‌ن و پاشان
به‌خۆیان و ئوتومبیله‌ جامڕه‌شه‌کانیانه‌وه‌ بزر ده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مۆڵگه‌کانیان .. ڕوونتر بڵێم بۆ ئه‌و کولانه‌و گه‌وڕی (پاسکردنه‌ی) له‌ به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاری ماڵه‌ مه‌سئوله‌کانیاندایه‌ ..
پرسیار ئه‌وه‌یه‌که‌ ئایا ئه‌وه‌ چ هۆنه‌ر و نوسه‌ر و ڕۆشنبیرێکه‌ که‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ فاشیستانانه‌ نه‌یبزوێنێن ..ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی که‌ وه‌ک ده‌ڵێن به‌ردیش به‌ به‌ردی خۆی ده‌هێنێته‌ وه‌ڵام ...!
[email protected]

سوید


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە