چاوپێکەوتنی یواکیم مێدین لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا


که‌سێك نه‌بوو بڵی پاشا رووته‌ ؟

Monday, 05/04/2010, 12:00


دوای هه‌ڵبژاردنی 7/3 سه‌رکرده‌کانی ئه‌حزابی ته‌زویر راکه‌‌ راکه‌ییکی زۆریانه‌‌ نێوان به‌غداو ئیران، کوردستان و به‌غدا هه‌ر وه‌ها موسل و ئه‌نقه‌ره‌، نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ریکه‌وتنێك بۆ دابه‌شکردنی ئه‌نجامی ته‌زویره‌ جه‌ماعێکه‌‌ی که‌ به‌شداریان تیدا کرد، به‌ڵکو به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م راکه‌ راکه‌یه‌‌ و هیلاکیه‌ ببێ به‌ ئه‌رکێ بۆ شوشتنه‌وه‌ی گوناهه‌کانی 7/3 .

پاشایانی 7/3 نازانم چۆن خه‌ویان لێ ده‌که‌وێت، چۆن له‌ روویان دێت به‌رامبه‌ری کامیراو ته‌له‌فزیون بگرن که‌ سوور ده‌زانن ئه‌و ته‌زویره‌ی که‌ کردیان دژی هه‌مو قیه‌موو ئه‌خلاقی مرۆڤوو مرۆڤایه‌تیه‌، ناره‌وایه‌ و هیچ راستییکی تێدا نیه‌، ئه‌وه‌ی کردیان درووییکی زۆر گه‌وره‌بوو له‌گه‌ڵ خۆیانوو له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌شیانا. ئه‌وه‌ی کردوویانه‌ هه‌موو به‌ ئاگاین لێی، چی پاشایان خۆیان، چی تلفزیون، چی ئێمه‌ی ده‌نگده‌ران.

هه‌موو ئه‌زانین که‌ ئه‌مانه‌ درۆ له‌گه‌ڵ خۆیانا ده‌که‌ن‌، دوورن له‌ هه‌موو راستییكه‌وه‌، ناپۆشراون، به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌مانه‌ به‌و راستیه‌ نه‌زانن که له‌ هه‌موو راستییکه‌وه‌ دوورن، ناپۆشراون، تۆ بڵێی هه‌ر وه‌ك پاشای رووته‌ ئه‌گه‌ر دان به‌ رووتی خۆیان بنێن به‌ بێ ئه‌قڵیان تێ ده‌گه‌ن‌؟ تۆ بڵێی ئیمه‌ی مسکێن ئه‌وه‌نده‌ ساده‌بین که‌ نه‌زانین پاشامان رووته‌ و پێویستیمان به‌ مناڵێك بێت‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م راستیه‌مان به‌ده‌نگێکی به‌رز پێ راگه‌یینێ، پاشا رووته.‌‌ ئه‌ورۆ داستانی پاشای رووته‌ خۆی دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ له سه‌رکرده‌ی کورد، ئه‌م جاره‌یان به‌وه‌عیه‌وه‌ وه ‌زۆرش به‌ بێ شه‌رمانه‌.‌ ئیستاش ئیوه‌و‌ داستانی پاشای رووته‌‌‌.

پاشاییکی به‌ناوبانگ‌ فه‌رمان ده‌دات که‌ که‌لوو په‌لێکی بۆ بدروون‌ له‌ هیچ زه‌مانێکا له‌به‌ر نه‌کرابێت، تاكی نه‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌موو خه‌یاتی شاره‌که‌یان‌ بۆ کۆ کرده‌وه‌‌‌ بڵام پاشا دوورمانی هیچ یه‌که‌ له‌م‌ خه‌یاتانه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، تا ئه‌و کاته‌ی خه‌یاتێکی لێ په‌یدا ده‌بێت که‌ ده‌ڵێ من شتێکی زۆر شازو تاقانه‌ت بۆ ئه‌درووم گه‌وره‌م، وه‌ ته‌نها پیاوی ئاقڵ ده‌توانێت ئه‌و که‌لوو په‌له تازه‌یه‌ت‌ ببینێ. پاشا ئه‌م خه‌به‌ره‌ی پێ خۆش ده‌بێت و داوا ده‌کات که‌ ئاسانکاریێکی زۆری بۆ بکرێ. کابرای خه‌یات هه‌موو رۆژێ پاشا رووت ده‌کاته‌وه و‌ پروڤه‌ی پێ ده‌کا بێ ئه‌وه‌ی هیچی له‌به‌رکا، پاشاش ناوێری هیچ بڵێ چوونکه‌ ئه‌م که‌لوو په‌له‌ی ئه‌م خه‌یاته‌ تازه‌یه‌و‌ هه‌ر پیاوی ئاقڵ ده‌‌یبینێ، پاشاش خۆیی به‌ ئاقڵو زانا ئه‌زانی و به‌هیچ جۆریك ناوێری باسی ئه‌وه‌ بکات که‌ رووته‌‌.

ئه‌م خه‌به‌ره‌ له‌ناو خه‌ڵکا بڵاوده‌بێته‌وه‌، پاشا له‌ رۆژی پشاندانی ئه‌م به‌رگه‌ تازه‌یه‌، ئاهه‌نگێکی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌که‌ن و خه‌ڵکێکی زۆر ئاماده‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ده‌بن، خه‌ڵکه‌که‌ هه‌موو به‌سه‌رسوورمانه‌وه‌ ته‌ماشای پاشا ده‌که‌ن به‌ڵام که‌س ناوێری بڵێ که‌ پاشا رووته‌ نه‌وه‌ك به‌ بێ ئه‌قڵی تێ بگه‌ن. پاشا چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌روا تاکوو منداڵێك هاوار ده‌کا و ده‌ڵێ پاشا رووته‌، پاشا رووته،‌ ئه‌و کاته‌ خه‌ڵکه‌که‌ ئه‌که‌وێته‌ غه‌ڵبه‌ غه‌ڵب و ئه‌وانش به‌یه‌ك ده‌نگه‌ ئه‌ڵێن پاشا رووته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە