گرتنی دكتۆرفایەق گوڵپی و هەڤاڵ ئەبوبەكر مەعروف و كەمال سادق و شەرمەزادەكەین داوادەكەین دەست بەجێی ئازادبكرێن

Friday, 22/04/2011, 12:00





دوێنێ ئێوارەلە بەرواری 21-4-2011 دوكتۆر فایەق گوڵپی ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەی كوردستان و سەرۆكی پێشوی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەكر مەجید ئەندامی دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەكاتی گەڕأنەوەیان لەشارۆچكەی دوكان بۆ شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایش شاری سلێمانیەوە هەردووناوبراو لەگەڵ كورەكەی دكتۆرفایەق بەناوی لاكۆ و شۆفێری سەیارەكە دەستگیركراون .پاش ماوەیەك لاكۆ ئازاد دەكرێت .ئەوانی تر تا ئەم كاتەش بێ سەرو شوێنن وجێگەیان نازانرێت .بەپێی ئەوزانیاریانەی بەردەستمان كەوتوون .دكتۆرفایەق وئەبووبەكرمەعروف ڕوبەروی لێدان و ئەشكەنجە بوونەتەوە .بەهەمان شێوە پێری ڕۆژی 20-4-2011 كاتژمیر 7ی ئێوارە هەڤاڵ كەمال سادق قادر لەلایەن ئاسایشی پێنجوێنەوە دەستگیر دەكرێن و ڕەوانەی زیندانی سلێمانی دەكرێـت ئەویش دوای لێدان وئەشكەنجەكردنێكی زۆری پَیان ڕاگەیاندووە كە دەدرێتە دادگای سەربازی .
ئێمەوەك دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئەم هەڵوێستانەی زۆربەتوندی ڕسواو شەرمەزاردەكەین . بەبەڕێوبەرو كاربەدەستان وئاسایشی شاری سلێمانی ڕادەگەییەنین كەپێویستە بەزوترین كات ئەوكەسانەئازادبكرێن.ئەگەرنا لەلایەن خەڵكەوە كاردانەوەی توند پێش دەكەوێت .


ئاشكرایە رەوشێكی ئاڵۆز لە هەرێمەكەدا هاتۆتە كایەوە . ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان وەك پارتیەكی ئۆپۆزسیۆنی پۆزەتیف وكارای دەرەوەی پەرلەمان . بەبەردەوامی بەلێدوان وكارو چالاكییەكانمان خاوەن هەڵوێستی تایبەت و سەربەخۆی خۆمان بووین لە سەربنەمای پرنسیپی نەتەوەی ودیموكراتی .كە لەگەڵ گۆرانكاری بنگەیداین و پشگری داخوازییەكانی خەڵكین كەلەچوارچێوەی پرنسیپی ئاشتی ودیموكراتیانەدا چالاكی ئەنجامبدرێت .هەمووئەوهەوڵانەی كەبارگرژی و زەمینەبۆ شەڕوئاڵۆزی خۆش دەكات رەخنەمان كردووەو بەبەردەوامی هەوڵمانداوە كە رەوشەكە هێوربكەینەوەو كێشەكان بەدیالۆك و گفتوگۆو موخاتبگرتنی هەمووهیزولایەن و پێكهاتەكانی جەماوەر ئەنجامبدرێت .ئەگەرچی هەڵوێست وپرۆژەكانمان كاردانەوەیەكی باشی لەسەرخەڵك كرد. بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین .هەڵوێستەتوندەكانی پارتیە دەسەڵاتدارەكان بەگرتن و زیندانی كردنی خەڵك و ئەشكەنجەدان ئەمە ڕەوشێكی نائارامی دروست كردووەو دیسان لەڕاگەیاندنەكانی هەردوولاوە لە پارتیەكانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان (گۆران ویەكگرتوو كۆمەڵ )لەگەڵ ڕاگەیاندنەكانی هەردوووپارتی دەسەڵاتدار(یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان)ئەوهێرشكردنەسەریەكتریە كۆڵینەوەلەڕابردوو تەشیرو رەشكردی یەكتری خەڵكی زۆر نیگەرانكردووە بەهەموو بۆچوونەكان زەمینەخۆشكردنەبۆشەڕی ناوخۆ .لەكاتێكی وەهادا ئێمە داوالە هەموو لایەنە سیاسییەكان بەگشتی وڕێكخراوە مەدەنییەكان و چالاكوانی بواری مەدەنی وسیاسی و هەمووئەو پارتی و لایەنانانەی كەئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی پەرلەمانن دەكەین كە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەكەدا بكەن . .بابەهەموومانەوەكاربكەین بۆ ئەوەی پێش لە ئەگەری هەرشەرو ئاڵۆزییەك بگرین چوونكە ئەوەی زیانمەند دەبێت خەڵكە .لەكاتێكی وەهادا ئێمە وەك دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان هیزولایەنی دەسەڵاتدارلە پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەكەینەوەكە بەزووترین كات هەڤاڵان (كەمال سادق و ئەبووبەكر مەجیدو دكتۆر فایەق گولپی) ئازادبكەن .ئێمە ئەم هەڵویستانەبەهیچ شێوەیەك پەسەند ناكەین .ئەگەرئازاد نەكرێن ئەوا هەڵوێستی توندمان دەبێت .مەجبوردەبین رێكخراوی ئەمینستی ئەنتەر ناسیونال و لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاگاداربكەینەوە. وە بەبیرتان دەهینینەوە كەهەڤاڵ كەمال شێخ سادق بەهیچ شێوەیەك كێشەی یاسای نییە بەڵكو گرتنەكەی سیاسییە .هەروەها ئەشكەنجەكردنی هەڤاڵانمان و سیاسەتمەداران لەلایەن ئاسایش شاری سلێمانییەوە مایەی پەسەند كردن نییەوە .دوالە هەموو كەسایەتی ڕۆشنبیرو هیزولایەنی و ڕۆژنامەنوس و مافپەروەران و كەسانی نیشتیمانپەروەرو دیموكراتیخواز دەكەین كە خاوەندارێتی لە م كەسایەتیانەبكەن هەمووتان بانگهێشتی ئەنجامدانی چالاكی جەماوەری دەكەین .
دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە