تەڵا كەپاكە چ منەتی بەخاكە
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
لە 12-2-2011 نوسینێك لەلایەن هاوبیر ئابڵاخیەوە بەناونیشانی شازی گەندەڵی روناك خانی دایكی بەرهەم ساڵح بڵاوبۆتەوە من ئەم نوسینە هەڵبەستراوە سەراپا رەت دەكەمەوە بەوهۆیەی ئەوەی من بناسێت باش دەزانێت ئەخلاقی پەروەردەی و رابردوم رێگە بەوە نادات شتی وابكەم پێویستیشم پێی نیە, خۆشم وكوریشم یەك خاڵ گەندەڵیمان لەسەر بوایە ئەوە لە 25-7 تائێستا لەراگەیاندنەكان دەخرایە روو سەبارەت بەوئەرقام وژمارە سەرسورهێنەرە كەلەناو نوسراوەكەدا بڵاوبۆتەوە تكایە هەر سەنەدو بەڵگەیەك هەیە بڵاوی بكەنەوە بۆئەوەی خۆشم وخەڵكیش ئاگاداری بن, من دەپرسم ئەم سایتانە و ئەم جۆرە نوسەرانە چۆن رێگە بەخۆیان دەدەن ئاوا ناوی كەسانێكی وەك ئێمە بزرێنن بێئەوەی یەك تۆز بیربكەنەوە و بەڵگەیەكیان بەدەستەوە بێت بەڵكوتەنها پشت بە قسەی بێ بنەما دەبەستن , دواقسەشم ئەوەیە كەلە سیستمی دەزگای چاودێریدا شەرم لەكەس ناكرێت بۆ بڵاوكردنەوەی بەڵگەكان, گەورەترین شانازیشم لەژیانمدا پاكیمانە لەهەموو رویەكەوە كە هەمووكاتێك لەبەرەی میللەتدا بوین و ریشەو شوێن وپایەی سیاسی و ئابوری وكۆمەڵایەتی خۆم وحاكم ئەحمەدی هاوسەرم رونە لەم شارەدا كاتی خۆی بەجەلالی سامائاغایان وتوە ئەی بۆ لەگەندەڵیدا ناوی بەرهەم نەهاتوە ئەویش وەڵامەكەی ئەوەبوە بەگۆری باوكم 100 نوقتەی لەسەر بوایە نەم دەكرد بە 99 .
بێگومان من بەهۆی تەمەن ودونیادیدەیمەوە وەبێنیازیم لەماڵی دونیا ئەم نوسینە لەگەڵمدا نایەتەوە بەڵام ئاگاداری كەسانێك بن كە لەسەرەتای هەنگاوەكانی ژیانیاندان وئابرو حەیسیەت كۆدەكەنەوە بەم جۆرە نوسینانە تۆمەتی نارەوایان بۆهەڵمەبەستن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست