کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قادر عەزیز،ئەسپە بریندارەكەى عەلى باپیر

Friday, 02/10/2009, 12:00


هەڵبژاردنى ئەم دواییەى پەرلەمانى كوردستان چەندین نووكتەى سەیر وسەمەرەى لێكەوتەوە كە هەندێكیان ئەگەر لەم بارودۆخەى كوردستان ولەبارچاوگرتنى بەرژەوەندیەكان نەبووایە دوور نەبوو شەڕى نێوان حزبەكانى لێبكەوێتەوە ، چونكە لە رۆژگارەكانى شەڕى ناوخۆشدا هیچ سەركردەیەكى كوردستان بەرامبەرەكەى بە ئەسپ وكەر نەشوبهاندوە ، تەنیا جارێك نەبێت لە رۆژنامەى كوردستانى نوێ دا بە مانشێت لە دواى كارەساتى 31ئاب نووسرا بوو(كلك زەرد) بەبێ ئەوەى ئاماژە بە ناوى كەسێك بكەن ئایا ئەو كلك زەردە كێیە ؟
هاوپەیمانى چوار حزبەكە یەكێك لەو هاوپەیمانیە سەیرو سەمەرانە بوو لە ناوەوە ودەرەوەى خۆیان چەندین نووكتەوقسەى لەسەر كرا ، بەڵام مەوزووعى (ئەسپە بریندارەكە)لە چوارچێوەى نووكتە دەرچوو كە عەلى باپیر ى ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى لە چەندین كۆر و كۆبوونەوەى فراوان دا لە وەڵامى ئەوەى كە قادرعەزیز كەسى لەگەلأ نەماوە ودەنگى نیە بۆ دەبێت لە هاوپەیمانیەكەیان لەسەر حسابى ئیسلامیەكان كورسى بدرێتێ ،بۆیە عەلى باپیر ئەوزاتەى بەو ئەسپە چواند كە لە كاروان لێت بریندار دەبێت ،عەلى باپیر كەسێكى قسە زانە بەڵام هیچ كاتێك قسەى بێ ئەساس ناكات لەم نموونەیەى كە لەسەر قادرعەزیز هێناویەتەوە لەلایەك كەفى هەڵچووى برا ئیسلامیەكانى بەرامبەر قادرعەزیز دامركاندەوە و لەلایەكى تر هێندەى تر ئەو پیاوەى سووك وریسواكرد وتۆڵەى بەشدارى زەحمەتكێشانى لە شەڕى ئەنساروئیسلامى لێكردەوە كە رۆژگارێك پێشمەرگەكانى زەحمەتكێشان سەنگەریان لەو هێزە تیرۆریستە گرت بوو كە ئێستا قادرعەزیز هاوپەیمانیانە .
ئەگەر (10) سالأ بەر لەئێستا ئەو قسەیەى عەلى باپیر هەر كەسێك لە هەر پلەیەكى بەرپرسیاریەتى بە قادرعەزیزى گووتبا ئەوا دەیان قەلەمى دڵسۆز لە ناوەو دەرەوەى زەحمەتكێشان وەڵامى دەدایەوە چونكە ئەوسا قادر عەزیز بە كەسێكى پاك ودڵسۆزى هاورێكانى ناسراوبوو ، بەڵام ئێستا نەك هەر هیچ كەسێك داكۆكى لە قادر عەزیز ناكات بەڵكو ئەم قسەیەى عەلى باپیر لە ناوخەڵكى بە مەسجى مۆبایل ئەم دەست ئەو دەستى پێدەكرێت .
هەمیشە وابووە كە سیاسەت وهەڵوێستى درووست كەسێك لە خوارى خوارەوەى هەڕەمى حزبى سەردەخات بۆ سەرى سەرەوە ، ئەگەرچى قادر عەزیز لەسەرتا وەك دڵدانەوەیەك دواى شەهید بوونى سەعدى كچكەى مامى هاتە مەوقعى سەركردایەتى بزووتنەوەى سۆسیالیست ،بەڵام دواتر دەرفەتى باشیى بۆ هەڵكەوت و لەناو ناوەندە سیاسیەكە دەركەوت ، لەوبارەیەشەوە دەورووبەرى رۆڵى ئەساسیان هەبوو بۆ ناساندى ئەو پیاوە ،بەلام كاتێك قادر عەزیز بە مروورى كات خۆى لێگۆراو هیچ حیسابێكى بۆ دەوروبەرى خۆى نەكرد ئەوتا ئێستا كەسى ئەساسى لەگەلأ نەماوە بەم جۆرە بوتە مایەى گاڵتە پێكردنى خەڵك وكەسێكى وەك عەلى باپیر بە ئەسپى بریندارى دەچوێنێت .
سەرمایەى كەسى سیاسى رابردوو وهەڵوێست ودەورووبەرەكەیەتى هەركاتێك پشتى لە مانە كرد ئەوا تووشى ئیفلاس دەبێت ، ئیفلاسى سیاسى وەك ئیفلاسى ماددى نیە بۆیە دەكرێت دەوڵەمەندێك ئیفلاسى ماددى بكات بەڵام ئەودەرفتى دەبێت هەڵسێتەوە بەڵام كەسێكى سیاسى كە ئیفلاسى كرد هەڵسانەوەى نەك هەر زەحمەتە بەڵكو ئابرووشى لە سەر دادەنێت وەك ئەوەى ئێستا قادرعەزیز بۆ خاترى كورسیەكى ئیسلامیەكان ئابرووى سى ساڵ خەباتى كردە قوربانى ئەو كورسیە، كەس حاڵى بە حاڵى قادرعەزیز نەچێت هەر مابوو بتكەن بەئەسپ ئەسپى كێش هى عەلى باپیر .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە