بۆ(كوردستانپۆست) ى بەرێز ..روونكردنەوەیەك لە سالارى حەمەخانەوە
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
دواى سڵاو..
پێش چەند رۆژێك كەسێك بەناوى(سەربازێك لەفەوجەكەى سالار) ەوەكۆمەڵێك بوختان ودرۆى شاخدارى دوور لەهەموو یاساونەریتێكى كارەى پیرۆزى رۆژنامەو پەیامى رۆژنامەگەرى ئاخنیووەتە توێ ى بابەتێك ، كە جگە لە دەستێكى لەرزۆك وناپاكى پشت مەبەستێكى ئاشكراو بێ جورئەت زیاتر هیچى تر نین .بەپێویستم زانى بۆخوێنەرانى بەرێزى كوردستانپۆست ودرووكانى ئەو برادەرە كەنەك سەربازێكى فەوجەكەى من نى یە ، بەڵكو پەیوەندى بەهیچ ئۆرگانێكى سەربازیشەوە نییە ئەم روونكردنەوەیە بدەم :
1/ وێنەى ئەو خانووەى كەبڵاوتكردۆتەوە تۆو تەواوى خەڵكى بەشەرەفى كفرى بەشەرەفیش دەزانن كەمن پێش بوونم بەفەرماندەى فەوجیش خاوەنى سەروەت وسامانى خۆم بوومەو بەئارەقەى نێو چەوان وشەونخوونى وبازووى خۆم پارەم پەیدا كردووەو دووەم كەسیش بوومە كەلەو گرانى وقات وقڕیەدا مۆنیكاو جۆرەها ئۆتۆمبیلى ترم هەبووە .
2/ خەباتى چەندین ساڵەى پێشمەرگایەتیم وئەو پۆلە شەهیدەى بنەماڵەكەشم هەمیشە هاندەرم بوونە كەیەكەم كەس بم كەپابەندى یاساو بریارەكانى حكومەتى هەرێم بم وەك ئیلتیزامێكى ئەخلاقى ،ئەوەدرووكانى تۆو ئەوەش تێكراى دەزگاكانى ئاسایش وپَولیس گەر بەقەد حەرفێك لەدرۆكانى تۆ ناكۆكى وئاڵۆزى لەنێوانماندا هەبێت جگە لەرێزگرتن وهاوكارى یەكتر كردن زیاتر ئەویش لەپێناوى ئەم ئەزموونەو خوێنى هاورێو هاوسەنگەرە شەهیدەكانم .
3/ ئەو فەوجەى ئێمە كاتێك وەجبە دەگۆرن ودێنەوە كفرى لەخەلفى هەموو چەكەكانیان دادەنێن ،ناوى یەك كەسیشم لەو سەربازانە پێ بڵێ كەبەسەرخۆشى تەقە بەشاردا دەكەن و ئاسایش وپۆلیسیش پێیان ناوێرێت تادەست خۆشیت لێ بكەم ، بەڵام دەست درێژى وناهەقە كەسیشمان پێ قبوڵ ناكرێت .
4/ ئەو تەجاوزەش كەجەنابت باسى دەكەى ، دەتوانیت بچیتە بەشى هونەرى شارەوانى كفرى تابەراستى بزانیت من تەجاوزم كردووە یان هاندراوى درۆ وبوختان لەسەر ناهەقییەك بنووسى كەشەرمەزارى وریسوایى زیاتر هیچى ترت پێ نابەخشن .
5/ دوورى نێوان ماڵى ئیًمەو ئەو قوتابخانەیەى كەلە 1985 پۆلى سێیەمى ناوەندیم تیا تەواو كرد هەرچەند سەد مەترێكە دەتوانیت بچیت بپرسیت وسجلەكەم ببینى ، پۆلى شەشەمى ئامادەیشم یەتاقیكردنەوەى دەرەكى لەساڵى 2007 بووەو دەتوانیت كەسێكى نزیكت بنێرى تا ئەو راستییەشت بۆ بسەلمێنم وبتدەمێ .دوا ووتەش ناوهێنانى فەرماندەیەكى دێرین وبوێرى وەك كاك مەحمود سەنگاوى كەپیاوى رۆژە سەخت ودژوارەكانى خەباتى رزگارى خوازى نەتەوەى كوردو كوردستان بووە و لەهەركوێدا بێت خاوەن بریارى یەكلاكەرەوەى بەهەڵوێست بووە زۆر لەتۆو نموونەكانت گەورەترو بەشكۆ ترە بۆیە بەپێویستى نازانم قسەى لەسەر بكەم . چونكە نووسینیش بەشێكە لەئەدەب وپەیامى رۆژنامەگەریش دنیایەكە لەجوانى بەهەڵە دەستى بۆ نەبرێت باشە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست