کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


((نامه‌یێکی کراوه‌ له‌ خوشکی شه‌هیدێکه‌وه‌ بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ..

Monday, 19/10/2009, 12:00


سڵاوێکت ئاراسته‌ ده‌که‌م
له‌ پێشه‌کی دا  کاك کۆسره‌ت ئه‌م نامه‌م پێشکه‌ش کردووی بۆ ماستاو کردنه‌وه‌م نیه‌ یاخود بۆ سه‌روه‌توو سامانم نیه‌ پێویستیشم به‌ کورسی نیه‌ زۆر زۆر به‌سه‌ربه‌رزی ده‌ژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوشکی شه‌هیدێکی زۆر قاره‌مانم خه‌لکی کوردپه‌روه‌رو هه‌ژارو جه‌وساوه‌ رێزم ده‌گرن زۆر پێـم باشتره‌ له‌سه‌روه‌توو سامان به‌ڵام زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌ ئێوه‌ی ناسه‌رکرده‌ یاری به‌چاره‌نوسی شه‌هیده‌کانوو بنه‌ماله‌که‌یان ده‌که‌ن هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ رێکخسته‌نه‌کانوو له‌ شاخ باستان ده‌کرد هه‌مووی واده‌رنه‌جوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رچوو ئایه‌ ئێوه‌ پاشماوه‌ی به‌عسی فاشیستان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ یا خود به‌رنامه‌ی به‌عسی فاشیست جێبه‌جێده‌که‌ن ؟ چه‌نده‌ها رۆله‌ی ئه‌م میله‌ته‌ به‌سه‌زمانه‌تان به‌شه‌هید کردندا چه‌نده‌ها جه‌رگی دایکی شه‌هیدانتان سوتاند چه‌نده‌ها رۆله‌ی ئه‌م میله‌ته‌تان بێ باوك کرد ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆتانوو خزموو که‌سووکارتانوو ئه‌مرۆ چه‌نده‌ها خه‌لکانێکی کۆنه‌ به‌عسی و چاش و نه‌فس نزموو شه‌رواڵ بیستان له‌خۆتان ئابلوقه‌ داوه‌ به‌خوێنی شه‌هیده‌کانی ئه‌م میله‌ته‌ به‌سه‌زمانه‌ . ئایه‌ ئه‌مه‌ پاداشتی شه‌هیده‌کان بوو . ئه‌وه‌ی به‌دوای گه‌نده‌لیه‌کانی ئێوه‌ بکه‌وێت پێتان شۆرش گێره‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له‌گه‌ل خوێنی شه‌هیدان نه‌کات و خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ میله‌ته‌که‌ی نه‌کات ئێوه‌ سوکوو ریسوای ده‌که‌ن به‌هه‌ر شێوه‌ك بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ تاکوو سه‌ر بۆتان ناچێته‌ سه‌ر سه‌روه‌توو سامان و کورسی تاسه‌ر بۆ که‌س نه‌ماوه‌ . شای ئێران سامانێکی زۆر زۆری هه‌بوو چه‌کوو ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی پێشکه‌وتوی ئه‌م کاتی له‌به‌ر ده‌ست دابوو به‌ڵام له‌گه‌ل میله‌ته‌که‌ی راست نه‌بوو گه‌نده‌ل بوو میله‌ت به‌ چه‌پله‌ ده‌ریان کرد رۆژێك دادێت ئێوه‌ش خراپترتان به‌سه‌ر دێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چێگاتان نابێته‌وه‌ سه‌روه‌توو سامانیش به‌هاناتان نایێت . جه‌نابی کاك کۆسره‌ت من لێره‌ چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی به‌رێزت ده‌که‌م.
1- جه‌لال ێالح رۆژبیانی زاوات چه‌ند سال خه‌باتی هه‌بووه‌ له‌ رێکخستنه‌کانی ناو شار چه‌ند ساڵ خه‌باتی هه‌بووه‌ له‌ شاخ مانگانه‌ خۆیوو کوره‌که‌ی هه‌ریێکه‌ی موچه‌که‌ی (3000) گه‌ڵا ئایه ئه‌م موچه‌ بۆیان براوه‌ته‌وه‌ له‌کاتی رژێمی به‌عسی وێنه‌ی سه‌دام حسێنی گۆربه‌گۆری هه‌ڵواسی بوو له‌ماڵه‌که‌ی خۆی ؟
2- ئایه‌ (6) خانووی له‌هه‌ولێر کریوه‌ هه‌ر دانه‌ی به‌ (30) ده‌فته‌ر گه‌ڵا چۆنی کریوه‌ له‌کاتی رژێمی به‌عس گوله‌به‌رۆژه‌ی ده‌فرۆشت
3- ئایه‌ ئه‌م رێستۆرانگه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان کریوه‌ ده‌کاته‌ (3000000) ملیۆن کرۆن چۆنی کریوه‌ ؟
4- ئایه‌ له‌رۆژی (31) ئاب بۆ ته‌نیا رۆله‌ی یێکێتی نیشتمانی کوردستان شه‌هید دبوونوو ئه‌زیه‌ت ده‌دران ته‌نیا جه‌لال ێالح رۆژبیانی له‌ هه‌ولێر له‌ماله‌که‌ی خۆی به‌رێزه‌وه‌ دانیشتبوو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تحسین شاوێسی گۆربه‌گۆر له‌ماله‌که‌ی بوو خزمی نزیکی بوو ؟
5- ئایه‌ هۆی چی بوو له‌مه‌ڵبه‌ندی (3) ی هه‌ولێر گواسته‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دزی کردبوو یاخود داوێن پیس بوو ؟
6- ئایه‌ له‌ وڵاتی هۆله‌ندا بۆ رای کرد له‌سه‌ر داوێن پیسی ؟
7- ئایه‌ راسته‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی ماڵی مامه‌ند قه‌شقه‌ی چاش به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌لال ێالحی زاوات بوو چونکه‌ خۆی باسی ده کرد له‌ ماڵی مامۆستا (ر) ؟
8- ئایه‌ خانه‌واده‌که‌ی له‌کاتی ئاهه‌نگ گێراندا ئه‌م هه‌موو ئاڵتوونه‌ به‌خۆیان هه‌ڵ ده‌واسن چۆنی کریووه‌ بۆیان ؟
ئایه‌ ئێمه‌ی داماو رۆله‌کانمان شه‌هید بکرێنوو خه‌لکانێکی چاشوو دزوو داوێن پیس ره‌نجی شه‌هیده‌کانمان به‌ فیرۆ ببه‌نوو گالته‌مان پێبکه‌ن و سوکمان بکه‌ن رۆژێك دادێت ئاهی ئه‌م میله‌ته‌ جه‌وساوه‌تان لێبکرێته‌وه‌ .
دایکی رێواس
هۆله‌ندا
2009 - 10 - 18

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە