ئەمجارەش بەرزانى ئەحمەد كوردە سەرى یەكێتى شۆڕ كرد
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
ئەو ڕۆژەى مەراسیمى هێنانەوەى ڕوفاتى 187 ئەنفالى گەرمیان بوو یەكێتى بەتەمابوو مەڵبەندى سلێمانى هەموو خەڵكى شار‌و ئەو حەفتاو شەش هەزار ڕێكخستنەى بەرزانى ئەحە ئه‌حمه‌د کورده خۆى پێوە با ئەدا و پارەى لەسەر وەرئەگرێ بۆى بهێنێتە سەر شەقامەكان و لە دەروازەى شارەوە تا كۆتایى شار و بازگەى عەربەت شار و شەقامەكان جمەیان بهاتایە بەڵام بە و هەموو فشارەى كە شێخ جەمالى تاسلوجە و بەرزان كردبویان نەیان توانى هیچ كۆبكەنەوە تەنانەت بەس ئەندام كەرت و كۆمیتە و مەڵبەندەكانیان بۆ كۆنەكرابوەوە , بۆیە لە تاوا بۆ قەرەباڵغ كردنى بەردەم مەڵبەند مناڵى زۆر بچوكیان هێنابوو كە لە خوێندنگا سەرەتاییەكانەوە هاتبون و هەندێك خوێندكارى تر‌ى ناوەندى و پەیمانگاى هونەرەجوانەكان و هەندێك فەرمانبەرى پەروەردەى سلێمانى بەردەم مەڵبەندیان پێ قەرەباڵغ كردبوو ئەگینا بێجگە لەو چەند كادرەى مەڵبەند كەسى تر ئامادە نەبوبو, كۆمیتەكانى تریش كە لە سەر ڕێگاكان ئامادە ببون بە ڕێژەیەكى زۆر كەم هاتبون, ئەمەش ئەوە دەردەخات كە مەڵبەندى سلێمانى لە سایەى ئەم باندەى ئێستاوە هیچى بەسەر هیچەوە نەماوە.
خەڵكینە پێتان سەیر نەبێت ئەمانە ناتوانن هیچ بكەن , چونكە هیچیان نیە و تاڵەبانیش گرەوى كردوە ئەمجارە لە سلێمانیدا هەڵبژاردن بباتەوە بە هیمەتى ئەم باندەى ئەوەندەى تر یەكێتیان ناشیرین كردوە لە سلێمانیدا , ئێستا بۆ ئەوەى قەرەباڵغى بخەنە مەڵبەندەوە و خەڵك سەردان بكات ئەگەڕێن بزانن لە كوێ كێشەى خەڵك هەیە بە كۆمەڵ ئەیان هێنن بۆ ئەوەى بە ناوى چارەسەر كردنى كێشەكانیانەوە داوایان لێبكەن دەنگیان بدەنێ , چەند ڕۆژێكە لە ڕێگەى که‌سانی خۆیانەوە بە كۆمەڵ خه‌ڵک کۆ ده‌که‌نه‌وه ده‌یان هێنن هێنن بۆلاى بەرزان, جا مەڵبەندێك نەتوانێ بۆ ئەو مەراسیمە گەورەیە شارێك بخرۆشێنێ ئەبێت چ مەڵبەندێك بێت , مەڵبەندێك ئێستا نەتوانێ نیوەى ڕێكخستنەكانى بخاتە گەڕو بۆ وەستانى پێشوازى لەو شەهیدە ئەنفال كراوانە دەست لە سەر سنگ بوەستن ئەى ئەبێت كەى بیان هەژێنێ، ئەترسم هەڵى گرتبن بۆ ڕۆژى تەنگانە یان بۆ ئەوەى ڕٍێكخستنەكانى ئاشكرا نەبن , وا ئەمجارەش بەرزان و باندەكەى مەڵبەندى سلێمانى سەرى یەكێتیان شۆڕ كردەوە.
بۆ کاک هیوا جافه‌رانی: له‌و نووسینه‌دا ناوی که‌سێک هاتبوو، که شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو به بێ به‌ڵگه له سه‌ری قسه بکه‌یت، ئێمه وه‌ک نووسه‌رێک ڕێزمان بۆت هه‌یه، که پێشتر نووسینی دیکه‌ت بۆ ناردووین و به‌بێ سانسۆر بڵاومان کردۆته‌وه، لێ لێره به‌دواوه داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌ین که ئه‌و نووسینانه‌ی بۆمان ده‌نێرن بۆ له‌مه‌ودوا له خۆڕا ناوی که‌سی تێدا ڕیزمهکهن و که‌س له‌که‌دار مه‌که‌ن و به بێ به‌ڵگه‌ش ناوی که‌س مه‌هێنن که په‌یوه‌ندی به باسه‌که‌وه نه‌بێ، پێویستیش ناکات ناوی که‌سایه‌تییه‌کان به زمانی بازاڕییانه له نووسینه‌که‌دا بهێرێ، وه‌ک به‌رزانی ئه‌حه سمێڵ، که جوانتر وایه هه‌ر به ناوه‌که‌ی خۆیه‌وه له نووسینێک بنووسرێت. هه‌ر سه‌رنجێکی دیهکتان هه‌یه ده‌توانن، بۆ له‌مه‌ودوا به‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌یت:[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست