کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەختیارو گەورە دزێك, یەكێتى لە خانەقین وێران دەكەن

Saturday, 08/06/2013, 12:00







لە دواى گۆڕانكاریەكانى یەكێتى لە دەڤەرى گەرمیان و كردنەوەى مەڵبەندى خانەقینى, ئەو حزبە لە ڕەوشێكى ناهەموار دا دەژى و ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانەكەى لە فراون بوندایە, لە ئێستا مەڵبەندى یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە مەلا بەختیار سەرپەرشتى دەكات شەرعیەتى خۆى لەدەست داوەو ژمارەیەكى زۆر لە كادرەكانى دەستیان لەكار كێشاوەتەوەو لەدژى مەلابەختیار هەڵوێستیان وەرگرتوە, واتە دواى ئەوەى كە مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى لە مەڵبەندى گەرمیان جیاكرایەوەو شێركۆمیروەیسى كۆن زەحمەت كێشان و تازە بەیەكێتى بوو لە لایەن مەلا بەختیارەوە كرا بە بەرپرسی, بارودۆخى یەكێتى بەرەو خراپی ڕۆیشت و نەتیجەكەیشى لە دوا هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراق و پارێزگاى دیالەدا دەركەوت كە یەكێتى دوو كورسی لەدەست داو لەبەرامبەر پارتیدا لەخانەقین یەكسان بوون,
دواى ئەوەش ڕەوشەكە پێی نایە قۆناغێكى نوێترەوە كە ئەوەیش نۆژەنكردنەوەى بینای مەڵبەندى خانەقینى یەكێتى بوو كە كارگێڕ مەڵبەندێك و ئامۆزاو حیمایەكەى كە ناوى (سەلام)ە جێبەجێیى دەكەن و دزىو تاڵانیەكى زۆریان تێداكردوە, بۆیە ژمارەیەك لە كارگێڕو ئەندامى مەڵبەند هەڵوێستیان لەو دزیە ئاشكرایە وەرگرت و نیگەرانیەكانی خۆیان بە چەندین شێواز دەربڕی,
دواتر لە یادى سی و هەشت ساڵەى دامەزراندنى یەكێتیدا مەڵبەندى خانەقین وەكو شاروشارۆچكەكانى ترى كوردستان ئەیەوێ بۆ ئەو یادە ئاهەنگ بكات و خەڵك بۆ مەلابەختیار خڕ بكات بۆ ئەوەى وتارى پڕ درۆى سیاسیان بۆ بدات, بەڵام مەڵبەند نەیتوانى ئەوەندە خەڵك كۆبكاتەوە كە مەلابەختیار ڕازى بێت بۆیە لە كۆى سیو دوو هەزار ئەندامى یەكێتى لەخانەقین تەنها نزیكەى هەزار كەس ئامادە بوون ئەوەش زەربەیەكى سیاسی خەڵكى خانەقین بوو كە بۆ دووەم جار دایان لە مەلا بەختیار, واتە جارێك نەهاتنە سەر سندوقی دەنگدان وجارێك نەهاتن بۆ یادى یەكێتى, ئەو گرفتانەى سەرەوە پەرە دەسێنێو لە دواجاردا دەتەقێتەوە, دواى نیگەرانى مەلابەختیار لە شێركۆ میروەیسى, ئەویش دەستى كردوە بە گۆِرانكارى و لادان و دانان و كۆكردنەوەى خەڵكى بێ مایە لە دەورى خۆی , لە ئێستادا ویستویەتى كۆمیتەى ڕۆژئاواى سەر بەمەڵبەند بگۆڕێت بەڵام هەمو ستافى كۆمیتەكە بە بەرپرس و جێگرو كارگێڕو ئەندام وئەندام كەرت و هەتا جایچیەكەش دەستیان لەكاركێشایەوە بەوەى كە كەسێك بەناوى (سڵێمان فەرمان) دانراوە بكرێت بەبەرپرسی ئەو كۆمیتەیە, كە ئەم كەسە پێشتر لەناو یەكێتى لەسەر دزى دەركراوە دواتر بوە بەگۆڕان لەكاتى گۆڕان بونیدا ئەوەندە توند ڕەو بووە وێنەى (مام جەلال)ى بەرزكردۆتەوەو بە نەعل لێی داوە و جنێو سوكایەتى پێكردوە) كە چى دواى ماوەیەك هەم لەسەر دزى لە گۆڕانیش دەردەكرێت و خۆی دەخاتەوە بەكۆشی مەلا بەختیار بەشێوەیەكى جیاوازتر, چونكە بەپێی پەیڕەوى كۆنگرەى سێی یەكێتى ئەوەى لە ناو گۆڕان یان هەر حزبێكى تر گەڕایەوە بۆ ناو یەكێتى دەبێت بە پلە كۆنەكەى خۆیەوە وەر بگیرێت بەڵام سلێمان فەرمان پێشتر كارگێڕ كۆمیتە بوو كە گەڕایەوە كرا بە ئەندامى مەڵبەندو وا ئێستا دەكرێت بە بەپرس كۆمیتە ئەمە جگە لەوەى ئەم سلێمانە كۆنە بەعسیەكى خەتەرى كاتى خۆی بووە واتە ئامر سریە بووە لە لاى عومەر ئاغاى باجلان سریەكەیشى لە تاسڵوجە بووە,
مەلا بەختیارو شێركۆ میروەیس و گروپێكى دزى بێ شەخسیەت یەكێتیان كردۆتە قوربانى پۆست و پارە, بۆنموونە هەموو كوردستان ئەزانێت محمد مەلا حەسەن قایمقامى خانەقین گەورە دزەو ناسراوە بە (حەمە نیوە) كەچى ئێستا گروپەكەى حەمەى مەلا حەسەن كە سەدان گەندەڵى گەورەیان بەبەڵگەوە ئەنجامداوە و چەندین پارچە زەوى تەجاوزیان بۆخۆیان بردوەو چەندین باخیان دروست كردوە و دەیان بەنزینخانەیان بۆخۆیان دروست كردوەو سەروەت و سامانى خانەقین لەناو خۆیاندا دابەش كردووە , ئێستا كراون بەبەرپرس لەناو مەڵبەندى یەكێتى لەوانە خالد دارا كە ناسراوە بەخالد باخ فرۆش و تەجاوز كە پێشتر معاون مستەشاربوە لە فەوجى فۆئاد بیچار لە هەولێر, ئاكۆ عەبدوالوەهاب كراوە بە كارگێڕ كە پێشتر هیچ پلەو پایەیكى حزبی نەبوە و لەناو گۆِرانەوە چوەتە ناو یەكێتى و پێشتر لە سەردزی دەستگیركراوە واتە ماڵى حاكم عمران و عەزیز مەلا حەسەنى بڕیوە, دواتر وریا عالیاوا كە پێشتر تەوارى بوە لە سەر بێ ئەخلاقی لێیان داوەو دەستیان سەقەت كردوە, جێگەى ئاماژە پێكردنە ئەم وریا ناوە (160) پارچە زەوى لە عالیاوا بە تەجاوز فرۆشتوە بەبێ ئەوەى قایمقامى خانەقین فزە بكات,
لە و كاتەى كە بەرپرسی مەڵبەندى8 ى خانەقین شێركۆ میروەیس بڕیار دەدات بە گۆڕنكارى لە كۆمیتەى ئازادى , بەرپرسی كۆمیتە یاسین ئەمین توڕە دەبێت و بە هەڕەشە كردن پێی ئەڵێت تۆ "تا دوێنێ ماست فرۆش و دۆ فرۆش بوى" ئێستا خێرە بە بێ هۆ و بە بڕیارێكى لەناكاوى مەلا بەختیارت ئێمە دەگۆِریت, بۆیە لەوكاتەدا هەمویان دەڕۆنە ماڵەوە بەڵام بەپرسی مەڵبەند دوو مەفرەزەى پۆلیسی تەوارى و مەفرەزەیەك لە پێشمەرگەى تایبەتى مەڵبەند دەنێرێتە سەر كۆمیتەو هەموو پێشمەرگەكان چەك دەكات و دواتر دەڕواتە سەر ماڵى بەشێك لەو كادرو ئەندامانەى كە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و سوكایەتیان پێدەكات,
جێگەى باسە مەڵبەندى خانەقین لە ئێستا گروپێكى مافیا كە لە پەنجەكانى دەست تێپەڕناكەن ئەوانەش شێركۆ میروەیس و محمد مەلا حەسەنى قایمقام و زاهر تاهر و هێمن مەنێورو ئیبراهیم حسن بەگ و خلیل جاف و حاكم عومران و محمد تاهر كۆنترۆڵیان كردوەو هەموو كارگێڕو ئەندام مەڵبەندەكانى تر هەڵوێستیان وەرگرتوە لە دژى مەلا بەختیارو شێركۆ میروەیسی و بە شدارى كۆبونەوەكان ناكەن, تەواوى كۆمیتەكانى ترى سەر بە مەڵبەندى هەشتى یەكێتى لە خانەقین نیگەرانن و چاوەڕوان دەكرێت دەست لە كار بكێشنەوە, لە ئێستا كۆمیتەى جەلەولا و مامۆستایان و مەندەلى و سەعدیە و ڕۆژئاوا جموجۆڵى تێكەوتوەو داواى لابردنى چوار گەورە دزو هین... دەكەن لە هەیكەڵى مەڵبەند بەڵام مەلا بە ختیار سەرەڕاى شكستى لە دەڤەرى گەرمەسێر هێشتا بەردەوامە لە پیلانەكانى تەكەتولى...
جێگە ئاماژە پێكردنە لە ئێستادا مەڵبەندى خانەقین بە پێی بڕیارى كۆنگرە شەرعیەتى نیەو تەنها بەرپرسی مەڵبەندەو هیچ جێگرێكى نیە, لە كۆى حەوت كارگێڕ سێ یان تا ئێستا نیەو دانەنراوەو ئەوانى تریش نیگەران و چاوەڕوان دەكرێ لەم هەفتەیەدا دوانیان دەست لە كاربكێشێتەوە,بەڵام بەپرسی مەڵبەند بەتاقی تەنیا ئەوێ كچێكى نەشارەزا بەناوى(ئەمەل باجەڵان) بكاتە ئەندامى مەڵبەندو دەگەڕێت بۆ شوێن گرەوەیان بە خرابتر.
لە دواى تەقینەوەى كێشەكانى مەڵبەندى خانەقین و هەڵوەرینى ستافى مەڵبەندو دابەزینى لایەنگرانى ئەو حزبە, جگە لەوەى لە مەكتەبی سیاسی سەرزەنشتى مەلا بەختیار كراوەو بە هۆكارى سەرەكى زانراوە لەوە بەدواوە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتى یەكێتى هیچ بەدواداچونێكى نەكردوەو بۆ چارەسەرى گرفتەكانى...
وە بەرپرسی مەڵبەندى خانەقین شێركۆ میروەیس لە دوو هەفتەى ڕابردودا لە ناو شارى خانەقین و نزیك دادگا هاوڵاتیەكى خانەقین فەلاقەدەكات و ئۆتۆمبێلەكەى تێك دەشكێنێت بە حیمایەكانى, تەنها لەبەر ئەوەى لە پێش قافڵەى ئۆتۆمبێلەكانى خۆى لانەداوە,
ئەم شێركۆیە لە ئێستا خەریكى خۆ ئامادەكردنە بۆ گۆنگرەى داهاتوى یەكێتى و خەریكى بە هێزكردنى تەكەتولەكەى مەلابەختیارەو بەردەوام و هەفتانە لەگەڵ بڵێسە جەبار فەرمان وپەروین كاكە حەمەو هەندێك لە سەركردایەتیەكانى یەكێتى كۆدەبنەوە بە هیواى ئەوەى لە كۆنگرەى داهاتوى حزبەكەیان خۆیان هەڵبژێرانەوە.
شێركۆ میروەیسى لەبەر ئەوەى هیچ خەباتێكى لەناو یەكێتیدا نیەو لەپڕێ كراوەتە كوڕێ , بۆیە لە ئێستادا دڵنیایە لە كۆنگرەى داهاتوو دەرناچێت و خۆرى وئاوایە بۆیە پەلەقاژە دەكات و هەر خۆی دەوڵە مەند دەكات...ئەمە جگە لەوەى لە پۆستەكەى بەغدادى دا چەندین گەندەڵى لە سەر ساغ بوەتەوەو لە ماوەیەكى نزیكدا لێپێچینەوەى توندى لە گەڵ دەكرێت.
لە كۆتایدا پێم وایە یەكێتى ئەگەر ئەمانە نەكات دەبێت بە حزبی سێیەم لە دەڤەرى گەرمەسێرو خانەقین
1- لابردن و دورخستنەوەى شێركۆ میروەیسى بەرپرسی مەڵبەندو لێپێچینەوەى لە شكستەكانى یەكێتى و لێپێچینەوەى لەو دزى و گەندەڵیانەى كە لە نۆژەنكردنەوەى مەڵبەند دا كردویەتى لە گەڵ هێمن مەنێوردا, كە بە خواردنى پارەیەكى خەیاڵى مەزەندە دەكرێت.
2- گۆڕینى محمد مەلا حەسەنى قایمقامى خانەقین(حەمە نیوە) دانانى كەسێكى دەست پاك لە شوێنەكەى
3- كۆكردنەوەى هەموو ئەو كادرو ئەندامە تۆراوانەى ناو هەیكەلى مەڵبەند و ڕاوێژ پێكردنیان بۆ چارە سەر بون و عەبر كردنى قەیرانە حزبیەكەى لە خانەقین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە