نووسینگەى هەولێرى ماف پەروەران یاخود نموونەى تەكەتوول

Friday, 25/06/2010, 12:00



ئەوەى تێبینى دەكرێ كە سەندیكاكەمان /لقى هەولێر ماوەى چەند ساڵێكە چەقى گرتووە. لە لایەن كۆمەڵیك كەسانەوە دەستى بەسەر گیراوە كە گوایا خۆیان بە دەستى دامەزرێنەران و كارگێرانى ئەم سەندیكایە ناو دەبەن.
حاڵى حازر ئەم سەندیكایە هیچ رووخسارێكى سەندیكایى پێوە نەماوە , نووسینگە بووە بە جێگاى قاوە خواردن و چا خواردن و دارشتنى خەت و خەت خەتێن و شكاندنى ملى هەڤاڵانى ئەندام.
ئایا هەموو لایەكەمان بەبێ خۆ هەڵخەڵەتاندن لە نێوان خۆمان ئەو پرسیارانە ناكەین.
- تاكەى ئەم نا مەسئولانە جورئەتى ئەوە ناكەن و داواى هەڵبژاردنێك ناكەن پێش تێكەڵبوونەوە لەگەڵ لقى پارتى .یاخوود پشتیان قایمەو لێیان پاڵ داوەتەوە؟
- تاكەى ماف پەروەرانى كوردستان پارتى و یەكێتى یەك ناگرێتەوە .
- ئایا بۆچى ئەم هەڵسوڕێنەرانە تەنها لە كاتى تەنگانە ئەندامە پشت گوێ خراوەكانیان بەبیر دێتەوە وەك(هەڵبژاردن و هاتنى بەرپرسى گەورە). ؟
- ئایا ئەوەى پێى راگەینەدرابوو بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەى تیرو پشكى سەفەرى لوبنان ئەبێت خەم خۆرى یەكێتى و میلەتەكەى نەبێت بۆیە بانگێش نەكرابوو؟
- ئەبێت ئەو قوربەسەرە سەر بە كام خەت بووبێت بۆیە پێى رانەگەیەندراوە.
- ئەبێت رۆژێَك لە رۆژان بە روویەكى نائاسییەوە گفتوگۆیان لەگەڵ خاوەن شكۆیان كردبێ؟
- ئایا هەمووان تووشى ئەو حالەتە نەبووین كە وەك بێ سەرپەرشتیارمان لێهاتووە نازانین خۆیان لەسەر خەتى گشتى حساب بكەن یاخودو خەتى كۆسرەت رەسوول؟
- تووخوا بە هەموو موقەدەساتمان كە چاوتان بە ئەندامانى لقى هەولێرى نووسینگەى پارتى سەندیكاى ماف پەروەران دەكەوێت داخ نات گرێ خەفەت ناخۆن؟ كە ئەوان هەرچەندە دیكتاتۆربن بەڵام خزمەتى ئەندامانى خۆیان دەكەن.
- ئایا هۆكارى دواكەوتنى سەفەرى ئەو كۆمەڵە ماف پەوەرانە چیە ئایا تەكەتوولە یاخوود میزاجى خاوەن بەڵێنە؟
- ئایا زۆربەمان بۆیە بڕیارى نەچوونمان بۆ سەندیكاكەمان(ماڵى خۆمان) ئەوەیە كە كۆمەڵێك كەسان هەموو رۆژى لەوێ گوزەردەكەن كە نەك لایەنگر بەڵكو دوژمنى یەكێتیشن ؟
- ئایا هەمووان لەوە پەست نین لەوەى كە ئیعتبار بۆ هەندێك كەس دەكرێ لە نووسینگەى هەولێر كە خۆى لە خۆیدا كەسانى نەفس نزم و نا مەسئولن؟
- ئایا كەسانێك ئیش بۆ خەت خەتێن و باڵ باڵین بكەن شایستەى ئەوەن ببنە ڕێبەرمان؟
- ئایا كام ئەندام لە خۆشى و ناخۆشى بە شێوەیەكى شایستە پاداشت كراوە یاخوود یارمەتى كراوە ,ئەوانەى كراویشن هەمووى زۆر شەرمەزارین؟
- ئایا دەكرێ ئەمانە بتوانن سەندیكایەكى یاسایى بەڕێوەببەن ؟
- ئایا ئاسۆى خەونەكانمان لە ناوچەوانى ئەم نموونانە دێنە دى ؟
- ئایا پێویستمان بە گۆرانكاریەك نیە , گۆرانێك بە هەڵبژاردن نەوەك بە هەستانەوە لە دژى یەكێتى ؟
- ئایا جگە لە سەفەرى ئەمجارەى لوبنان بەرهەمى ئەم نووسینگەیە لە 2003 وە چیە . چونكە ئەم سەفەرەش وەك ئاگادارین بۆ خۆ دەرخستنى یەكێك لە سەركردەكانمان بەئەنجام گەیەندراوە نەوەك پاداشتى بەڕێوەبەرى بنكەكانى دەنگ دان چونكە ئەگەر وابووایە دەبوایە پاداشتێكى دارایى رەمزى پێشكەشى هەموو لایەك بكرابایە؟
ئایا ئەم هەموو پرسیارانە جێگاى هەڵوێست نین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە