لۆ كۆسرەتى شەرمەزارییە درۆى دەكات
Sunday, 13/12/2009, 12:00
ئەو كۆسرەتەى جاران ئێمەى كورد پێمان دەوت شێرى ئیمامى عەلى , ئێستا واى لێ هاتوە خەریكە بە درۆ كردن ماڵى خۆى كاول دەكات وبەوەكالەتیش شەڕبۆ تاڵەبانى دەكات ولێمان بۆتە ڕێویەكەى ئیمامى عەلى ,دواى ئەوەى كۆسرەت دووسێ سەرسمى دا ,ئەم ماوەیە دوایى جیا بونەوەى لیستى گۆڕان و چونە دەرەوەى كاك نەوشیروان و برادەرەكانى , كۆسرەت لەو دەورەى مت بونە هاتە دەرەوە و شنەباى تەكەتول دایەوە لەكەلەیى و بەتەمابوو لەو بەینەدا تەكەتولەكەى زیندوو بكاتەوە ,بەڵام هەرزوو تاڵەبانى ,سێ زرتە بۆزى بۆ زیندووكردەوە و هێنایە پێشەوە كە سەعدى و ئەرسەلان و ئازاد بوون , تا توانیان دژى كۆسرەت گێرەیان كرد و سەرو پۆتەڵاكى تەكەتولەكەى كۆسرەتیان ئەشكاند , دوایش كە تاڵەبانى زانى كۆسرەت گچكە بۆتەوە ,كەتاڵەبانى هەڵبژاردنى دۆڕاند و جارێكى كۆسرەتى هێنایەوە پیِشەوە ئەمجارە بەرامبەر بەكاك نەوشیروان , ئاگاشى لێ بوو كۆسرەت خەریكى سەر بزێویە و خەریكە دەورەى مت بونەكەى تەوا و دەكات بۆیە كۆسرەتى پەلكێشى پلینیۆم كردو پەیمانى ئاكارى پێ ئیمزا كرد , كۆسرەتیش بڕیارى دا لە سەر حسابى خەتەپانەكەى مامە تەكەتول نەكات و خوو باتەوە برادەرانى لیستى گۆڕان , بۆیە بەو شەق و شڕییەى خۆى ئیشەكانى یەكێتى فەرامۆش كردو بانگى برادەرانى لیستى گۆڕِانى دەكرد ,پارەى بۆ هەڵدەڕشتن , پلەى دەدانێ ,ئەمەى بۆ نەچوە سەر , ماوەیەك بەر لە ئێستا كەوتبوە ناو ئەو ئەندام پەرلەمانانەى لیستى گۆڕان كە لە هەولێرن بەڵام ئەوان حسابى هیچیان بۆ نەكردبوو ,ئینجا لە ڕێگەى هەندێ كەسەوە بەناوى خزمەت كردنەوە خەڵكى گوندەكانى كۆكردەوە و واى بۆ بڵاو ئەكردنەوە كەئەمانە گۆڕانى عەیارە بیست و چوارن و هاتون تەسلیم بونەتەوە , كە بزن نەگبەتى بوو نانى شوان ئەخوات , كۆسرەت ئەم ماوەیە بەتایبەت دوایى پلینیۆمى ساڵى چەپڵە بارانەكە نانى شوانەكەى خواردبو , بۆیە پێویستى بەوە بوو دوسێ گۆچان بدرێ بە ناو شانیدا تا ئیتر ئەگەر شوانەكەش لەوێ نەبوو نەوێرێ بچێت بەلاى نانەكەدا , تا لەگەڵ بڵاو كردنەوەى یاداشتەكانى كاك نەوشیرواندا ئەو گۆچانەى خوارد , كۆسرەت ئەم ماوەیە تاڵەبانى پەتى بۆ شل كردبوو خەریك بوو لێمان ئەبوە گوڕ نەتەڵە ,وەى زانى كەس نیە لەم كوردستانەدا لە خۆى زیاتر , بەڵام ئەوەى بەرز بفڕێ نزم ئەنیشێتەوە , بۆیە كۆسرەت زانى بەم یاداشتەى كاك نەوشیروان ئەوەندەى تر لەناو جەماوەردا قورسایى نامێنێ بەتایبەت وەكو خۆى دەڵێ نەوەى نوێ , چونكە لاى ئەو نەوەنوێیە كۆسرەت سەركردەیەكى موهیم بوو بەڵام كاك نەوشیروان بە هەموومانى ووت نەخێر كۆسرەت ئەوە نیە و ئەویش بەشێكى زۆرى گەندەڵیەكانى بەردەكەوێت ,بۆیە هەر خێرا لیژنەیەكى دروست كردوهەرچى ئەرشیفى خۆى هەیە دەرى هێنا و دایە دەست لیژنەكە و هەرچى چالاكى هەیە هەمویان بۆ نوسیوە و ئەویش وەڵامێكى كاك نەوشیروانى دایەوە , بەڵام چ وەڵامێك قەسەم بەگەورەیى خوا نەوەى نوێ هەر لە ڕێگەى ئەو نوسینەوە باشتر ماهیەتى ئەو پیاوەیان ناسى , منەتى ئەوە دەكات بە سەرماندا كە خەڵكێكى زۆرى دامەزراندوە,بەڵام نازانێ چ كارەساتێكى گەورە كە هەتا ئێستا ئابورى كوردستان گیرۆدەیە ناوەتەوە , چ كۆسرەت و چ لاى پارتى خەڵكیان بۆ داماوى دانەئەمەزراند بەڵكۆ تەنها لە پێناوى حیزبایەتیدا بوو , بۆیە ئێستا و دە كابینەى تریش بێت ئەم هەڵەیەى تۆ یان پێ چارەسەر ناكرێ , بۆیە ئەیەوێت لە ڕێگەى درۆ و لە خشتە بردنى خەڵكەوە نیشانمان بدات كە ئیتر شەڕى گۆڕان ئەكات و هەوڵ ئەدات كادرەكانى گۆڕان بكاتەوە بەناو یەكێتیدا , بۆیە ئەمیش لە پرۆسەیەكى درۆ كردنى تازەدا وویستى پێش تاڵەبانى بداتەوە , ووتى مادام تاڵەبانى هەزار كەسى كۆكردۆتەوە ئەوا من زیادى ئەكەم و ئەمیش بڵاوى كردەوە كە ئەویش 1200 كادرى گۆڕانى هێناوەتەوە بۆ ناو یەكێتى , من دەڵێم زۆر عەیبە ئەو كەسەى بە شێرەكەى ئیمامى عەلى ناسراو بوو ئێستا درۆمان بۆ دەكات , شێرو درۆ كوجا مەرحەبا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست