كەى دەمانچەیەكیش ئەدەیت بە من ئەى ئاغاى تاڵەبانى
Sunday, 08/02/2009, 12:00
دیاردەى بەخشینەوەى دەمانچە لە لایەن تاڵەبانیەوە بۆ پیاوە ناشیرینەكان خەریكە ئەبێت بە باو، سەرەتا بە گەورە خیانەتكارى كورد مەسعود بارزانى دەستى پێ كرد ، ئینجا كۆسرەت و دوایش حمەى حاجى محمود و قادر عەزیز و ئێستاش عومەر مورتاح و ئەگەر ئاوا بڕوات لەوانەیە بەر على كیمیاویش بكەوێت ، لە هەموو دنیا كە دیارى ئەبەخشرێ ئەدرێ بە كەسێك كە شایەنى بێت بەڵام لێرە ئەدرێ بەو كەسانەى كە شایەنى نین ، نمونەى عومەر فەتاح ، هەموومان باش عومەر فەتاح ئەناسین ئەزانین لە زەمانى پێشمەرگایەتیدا و بە ئێستاشەوە چ خزمەتێكى كردوە بۆ ئەم میللەتە ، من لە شاخیش ئەم ناسى ، لە دواى ڕاپەڕینیشەوە ئەم پیاوە كارى زۆرى بۆ خۆدەوڵەمەند كردن بوە ، بێجگە لە دزى و ڕاووڕوت هیچى ترى نەكردوە ، هەر لە سەرەتاى شۆڤڵ ئاو دیو كردنەوە لە خەتى ماوەت و باسنێ وە هەتا جانتاكەى مادام كافیەى ژنى كە لە فڕۆكەخانەى سلێمانى گیرا ، هەر لە سەرۆكى حكومەتیەكەیەوە تا ئێستا كە جێگرى هەتیوەكەى ئیدریس بارزانیە ، عومەر فەتاح بێجگە لە ناشیرین كردنى یەكێتى و دوور خستنەوەى خەڵك لێى چى ترى بۆ یەكێتى كردوە ، لە سەردەستى ئەو سلێمانى بوو بە گوند ، لە سەر دەستى ئەو سلێمانى فەرامۆش كراو لە باتى ئەوەى بكرێت بە دوبەی كرا بە ئەفریقا ، وەرە یەك كەسم پێى بڵێن بە یەكێتیەكانیشەوە و تەنانەت بە ستافەكەى تاڵەبانى خۆشیەوە كە ئەم پیاوەى خۆش بوێیت ، هەموو خەڵكى یەكێتى باش ئەزانن یەكێتى كە واى بە سەر هاتوە سێ بەشى ئۆباڵەكەى لە ملە خوارەكەى عومەر فەتاحە ، شارێك ئەم پیاوەى خۆش ناوێت بێجگە لە تاڵەبانى ، خۆ دڵنیام ئەمیش خۆشى ناوێت كورد وەتەنى مێش بە پیساییەوە دەنیشێتەوە ،بەڵام تاڵەبانى بۆ ئیهانەى هەموومان دێت و دیارى دەبەخشێتە عومەر فەتاح ، ئەمە بێجگە لە سوكایەتى بە خەڵكى ئەم شارە هیچى ترى لێ هەڵناكڕێنى ، خەڵك هەیە لە پێشمەرگایەتیدا بە قەد قورسایى عومەر فەتاح پێلاوى لاستیكى دڕاندوە كەچى تاڵەبانى دەمانچەیەكى ناداتێ ، لەوە ئەچێت ئەم دەمانچە بەخشینەوەیە بەشێك لەو پرۆژە چاكسازییەى كە تاڵەبانى دەهۆڵى بۆ دەكوتێ ، خەڵك چاوەڕێى ئەوەبوو لە سایەى پرۆژەكەى تاڵەبانیەوە عومەر لە شوێنەكەى خۆى لاببرێت و سزاى بدات بۆ ئەوەى دڵى خەڵكى خۆش بكات و یەكێتیش تۆزێ ڕووى جوان بێتەوە كەچى تازە بە تازە بۆ ئیهانەى ئەو هەموو دەنگانەى كە داوا دەكەن عومەر لاببرێت دێت و دیارى پێ دەبەخشێ ، دیاریەكەش دەمانچەیە ، منیش وەكو ئەوەى كە لە پێش عومەر فەتاحەوە پێشمەرگە بووم و لەو زیاتر فیشەكم بۆ كورد تەقاندوە داوا دەكەم تاڵەبانى دەمانچەیەكیش بدات بە من ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست