کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و فێركردن و زانكۆ ببورن (جل كۆ)

Wednesday, 28/04/2010, 12:00


ئه‌وى له‌م كوردستانه‌دا ئه‌ژى ئه‌زانێ كه‌ له‌مڕۆوه‌ ته‌نها 12 ڕۆژى ماوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵى خوێندن ، ئه‌زانن وه‌زاره‌ته‌ زۆر شارزا و پسۆره‌كه‌ى بوارى په‌روه‌رده‌و فێر كردن چ بڕیارێكى داوه‌ ، به‌ڵام مه‌عز بۆ خوا زۆر لۆمه‌یان مه‌كه‌ن و زۆر یش پێتان سه‌یر نه‌بێت چونكه‌ له‌و ڕۆژه‌ى كوردستان ئازاد بوه‌ ئه‌م كه‌رته‌ له‌ژێر ئه‌زمون و تاقى كردنه‌وه‌دایه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ بڕیارێك هه‌ڵوێسته‌یه‌كى جدى نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى پراكتیكى بۆ نه‌كراوه‌ ته‌نها به‌ تیۆرى هه‌ر یه‌كێك 4 ڕۆژ ئه‌ڕوات بۆ وڵاتێك و دێته‌وه‌ و گه‌ر شتێكى له‌و بواره‌دا به‌ر گوێ كه‌وتبێ ده‌كرێته‌ بڕیارو هه‌ر به‌ تیۆرى ئه‌یانه‌وێ تاقى بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و منالانه‌ى كه‌ ڕۆڵه‌ى خه‌ڵكى ڕه‌ش و ڕوت كه‌ تواناى ئه‌وه‌یان نیه‌ له‌ قوتابخانه‌ تایبه‌ته‌كاندا پێیان بخوێنن چونكه‌ خۆتان ئه‌زانن خوێندنگه‌ تایبه‌ته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى تره‌وه‌ هاتبن و هێنده‌ى ئه‌رز و ئاسمان جیاوازن له‌ قوتابخانه‌ گشتیه‌كان پڕله‌ مه‌رحه‌مه‌تپڕ زانیارى ،به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ى قوتابخانه‌دا بڕیار درا به‌م كۆتایى ساڵه‌ و پێش دو ڕۆژ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كه‌ى كه‌ هه‌مو ساڵ خوێندكارى به‌سزمانى پێ ئه‌تۆقێنن و پاشانیش حسابى تورێكى قوڕاوی بۆ ناكرێت ،بڕیار درا خوێندكارى پۆلى پێنجى بنه‌ڕه‌تى فێرى (seem cursive ) بكرێت و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵ له‌ پرسیاره‌ پڕ گالته‌ جاڕییه‌كه‌ى زمانى ئینگلیزیدا كه‌ بۆته‌ دێوه‌ زمه‌ بۆ خوێندكار ئه‌زمونى تیا بكه‌ن . (سیم كێرسڤ) واته‌ نوسینى زمانى ئینگلیزى به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى دو ساڵه‌ بڕیار درابو له‌ پۆلى شه‌شى بنه‌ڕه‌تیه‌وه‌ بخوێنرێت. توخوا شازى وه‌زاره‌تمان نیه‌ خه‌ڵكینه‌ كه‌ به‌ر پرس بێت له‌ په‌روه‌رده‌ و فێر كردنى نه‌وه‌ى نوێ ، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌ پڕ زانیاریه‌دا بڕیار دراچونكه‌ ئه‌وه‌ى بودجه‌ ئه‌مساڵ هه‌ندێ فلته‌رى بینى و به‌شى دزى و فزیه‌كان كه‌م كرده‌وه‌ ‌ بڕیاریان دا له‌ پۆلى چوار به‌ ره‌و ژور هه‌ر قوتابیه‌ك ده‌فته‌رێك بێنێت ، تا په‌ڕه‌ په‌ڕ بكرێت له‌ لایه‌ن ئیداره‌وه‌ سبه‌ینێ به‌ منه‌ت دابه‌شى بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا تا بتوانێ تا بتوانێ له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌دا زانیاریه‌ چڕو پڕه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌ كاغه‌زانه‌ بۆ مامۆستا داربه‌ده‌سته‌كان بنوسن كه‌ پێى ده‌وترێت ئه‌زمون و تاقیكردنه‌وه‌ .ئه‌گه‌ر هه‌ر قوتابیه‌ك ده‌فته‌رێك نه‌ هێنێت بێبه‌ش ده‌بێت له‌ تاقى كردنه‌وه‌ و مافى ئه‌سوتێ !!!!! ئه‌مه‌ حوكمى قه‌ره‌ قوش نیه‌ حوكمى خوێندنگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ی سلیمانیه‌

لێره‌دا ئه‌مه‌وێ بڵێم ، شازى په‌روه‌رده‌ شازى نه‌وه‌ى نویاى لێ ده‌رده‌چێ ، كه‌ ده‌شچنه‌ زانكۆ ببورن (جل كۆ) ئه‌وكات به‌دواى مۆدیلات و هاوڕییه‌تى دا ده‌گه‌ڕێن و زانست و زانیارى و پەروەردەش با بۆخۆى بنوێ .
جا ئه‌وى نه‌دار و نه‌بو بو خاك به‌سه‌رى و هه‌ش به‌دامانى ..

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە