کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکی ته‌زویر هیوای خۆش بۆ کێ ده‌خوازێت؟!

Saturday, 25/09/2010, 12:00


خۆشى له‌خۆمان گه‌لۆ‌ سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ یادى ڕۆژى ئاشتى له‌ جیهان دا ، هیواى خواست دانیشتوانى هه‌رێمه‌كه‌ى به‌ خۆشى و ئاسوده‌یى له‌ژێر سێبه‌رى پارته‌ ده‌ست و پێ خوێناویه‌كه‌یدا بژین ، تۆ بڵێى ئه‌مه‌ له‌ دڵیه‌وه‌ بێت یان وه‌ك هه‌موو هوتاف و شیعاره‌ سواوه‌كانى تر بریقه‌دارو پڕو پوچ بن . ئه‌مه‌ تازه‌ترین مهزه‌له‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكه‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌مان و حیزبه‌ چه‌واشه‌كاره‌كه‌ى هیواى پێ ئه‌خوازن، سه‌رۆكێك به‌ خوێنى ئازادى خوازانى گه‌له‌كه‌مان خه‌نه‌ به‌ندانى شۆڕشه‌ پڕ خیانه‌ته‌كه‌ى بكات، ڕۆژانه‌ قوربانى تر داوابكات ، ئه‌بێ چۆن له‌ ئاشتى گه‌یشتبێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌م 19 ساڵه‌ى حوكمڕانى حیزبه‌كه‌ى خه‌ڵكى كوردستان نامۆ و غه‌ریب بن به‌ڕفتارو كاره‌ نا ئه‌خلاقیه‌كانیان .
سه‌رۆك یادى شتێك ئه‌كاته‌وه‌ ‌ به‌س له‌كوردستانه‌كه‌ى لاى خۆماندا بونى نیه. دیار بوو ئه‌م یاده‌ دواى ئه‌و سیناریۆیه‌ بوو كه‌ بۆتاوانباركردنی سه‌رده‌شتى جوانه‌مه‌رگ و پاسا هێنانه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌ر لیێ شێواوى پارته‌كه‌ى ، چونكه‌ ئه‌وه‌ى گوێى له‌ سه‌رۆك بوبێت بێ سێ و دوو ئه‌و ده‌نگه‌ پڕ نوزانه‌وه‌یه‌ى ده‌بیست كه‌ وته‌كه‌ى پێ ئه‌خوێنده‌وه‌ . دیار بوو زۆر به‌ ناچارى ئه‌و هیوایه‌ى خواست ، چونكه‌ ئه‌زانێ له‌ كوردستانه‌كه‌یدا و به‌ تایبه‌ت له‌ ناو پارته‌كه‌یدا چ مه‌هزه‌له‌یك ئه‌گوزه‌رێ له‌ تیرۆركردنه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ بوختان هه‌لبه‌ستن دوای تیرۆركردن . وه‌ خه‌ڵك تێ ئه‌گه‌یه‌نێ له‌م كوشت و بڕه‌یا چۆن ملى ئازادی شكاندوه‌ ئاشتی بوته‌ خه‌وێكی ئه‌فسانه‌یی له‌ سایه‌ى سه‌رى ئه‌م دو پارته‌ ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ كه‌ بونه‌ته‌ واشه‌ى مه‌رگ بۆ هاوڵاتى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌.
سه‌رده‌شت تیرۆر كرا نه‌یانهێشت له‌ گۆڕه‌كه‌یا بحه‌وێته‌وه‌ بوختانێكیان بۆ هه‌ڵبه‌ست كه‌ پارته‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ى ترچو به‌ قوڕاااا . نه‌یزانى به‌ ترۆر كردنى سه‌رده‌شت و هه‌ڵبه‌ستنى بوختان بۆى ،‌ هه‌زاران سه‌رده‌شتى لێ ڕاست ئه‌بێته‌وه‌ ئاخر لێى مه‌گرن به‌ عه‌قڵیه‌تى ساڵانى قاچوقوچه‌كه‌ى مه‌لای باوكی‌ لێ ده‌خوڕێ.
پاش وته‌كه‌ى سه‌رۆك ئه‌كته‌ری شانۆگه‌ریه‌كه‌ كه‌ ده‌وری ڕفێنه‌ره‌كه‌ى سه‌رده‌شت ده‌بینێ هێنرایه‌ سه‌ر ته‌له‌فزێۆن به‌زمانێكى كرمانجى ڕۆڵێكی كورتی بینی له‌ شانۆگه‌ریه‌كه‌دا كه‌ وه‌ك ئه‌كته‌رێكى تازه‌ پیاكه‌وتوو به‌باشی تێكسته‌كه‌ى له‌به‌ر نه‌بو وه‌ نه‌یئه‌گونجان له‌گه‌ڵ مه‌لامحی ده‌موچاویدا . نه‌ك گومانى لاى خه‌ڵك نه‌ڕوانده‌وه‌ بگره‌ بوه‌ جێگاى پرسیارى زیاتر .تومه‌ز چاوى پێشتر بۆیه‌ داپۆشرابوو تا چاوه‌كانى ئه‌و بوختانه‌ زله‌ى تیادا نه‌بینرێ .
چاوى ئه‌یگوت هیشام ڕه‌نگه‌ تاوانى ترى هه‌بێت به‌ڵام ته‌نها ڕفێنه‌ر نیه‌ . ئه‌و ده‌م وچاوه‌ لاژگه‌ بۆ خه‌ڵكى ده‌رده‌خست ئه‌مه‌ نه‌ك ڕفێنه‌رى سه‌رده‌شت نیه‌ ،به‌ڵكو یه‌ك ده‌زیشى پێ ده‌رناكرێ به‌ناو ئه‌و هه‌مو بازگه‌یه‌دا . نه‌خوازا مرۆڤێك .
سه‌رۆك ...دوێنێ لاوێكى خوێن گه‌رمى پایته‌خته‌كه‌ت كه‌ ئاگاى له‌ مه‌حموى بێ زه‌وا نه‌بوو به‌ ناهه‌ق تیرۆرتان كرد و هه‌ر به‌ تۆپزى كردتانه‌ تیرۆرست و ئه‌نسار ، و ئیتر یادى ئاشتى چى ده‌كه‌یته‌وه‌ فرمێسكى چى ئه‌ڕێژى و ئه‌ڵێیت زۆرن ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌م هه‌ر‌ێمه‌ ڕژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسین بێ سه‌رو شوێنى كردون و ئه‌شكه‌نجه‌ى داون و كوشتونى ، خۆتۆ نه‌ك شۆێن پێى سه‌دامت ون نه‌كردوه‌ به‌ڵكو ده‌ستت هه‌بوه‌ له‌ كوشت و بڕى خه‌ڵكى كوردستان ، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌لیلیت ئه‌وێ ، هێشتا شوێن زنجیرى ده‌بابه‌كانى 31 ى ئاب كاڵ نه‌بونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رداواى تۆ و حیزبه‌ ڕو زه‌رده‌كه‌ت كه‌ په‌رله‌مان و گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێرتان دایه‌ به‌ر تۆپ ، ئێوه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هاوڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌كه‌نه‌ قوربانى له‌ پێناو مه‌رامى بنه‌ماڵه‌كه‌تانا .
یاخود سیاسه‌تى ئه‌م هه‌رێمه‌ وا پێویست ئه‌كات له‌ میدیا چه‌په‌ڵه‌ درۆزنه‌كانتانه‌وه‌ شه‌وانه‌ درۆ ده‌رخواردی گوێكانمان بده‌ن ، جه‌سته‌و فیكرو وشه‌ تیرۆر ئه‌كه‌ن و له‌لاشه‌وه‌ یادی ئاشتی ئه‌كه‌یته‌وه‌ به‌ حزوری كه‌مال كه‌ركوكیو ده‌روێش و مریده‌ ‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێكانت جه‌نابی به‌ناو سه‌رۆك ؟؟؟؟ ئه‌مه‌ بانێكه‌و دووهه‌وا .!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە