کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نامەكەت گەیشت

Saturday, 16/03/2013, 12:00



لاى هەموو كەسیك ئاشكرایە هەردوو بنەمالەى حوكمرانى كوردستان بیحگە لە لەشكرى سەربازى و داموو دەزگا داپلۆسینەرەكانیان لەشكریكى تریشیان هەیە بە ناوى رۆژنامەنووس و رۆشنبیرو راگەیاندن كە ئەمەشیان دەچیتە خانەى میشك شووشتنەوەى تاكى كورد(غسیل دماغ) كە ئەمانە لە كۆمەلیك رۆژنامەو تى فى و رادیۆ دا كۆدەبنەوە, تەرخان كردنى بودجەیەكى زەبەلاحیش بۆ ئەم دەزگایانە روویەكى ترى ئەم گەندەلیەیە كە ئەمرۆ لە كوردستاندا دەگوزەریت,رۆژانە بە هەزاران رۆژنامە چاپ دەكریت بەلام بى خویندنەوەیان یا كرینیان تەنانەت رۆژنامە فرۆشەكان ناچار بوون كە تابلویەك لە بەردەم فرۆشگاكانیان هەلبواسن و بنووسن(بیكرە و لە مالەوە بیخوینەوە),پشت تیكردنى خوینەر لە رۆژنامەكان دەگەریتەوە بۆ چەند هۆیەك كە بە كورتیەكەى بریتیە لە ناراستى هەوالەكان و دووبارەبوونەوەى بابەتەكان و لاوازیان,رووسپیكردنەوەى دەسەلات و بەهانە هینانەوە بۆ كارە قیزەونەكان ئەركى رۆژانەى ئەم تاقمە قەلەم فرۆشانەیە كە نیچیروان بە ئاشكرا كردیانى بە جاش قەلەم,من لیرەوە یەكەم جار دەسخۆشى لە نیچیر دەكەم چونكە بەم هەنگاوەى روپۆشى لەسەر چەند كەسانیك لادا كە خۆیان و قەلەمەكانیان و نووسینەكانیان لە شەرمەزارى زیاتر هیچى تر نیە و خۆیان لە بەرەى خەلكدا مۆلگە دابوو بەلام وا رووە شاراوەكانیان وەدەر كەوت و چوونە بەرەى سەگۆ قادرەوە,پەیامى دووەمم ئەمەیە كە حالى نووسینەكانى ئەمانەش وەك نووسینەكانى تر باشتر نابیت و كەس ئامادە نیە بیانخوینیتەوە تەنانەت نووسەرەكانى بابەتەكەش نەبیت بۆیە دەبوایە ئەم پارە زلە بۆ خەلكى برسى و هەژارى كورد و هەلەبجەو ئەنفال و شەهیدەكان بوایە نەك گلەیى لە مالیكى بكەیت كە قەرەبووى كیمیا بارانى هەلەبجەى نەكردووە وە ئامادەییت نیشان دا بۆ دانوستان لەگەلى!ئیمە دەبیت دانووستان بۆ كەركوك و ناووچە دابراوەكانى كوردستان بكەین سەرۆكى حكومەت نەك بۆ پارەى قەرەبووى هەلەبجە و گرى بەستیەكانى نەوت و هەرشتیكى پەیوەندى بە پارەوە هەبیت,ئایا ئەم پارە زەبەلاحەى كە بۆ رۆژنامەى رووداوت تەرخان كرد لە قووتى خەلك باشتر نەبوو بریندارەكانى هەلەبجەیان پى چارەسەر بكەیت؟



















نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە