کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەلوەداع یا كەناڵى سپێدە

Sunday, 05/09/2010, 12:00


ئەوەى راستى بێت زۆر كەم سەیرى كەناڵە كوردییەكان دەكەم ئەمەش لە بەر ئەوەى زۆرترین كاتت لێ دەبەن و كەمترین زانیاریت پێدەبەخشن لە هەمان كاتدا شتى دووبارە و تەقلیدو لاسایكردنەوەیەیان لە پرۆگرامەكانیان زۆر پێوە دیارە، بە هەر حاڵ ئەوەى من دەمەوێ لەم وتارەدا بیخەمە روو هەڵسەنگدانێكى 24 كاتژمێرییە بۆ كەناڵێكى ئاسمانى سەر بە یەكێك لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانى كوردستان ئەویش كەناڵى سپێدەى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان، كە ئەوەى من بینیم لەو كەناڵە شتێكى زۆر سەیرو سەمەرەبوو. ئەویش كاتێك لە لە دە رۆژەى مانگى پیرۆزى رەمەزان سەردانى شارى هەولێرم كرد لە ماڵى خزمێكى هەولێری میوان بووم كە كادیری دیارى سنوورى هەولێرى یەكگرتووە، بە هەر حاڵ بەیانییەكەى سەیرى كەناڵى سپێدەمان دەكرد بە یەكەوە كە بەرنامەیەكى پێشبركێى قورئانى پیرۆزى پەخش دەكرد،خزمەكەم پێى گوتم: ئەو مامۆستا نورانییە دەناسى؟ منیش گوتم چەند جارێك ناوى بیستووە وابزانم مامۆستا (ج ع). ئەویش گوتى: بەڵى راستە باوكى بەرێوەبەرى گشتى كەناڵى سپێدەیە، منیش گوتم: زۆر ئاسایە خوا خێرى بۆ بنووسێ كە هاوكارى كەناڵەكەو كوڕەكەى دەكات و بەرنامەكەشى كە تایبەتە بە قورئان خوێندن زۆر پێویستە.
هێندەى نەبرد تا كاتژمێر پێش بانگ دووبارە وەكو بەرنامەى رۆژانەى ئەو ماڵە خزمەم شاشەى تەلەفزیۆنەكەیان خست بووە سەر سپێدە، دوو گەنجم بینى كە پێدەچوو هاوسەرى یەكتر بوون بەرنامەى پشووى رەمەزانیان پێشكەش دەكرد كە تایبەت بوو بە خواردن و چێشت ئامادە كردن بۆ بەربانگ، خزمەكەم كە كادیرێكى سنوورى هەولێرى یەكگرتوو گوتى: ئەم دووانە ئەناسى؟ منیش گوتم نەخێر، ئەویش گوتى: ئەم خوشكە ناوى (ا ج) خوشكى بەرێوەبەرى كەناڵى سپێدەیە ئەو كوڕەش زاوایتیان ناوى (ك د)، منیش راستى تەنها بێ دەنگیم هەڵبژارد.
پاشان بەرنانگم بە یەكەوە كردەوە رۆژوەكەمان شكاند چەند فەرموودەیەكى پێغەمبەر (د.خ) دەخوێندرایەوە پاشان وەریدەگێرایە سەر زمانى كوردى، ئەم جارەش خزكەم گوتى: ئەم دەنگە دەناسییەوە؟ منیش گوتم نەخێر
خزكەم گوتى: لۆ كاكە خوا عەفوتبكات؟ ئەو كاك (ا ج) ئەویش براى بەرێوەبەرى گشتى كەناڵى سپێدەیە پەرلەمانتارى تازە هەڵبژێدراوى عێراقە.
نانەكەم بێ ئێوە ناخۆش خوارد هەر لە شاشەكەى سپێدە بەرنامەیەكى تر هات بە ناوى رەیان، خزەكەم گوتى: خۆ ئەمەیان دەناسى خزم؟ منیش گوتم: بەڵێ بەڵى ئەیناسم ئەمە كاك حاجى (ك)ە.
خزمەكەم گوتى: دەوەڵڵاهى ئەمەش زاواى بەرێوەبەرى سپێدەیە چۆن ئەوەیان نازانى؟، ئەوەى راستى بێت بەندەى خوا گوتم كاكە من لە بەیانییەوە تا ئێستا پێنج ئەندامى یەك خێزانم لە سەر شاشەى سپێدە بینى، ئەرێ یەكگرتوو لە هەولێر كادیرى راگەیاندنى نییە، لە چ كەناڵێك ئەوەندە ئەندامى یەك خێزان لە ماوەى چەند سەعاتێك بە سەر یەكەوە دەربكەون، بە هەر حاڵ پێشكەوەى بەرەو نوێژى عیشا و تەراویح برۆین ویستم بزانم هەواڵە گەرم و گوڕەكانى سپێدە چییە بە تایبەتى چى لەم وڵاتە روویداوە، بێژەرەكە زۆر بە پەلە سەردیرەكەى خوێندەوە زۆر باش تێینەگەیشتم بەڵام چاوەرێم كرد تا یەك دوو هەواڵم كرد، ئەمجارەیان هەموو ئامادەبووان دایانە لە قاقاى پێكەنى بە بێ ئەوەى بزانم چى بووە؟ چى روویدا؟ ئەم جارەیان خوشكى ئەو هاوڕێیەم كە دیار بوو ئەویش كادیرى یەكگرتووى خوشكان بوو، گوتى: كاكە ئەم بێژەرەش ناوى (س ج) براى بەرێوەبەرى گشتى سپێدەیە، راستى هیچ قسەیەكەم بۆ نەهات تەنها خوا حافیزى نەبێت چوومە مزگەوت.
پاشان دواى پارشێو كردنەوە نان خواردن ویستم بەیانى بۆ ئەوەى توشى گەرماى رێگاى سلێمانى نەبم زوو بەرەو گەراجى هێلى سلێمانى برۆم، خەریكى كۆكردنەوەى پێداویستییەكانم بووم گوێم لە قاقاى بەرزى ئەو ماڵە خزمەم بوو، كاتێك هاتم بینیم سەیرى سپێدە دەكەن و جار جار سەیرى من دەكەن، بینیم هەمان ئەو مامۆستایە كە بەیانى بەرنامەى پێشبركێى قورئانى پیرۆزى پێشكەش دەكرد ئەم جارەش لە سەر شاشەى سپێدە دوعاى قنود دەخوێنێ.
منیش زۆرم بە لاوە سەیرى كە یەكگرتوو بانگەشەى گرتنە دەستى دەسەڵات و گۆرانكارى دەكات كەچى چەند راگەیاندكارێكى بە تواناى نەبێت تا رەنگ و روخسارى كەناڵەى پێى جوان بكات، كاتێك لە ماوەى 24 كاتژمێر 8 سیماى یەك خێزان كۆنترۆڵى شاشەكەیان كردوە جگە لە زمانێكى ناوچەگەرییەتى و رۆشنبیرییەكى سادەو ساكار هیچى تر بە بینەر نابەخشن، جێگاى شەرم نییە بۆ حیزبێكى وەكو یەكگرتوو نەتوانێ چەند بەدیلێكى ئەو بێژەو وتاربێژە ساكارانە بخاتە سەر شاشە ئەى چۆن خۆى بە دیلى دەسەڵات دادەنێ؟
ئایا ئەو بەرێزانە كە سەر بە یەك خێزانن هەست بە شەرم ناكەن كە رێگا بە كەسانى شارەزاو پسپۆر و راگەیاندكارى ناوچەكان نادەن لە رێگاى ئەو كەناڵە ئیسلامییە خزمەت بكەن، كە بۆ ئێستا كۆمەڵگاى كوردى زۆر گرنگە كەناڵێكى ئیسلامى هەبێت.
یەكگرتوو بۆچى گلەى لە حیزب و بنەماڵەكانى تر دەكات كاتێك خۆى ناتوانێ كەناڵەكەى لە ناوچەگەرییتەى و بنەماڵچییەتى رزگار بكات بۆچى تانە لە حیزب و لایەنەكانى تر دەدات؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە