کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوكانى تاڵەبانى و دوو قاڵب سابون ..

Saturday, 16/05/2009, 12:00


لەوەتى تاڵەبانى ترسەكانى زیادى كردوە بۆ دەرنەچونەوەیان و سوك بونیان لە ناو میللەتدا , بەغداى بیر چۆتەوە و هاتوە لێرە وەكو گەماڵ لێى كەوتوە و ئیش بۆ لیستەكەى دەكات , ئیش كردن ئاساییە , بەڵام نەك بۆ دەرچونى خۆتان داهاتى ئەو میللەتە ئاوا بە هەدەر بدەن , ماوەیەى چەند ڕۆژێكە دەسەڵاتە نەخۆشەكەى تاڵەبانى بە پەلە پڕوزێ كەوتونەتە قیر كردنەوەى جادەكان بەڵام ماوەى چوار ساڵە خەڵك دادو بێ دادیەتى كەس گوێى لێ نەدەگرتن تاسە زۆرەكان هەموو سەیارەكانى هەڵوەشاندین , ئێستا تاڵەبانى و یەكێتیەكەى خەریكى كردنەوەى خوێندنگان لە شارى سلێمانیدا بەڵام 18 ساڵە مامۆستایان داوا دەكەن , ئەى ئەو كاتەى مامۆستایان داوایان دەكرد بۆ كەس گوێى لێ نەدەگرتن , هەواڵەكە ئەڵێ لە سەر بودجەى یەكێتى دە خوێندنگا دروست ئەكرێ كەواتە ئەگەرترسى لیستى گۆڕان نەبوایە ئەوەتان نەدەكرد , ئەگەر سور بتان زانیایە دەردەچنەوە ئەوەتان نەدەكرد و نە شەقامەكانتان قیر دەكردەوە و نە خوێندنگاشتان بۆ دەكردینەوە , 18 ساڵە لە یەك پۆلدا 60 خوێندكار دادەنیشێ نە حكومەت و نە یەكێتى و پارتى شتى وایان نەدەكرد ئێستا ترسیان هەیە و ئەزانن چەندین ساڵە هیچیان بۆ خەڵكى سلێمانى نەكردوە ئێستا گەرەكیانە بە دوومانگ هەرچى شتە بیكەن و وەكو مریشكەكە هێلكەى قاز بكەن , ئێستا خەڵك ئەڵێ ئێمە مەمنونى لیستى گۆڕانین ئەگەر ئەوان نەبونایە یەكێتى ئەوەى نەدەكرد , ئێستا خەڵك بۆى دەركەوتوە ئەمانە ئەیان توانى شت بكەن بەڵام ئەوەى جێگاى پرسیارە بۆ نەیان كردوە و بۆ ئێستا بە م پەلە پروزێیە ئەیكەن , لەبەر ئەوە كەس بڕوایان پێ ناكات , بێجگە لەمە تاڵەبانى لە ترسى دۆڕاندنەكانیان ئەمجارە كەوتۆتە بەخشینەوەى پارەو سەیارە و دەمانچە بە سەر سەرۆك عەشیرەت و هۆزو خێڵەكاندا و بەس دەستت بگاتە تاڵەبانى بێ بەشت ناكات لەم سێ شتە , ئێستا تاڵەبانى بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە ئەوەى چەندین ساڵە لەم میللەتەى ئەدزن و كۆى دەكەنەوە ئێستا ڕۆنى خۆمان ئەدەن لە سمێڵى سەرۆك عەشرەت و هۆزو خێڵەكان و ئەوانەى كۆمەڵێ خەڵكیان بە چوار دەورەوەیە , ئێستا گردەكەى دەباشان بۆتە پێشانگاى سەیارە و مەخزەنى چەك و چۆڵ , هەركەسێك بچێتە دوكان بۆلاى تاڵەبانى بە نامەیەك ئەینێرێ بۆ دەباشان بۆ وەرگرتنى ئەو شتانە و پارەش لاى خۆیەتى لە دوكان ,ئەمە ى تاڵەبانى ئەیكات بە پارەى دزى ئەم میللەتە بێجگە لە ڕیسوایى زیاتر هیچى بە دواوە نیە ,هەرچى كۆنە موستەشارو سەرۆك عەشرەت و هۆزەكان هەیە لەمانەیان وەرگرتوە و تاڵەبانى بۆ هەندێكیان ئەنێرێ بۆ ماڵەوە , ئەمە ئەو ڕیسواییە كە تاڵەبانى دەستى داوەتێ , ئێستا تاڵەبانى لە سەرۆك و سكرتێرى یەكێتیەوە بوە بە دوكاندارو خەریكى هەڵخەڵەتاندنى خەڵكە , ئەو هەموو دەفتەرە دۆلارەى بە بەلاش دەیبەخشیتەوە بۆ بۆ ئاوەدان كردنەوەى ئەم ووڵاتە بەكارى ناهێنێ , بۆ بۆ چاك كردنى حیزبەكەت بەكارى ناهێنى , ئەگەر چاكسازیت بكردایە نیوەى ئەم پارەیەى تێ نەدەچوو ئەم پەلە قاژەیە و پەلە پروزێیەشى نەدەویست , ئەڵێن شەیتان پەلەى كرد چاوێكى خۆى كوێر كرد تاڵًەبانیش چى پارەى یەكێتى و حكومەت هەیە سەرفى دەكات بەڵام دەریش ناچێ ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە