بۆ/سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكاڵى بەڕێز لەڕێگاى كەناڵەكانى ڕاگەیاندن وسایتە الكترۆنیەكانەوە
Friday, 03/08/2012, 12:00
ب/ڕوونكردنەوە
ماوەى(4)مانگ تێپەڕبوو بەسەرئەو داواكاریانەى كە پێشكەش بەلایەنە پەیوەندیدارەكانمان كرد كەبۆمان جێ بەجێ بكەن كەخۆى لەكۆمەڵێك خاڵدا دەبینیەوە بەڵام جێ ى داخە كە تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە بەمەبەستى جێ بەجێ كردنیان لەلایەن حكومەتى هەرێًمى كوردستان و وەزارەتى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاوەوە كە داخوازى سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكاڵن لەهەرێمى كوردستان سەرەڕاى مانگرتنیش كە ڕۆژى 05/06/2012 بۆ ماوەى یەك رۆژ مانگرتنمان راگەیاند و نەچوینە فەرمانگە كشتوكاڵیەكانەوە وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر جێ بەجێ نەكردنى داواكاریەكانمان سەرەنجام لەڕۆژى 09/07/2012 وەك هەنگاوێكى تر داواكاریمان پێش كەش بە پارێزگاى بەرێزى سلیمانى كرد بۆ ئەوەى مۆلەتمان بدەن بۆ خۆ پێشاندان لەبەردەم نوسینگەى ئەنجومەنى وەزیران لەشارى سلیمانى خۆشەویست لەڕۆژى 12/07/2012 پێنج شەممە بەڵام مۆڵەتیان پێ نەداین وە ئێمەش بۆ ئەوەى توشى هیچ لێپرسینەوەیەكى یاسایى نەبین تا مۆڵەتمان پێ نەدەن خۆ پێشاندان ناكەین وەلێرەوە سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكاڵى بەرێز ئاگادار دەكەین كەبەردەوام دەبین لە بەدواداچونى داواكاریەكان تا دەگەینە ئەنجام0
لەگەڵ ڕێزدا .....................
گروپى بەرگرى و بەدواداچونى داواكاریەكانى
ئەندازیارانى كشتوكاڵ
11/07/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست