کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مواسەفاتى لێپرسراوەكانى ئەم ووڵاتە

Saturday, 30/01/2010, 12:00


ئەم شەو لەم سایتە بوێرەدا چەند ووتەیەكى عەمید قادرم خوێندەوە سەرنجى ڕاكێشام كە دەڵێ ((به‌رپرسه‌كان له‌ ته‌رافیكلایت و هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ راناوه‌ستن)) ,وە دەَڵێ ((لێپرسراو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌ست به‌ پاراستنی یاسا ده‌كه‌ن، ئێمه‌ ئه‌وانه‌ به‌لێپرسراو ده‌زانین وڵات و نیشتمانی خۆیان خۆش بوێت)) ئەمە ى عەمید قادر باسى دەكات یەكێكە لەو مواسەفاتانەى پێویستە لە لێپرسراوانى ئێمەدا هەبێت , مەسئول دز نەبێت , خاوەن دەیان كۆمپانیا نەبێت , لە هەموو پرۆژەیەكدا بەشى نەبێت , لە بانكەكانى ئەوروپا پارەى نەبێت , خاوەنى دەیان ڤیلاو گردو لوتكە و باخ نەبێت ڕیزێك مۆنیكاى دوا مۆدێلى پێ نەبێت , چەند موچەیەكى نەبێت , چەند تۆڕى لەش فرۆشى نەبێت , دەیان كەس دەڵاڵى بۆ نەكات ,باشترین جۆرى حەبى ڤیاگراى پێ نەبێت , سەرو سمێڵى ڕەش كراوە نەبێت , خاوەنى دەیان پۆست نەبێت لە حیزب و حكومەتدا ئیتر چ لێپرسراوێكە ,ئەو لێپرسراوانەى ئەمەى نەبێت جێگاى گاڵتە پێ كردنە , كە بە ڕێگادا ڕۆیشتن نابێت كەس پێشیان بكەوێت , پێش دەرچونى بە نیو سەعات ڕێگەى بۆ بگیرێ , دەیان سەیارەى پۆلیس و مغاویر و مرور ڕێگەى بۆ پانەكەنەوە ئیتر لێپرسراوى چیە , ئەمانە مواسەفاتى لێپرسراوەكانى ئێمەن , ئەبێت خاوەن فایل بیت , لە هیچ سەیتەرەو تراڤیك لایت و ڕێگایەك نەوەستى , ئەگەر وەستاندیان بۆى هەیە دابەزێ تێر لە پۆلیس و مرورەكەش بدات ,ئەو لێپرسراوەى ئەمەى نەبێت زۆردواكەوتوە لاى هاوڕێكانى , چۆن ئەبێت و هەر كفریشە لێپرسراوەكانى ئێمە لە سەرەى ترافیكا بوەستن , خۆ ئەوان خەڵكى ئاسایى نین , ئەوان لێپرسراون , حەوت پەراسویان لە ئومەتى محمد زیاترە , ئەوان نەك خۆیان بەڵكو كوڕو كچیان , ژنەكانیان مەبەستم تازەكانیانە تەنانەت كەپڵەكانیشیان و ئەو سۆزانیانەشى كە مەزەى مێزەكانیان و ناو باخە كانیانن زۆر لە خەڵكى ئاسایى زیاترن , هەر عەیبەیە كوڕى لێپرسراو لە تراڤیك بوەستێ , عەیبە مرورێك ڕاى بگرێ و داواى مۆڵەتى شۆفێرى لێ بكات , هەر عەیبە لە زانكۆ بكەوێت و دەرنەچێت , ئەمانە مواسەفاتن و ئەبێت لە هەموو لێپرسراوێكى ئەم ووڵاتەى مندا هەبێت ئەگەر نەبێت ئەو لێپرسراوە هەست بەنوقسانى دەكات , شەڵڵا لێپرسراوەكانى ئێمە بەس لە ترافیك نەوەستانایە و شتى تریان نەكردایە , دزیان نەكردایە , بەد ڕەوشتیان نەكردایە و شەرەفى خەڵكیان بپاراستایە ,دزیان لە میللەت نەكردایە , ئەوان ئەمەیان نەكردایە ترافیك چارەسەر دەبوو , عەیبە لێپرسراوێك سوكە پەیوەندیەكى بە مخابەراتى عێراق یان ئیتلاعاتى ئێران , یان میتى توركیەوە نەبێت و ئەگەر بەنامەیەكیش بێت هاوكارى ئەوانەى نەكردبێت ,بزانن ئەو لێپرسراوانەى ئەو مواسەفاتانەى نیە زۆر لە دواوەیە , بۆ جیاكردنەوەى ئەوان لە خەڵكى ئاسایى ئەبێت ئەوان خاوەنى ئەو مواسەفاتانەبن , ئەوە باسى درۆ كردن هەر ناكەم , باسى ژنى دووەم و سێ یەم هەر ناكەم , باسى سەفەرەكانیان ناكەم ,لێپرسراوەكا ن ئەبێت لە سەروو خەڵكو یاساوە بن , بزانە ئە لێپرسراوانەى ئەمانەى تیا نیە قەت پێشئەكەوێ بێ گومان نەخێر بۆیە پێویستە بۆ ئەوەى ببیتەلێپرسراوێكى خێرا پێگەیشتوو ئەبێت كامل مواسەفات بیت , مەسعود دوایى خیانەتى 31ى ئاب بوو بە سەرۆكى هەرێم , سەعدى پیرە دواى دۆزینەوەى فایلەكەى ئینجا بوو بە مەكتەبى سیاسى نمونەى تر زۆرە و خۆتان بۆى دابنێن , لاى هەمومان ڕوونە لێپرسراوانى ئەم ووڵاتە ئەبێت كا مل مواسەفات , مواسەفاتى خراپەنەك باش ئەگینا هەر لە دواوە ئەبن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە