کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەماشاى ئەم گۆڵە بكەن كە لە پەڕلەمانتارانى كورد كراوە لە بەغداد

Sunday, 21/11/2010, 12:00


بۆ چارەسەركردنى ئەو موڵكانەى كە كاتى خۆى حكومەتى عێراقى لە كوردەكانى زەوت كردووە قانونێك دەرچووە جەخت لەسەر ئەوە دەكات دەبێت خاوەن موڵك ئەوەى موڵكەكەى زەوت كراوە ئەو كاتە چەندە پارەى وەرگرتووە ئێستا لەبەرانبەر ئەوەدا دەبێت پارەكە بگێڕێتەوە بۆ حكومەت، ئەو پارەیەى حكومەت داویەتى بە نرخى ئەو كاتە تەقدیر دەكرێت بە ئاڵتون و ئێستا دەبێت كوردى موڵك زەوت كراو ئەو بڕە بدات. بۆ نموونە ئەگەر كەسێك دە هەزار دینار عێراقى قەرەبووى وەرگرتبێت ئەو دە هەزارە ئەو كاتە بایى پێنج هەزار مسقاڵ ئاڵتون بووە، ئێستا دەبێت كوردى موڵك زەوت كراو پارەى پێنج هەزار مسقاڵ ئاڵتون بدات ئێنجا موڵكەكەى بۆ دەگێڕنەوە، هەندێك لە خاوەن موڵكەكان دەڵێن موڵكەكەى ئێمە ئێستا ئەو پارەیە ناكات.
دەبوایە پەڕلەمانتارانى كورد لە بەغداد كاتى دەرچوونى ئەم بڕیارە جەختیان لەسەر دوو خاڵ بكردایەتەوە:
1 ـ زەوت كردنى موڵك ئەو كاتە بە زۆر بووە لە سەر هۆى نەتەوەیى، بە پێى یاساش هەر شتێك بە زۆر بكرێت پوچەڵە، واتە موڵك دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەى بەرانبەر گەڕاندنەوەى ئەو پارەیەى وەرگیراوە وەك و خۆى، چونكە موڵك زەوت كراو ناچار كراوەو هۆكار نەبووە بۆ لە دەست دانى موڵكەكەى ئیتر چۆن دەبێت باجەكەى بدات.
2 ـ هەق وا بوو لە یاساكەدا خاوەن موڵك قەرەبووى ئەم هەموو ساڵە بكرایەتەوە كە موڵكەكەى زەوت كراوە و لە داهاتى موڵكەكە بێ بەش بووە، هەروەها قەرەبووى هەر زیانێكى تر كە بەهۆى لەدەستدانى موڵكەكەیەوە لێى كەوتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە