وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌نێوان هه‌ر سێ وه‌زیردا

Saturday, 12/11/2011, 12:00




وه‌زاره‌تی شه‌هیدان یه‌کێکه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له‌ کابینه‌ی پێنجه‌م ده‌ست به‌کاربوو . هه‌ر له‌گه‌ل ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا چنار سعد عبدالله‌ وه‌ک یه‌که‌مین وه‌زیر ده‌ست به‌کاربوو . ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ که بۆ‌ زیاتر خزمه‌تکردنی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان بوو به‌ڵام له‌ماوه‌ی له‌ کابینه‌ی پێنجه‌م ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خزمه‌تی وه‌زیر و دارو ده‌سته‌که‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوو نیو هێنده‌ بۆ خزمه‌تی که‌سوکاری شه‌هیدان نه‌بوو که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا لێژنه‌ی چاودێری دارایی ئه‌م راستییه‌یان سه‌لماند ، یه‌کێک له‌ دیکۆمێنته‌کان به‌راوردێک بوو له‌نێوان میزانیه‌ی دوو سه‌فه‌ر ، یه‌که‌میان سه‌فه‌ری چنار سعد عبدالله‌ بۆ شاری له‌نده‌ن بۆ کاروباری تایبه‌تی خۆی و دووه‌میان هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی روفاتی 510 ئه‌نفالکراوی که‌لار ، که‌ میزانیه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی هێنانه‌وه‌ی روفاته‌کان بوو . بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم ئیفلیج بوونی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ لێره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد ، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ به‌رده‌وام بوو تا کۆتایی کابینه‌ی پێنجه‌م و ده‌ست به‌کار بوونی کابینه‌ی شه‌شه‌م . له‌گه‌ل ده‌ست به‌کار بوونی کابینه‌ی شه‌شه‌میش دکتۆر مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین بوو به‌ وه‌زیری نوێ. به‌ڵام خۆزگه‌م به‌ کفن دز چونکه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ختیار فه‌ره‌ج بووه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان ئیتر بوو به‌ بازاری ناو ئارد فرۆشان و شه‌وانه‌ توێتا و پیکابه‌کانی خسته‌ گه‌ڕ نیوه‌ی که‌لوپه‌له‌کانی گواسته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ هه‌ر له‌ تاخم قه‌نه‌فه‌ و ته‌له‌ڤزیۆن و مێزی نانخواردن تا ده‌گاته‌ مه‌کته‌به‌ و پێنوسه‌کانی به‌رده‌می ، گوتی من سه‌ر له‌نوێ شتی نوێ ده‌کرمه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ پێشتر ئاوه‌گڵ بووه‌ ، به‌هه‌ر حاڵ دوای ئه‌وه‌ی خانووێکی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له‌ شاری سلێمانی ئه‌ویشی به‌ کرێ دا به‌ وه‌زاره‌ت و گوتی پێویسته‌ بکرێته‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ دێن . که‌ ئه‌ویشی به‌ مانگانه‌یه‌کی باش به‌ کرێ دا
(لێژنه‌ی چاودێری ئه‌مه‌شی سه‌لماند) دوای ماوه‌یه‌ک گوتی ئه‌م خانووه‌ پێویستی به‌ که‌لوپه‌ل هه‌یه‌ وه‌ک تاخم قه‌نه‌فه‌ و کورسی و مێز و ئه‌م شتانه‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ ده‌ستی کرد به‌ گواستنه‌وه‌ی شته‌ کۆنه‌کانی وه‌زاره‌ت که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ داینابوون و حه‌شاری دابوون دیسان ئه‌وانه‌ی فرۆشته‌وه‌ وه‌زاره‌ت به‌ پاره‌یه‌کی زۆر که‌ هه‌ر هی وه‌زاره‌ت بوون . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش کاتێ ئێمه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌چووین بۆ سلێمانی ده‌بوو له‌ خانووکه‌ی ئه‌و بخه‌وین وه‌ک شوێنی حه‌وانه‌وه‌ به‌ڵام کاتێ خۆی یان شوفێره‌که‌ی ده‌چوون ئه‌وانیش له‌ خانووه‌که‌ ده‌خه‌وتن به‌ڵام پسووله‌ی هۆتێلیان ده‌هێناو ئه‌وانیشیان سه‌رف ده‌کرد . ئه‌وه‌ی من لێره‌ مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان فه‌رمانبه‌ران له‌ لێژنه‌کانی میوانداری و کڕین و خه‌ملاندن داده‌نێ و پاشان ناچاری ئه‌وه‌یان ده‌کا که‌ پسووله‌کان ئیمزا بکه‌ن و دوایش هه‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌به‌رانه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بن . بۆ نموونه‌ له‌گه‌ل جێشتخانه‌ی چراخان ئیتفاقیان کردووه‌ هه‌موو رۆژ خواردنی نیوه‌رۆ وئێواره‌وه‌ له‌وێ ده‌باته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ که‌چی لێژنه‌ی میوانداری ناچار ده‌کا که‌ ئیمزا له‌سه‌ر پسووله‌کان بکه‌ن و بڵێن بۆ میوانانای وه‌زاره‌ت هاتووه‌ ، یه‌کێک له‌ کاره‌کانی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ باوکی به‌ختیار فه‌ره‌ج له‌ ژیاندا ماوه‌ که‌چی کراوه‌ به‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه‌ کاتێ کرا به‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر شێخ ئازاد که‌ به‌رپرسی ئه‌م به‌شه‌یه‌ رازی نه‌بوو به‌ڵام به‌ختیار فه‌ره‌ج به‌بێ ئیمزای شێخ ئازاد مامه‌له‌که‌ی به‌ڕێکرد بۆ به‌رده‌می دکتۆر کاوه‌ که‌ وه‌زیری شه‌هیدان بوو به‌ وه‌کاله‌ت سره‌ڕای ئه‌مه‌ش ، دوای ئه‌وه‌ی دکتۆر مه‌جید گواستراوه‌ بۆ به‌غدا و بوو به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی تا ئێستاش هه‌ندێک له‌ دارو ده‌سته‌که‌ی مووچه‌ی هه‌م له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و هه‌م له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق وه‌رده‌گرن . بۆیه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ فه‌رمانی گواستنه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌چێت و به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ بووینه‌ که‌چی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ گه‌نده‌ڵن نه‌ک ئێمه‌ .بۆیه‌ باشتر وایه‌ لێژنه‌ی دیوانی چاودێری دارایی نه‌که‌وێته‌ ناو ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ و فه‌رمانه‌به‌ران سزا بدات چونکه‌ فه‌رمانبه‌رانیش له‌سه‌ره‌وه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌کرێت
 

  محمد نامیق
  فه‌رمانبه‌ری پێشووی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە