مام جلالیش بووە شەریكى میماتى و بوڵوت
Wednesday, 18/08/2010, 12:00
لەوامەیە زۆربەى خەڵكى كوردستان بزانن (میماتى باش و بۆڵۆت یالجین) كێن ئەم دوو كەسە لە زنجیرە دراماى توركى((kurtlar vadisi (وادى الژئاب) بەشدارن و دەورێكى زۆر جوان دەبینن و بە شێوازێكى سەیرو سەمەرە پارە پەیدا دەكەن لە بەشى سێیەمى ئەم زنجیرە درامایەدا هەڵدەستن بە فرۆشتنى (مازۆت) نەوتى ڕەش بە ڕێگاى نایاسایی.
وادیارە مام جلال تاڵەبانیش بووە بە شەریكیان و لە كەناڵى كوردساتدا دەڵێت ئیمە مازۆت دەفرۆشین نەك نەوتى ڕەش بۆ شەریك مازۆت جیە ئەى نەوت نیە زۆر عەیبە فیِڵ لە شەریكەكانت دەكەى شەرلكەت وانابێت. خۆ خەڵكى كوردستان نەزان نیە تا نەزانێت مازۆت جیە.
قەینا مازۆت بفرۆشن خۆ فرێ دەدرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست