له گوندنشین و جوتیارانی شاری هه‌ولێر...بۆ به‌ڕێز کاک نه‌وشێروان مسته‌فا
Tuesday, 10/02/2009, 12:00
دوا به‌دوای پێشنیار‌و به‌رنامه به پێزه‌که‌ت و بایه‌خدان به جوتیارو گوندنشینه‌کانی سه‌رجه‌م کوردستان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و گرنگیدان به چین و توێژه‌کانمان وه به که‌رتی وه‌به‌رهێنان وکشتوکاڵی ووه به‌رگریکردن له قازانج‌و مافه‌کانمان که ئه‌وه بۆ 18 ساڵده‌چێت له له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌لاتداری پاوانخواز وئه‌و حکامه‌تانه‌ی که ته‌نیا چاویان به‌رژوه‌ندیه‌کانی خۆیان وپاسه‌وانه‌کانیان ده‌بینێ و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌لگاکه‌مانیان له کوردستان فه‌رامۆش کردووه...به ئێمه‌شه‌وه که له هه‌موو خێروبێرێکی نیشتمانه‌که‌مان بێبه‌شکراوین و هه‌موو سه‌روه‌تو سامان‌و خێر‌و بێره‌کانی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌کی پارتی ویه‌کێتی قوتده‌دراون یان پاوانکراون ...له به‌ڕێزتان شاراوه نییه هه‌ر له سه‌رده‌می حکومڕانی حزبی به‌عس دوای ئه‌وانیش کابینه یه‌کبه‌دوای حکومه‌ته‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌وه بۆ په‌نجا ساڵده‌چێت ئێمه‌ی جوتیاران نه‌مانتوانیوه وه‌ک خاوه‌نی ڕاسته‌قینه خاوه‌نی زه‌وی زار‌و دێهاته‌کانمان بین و خێروبێری زه‌وییه‌کانمان بۆ قازانج‌و به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆمان به کاربێنین ، که له سه‌ره‌تاوه حزبی به‌عس به‌مدواییه‌ش له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌لاتدار نه هه‌ر هاریکار نه‌بوون بۆ قازانجه‌کانی جوتیاران و گوندنشینه‌کان به‌ڵکو زۆر جاریش ڕێگریش بوون له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کانمان ، تا ئه‌نجامه‌که‌ی به‌وه گه‌یشت زۆربه‌ی جوتیارو گوندنشینه‌کان گوند‌و زێدی باپیرانیان به‌جێبێلن و ڕوو له شار‌و شارۆچکه‌کان بکه‌ن بۆ په‌یداکردنی نانی ڕۆژانه‌یان بۆ خۆیان‌و ماڵومنداله‌کانیان جگه له‌وه‌ی که سه‌دا هه‌شتای گونده‌کانمان بێبه‌شن له قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌و ئاو‌و کاره‌با که ئه‌وانه هه‌مووی پێویستیه‌کی سه‌ره‌تایین بۆ ژیان وگوزه‌رانی گوندنشینه‌کان ، له ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌ی حکومڕانی له لایه‌ن حزبه کوردییه‌کان وحکومه‌ته‌کانیان نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکوپێک بۆ جوتیارو گوندنشینه‌کان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌کانیان ،جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ردو زه‌ویانه‌ی که به‌راوه یان جێگای چاوی تێدایه له لایه‌ن به‌رپرسان و سه‌رانی ئه‌و دوو حزبه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و له سه‌رخۆیان ومنداله‌کانیان تاپۆیان کردییه .، ئه‌و کارانه وایانکردوه هه‌موو پێویستیه‌کی رۆژانه‌ی خه‌لکی کوردستان هه‌ر له گه‌نم وجۆ تا ده‌گاته خیارو ته‌ماته‌و گندۆره‌و شفتی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێنن و به پاره‌یه‌کی زۆر به خه‌لکه هه‌ژاره‌که‌ی بفرۆشن ..........
دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بۆمان ئاشکرابوو که به‌ڕێزتان لیستی تایبه‌ت به‌خۆتان ده‌بێت بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان وپه‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان زۆر که‌یفخۆش بووین ودوای ئه‌وه‌ی زانیمان که بازاڕیان ودوکاندارانی شاری هه‌ولێر جوامێرانه هاوده‌نگو هاوڕه‌نگن له گه‌ڵ لیسته‌که‌تان ، ئێمه‌ش وه‌ک جوتیارو گوندنشینه‌کانی شاری هه‌ولێری خۆڕاگر‌و شۆڕشگێر به‌لێنتان پێده‌ده‌ین که هاوبیرو هاوکارتان بین بۆ به‌ده‌ست هێنانی سوودوقازانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌گشتیو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆمان به تایبه‌تی وه به مسۆگه‌ری ده‌زانین ئه‌و به‌رنامه‌و بۆچونانه‌ی به‌ڕێزتان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی جوتیاراندایه.....به‌و هیوایه‌ین که ئێوه‌و ئێمه له ڕۆژی هه‌لبژاردن سه‌رکه‌وتوبین ومافه‌کانیش جارێ‌تر بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه .
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن ....
10-02-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست