کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیاربه‌كر؛ گه‌ریلاكانی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان 13 سه‌ربازی توركیان كوشت

Thursday, 14/07/2011, 12:00


له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌ریلاكانی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ سوپای‌ توركیا، كه‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) له‌ پارێزگای‌ دیاربه‌كر رویداوه‌، 13 سه‌ربازی‌ تورك كوژراون و 6ی‌ دیكه‌ش برینداربون.
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی‌ (سی ئێن ئێن تورك) ، گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆسه‌یان بۆ سوپای‌ توركیا داناوه‌ له‌ قه‌زای‌ سیلڤان.
كوژرانی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ سوپای‌ توركیا، زۆرترین زیانه‌ كه‌ لێیان كه‌وتبێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ رابوردو پارتی كرێكارانی كوردستان تاكلایه‌نه‌ ئاگربڕی به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تی توركیا راگه‌یاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە