بەڕاستى شەرمە هەرێمى کوردستان بەو لگاو خانەیە بڵین پەرلەمان ..
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
ئەم شوێنە بۆتە دان پیادا نانى دزى و فزى . ناویشیان ناوە پەرلەمان .داکۆکى کردن لە دوو سەرکردەى خائین و دوو بنەماڵەى مافیا لەم بیناى تاوانەدا بۆتە کارێکى یاسایى ، هەرچى وەزیر و گزیر ئەندام پەرلەمان هەیە بەڕاست و چەپا درۆ و تەزویر و ئەبەخشنەوە بەسەر ئەم گەلە ستەم دیتەیەدا ئەمە چ کارەساتێکە .
ئەوەتا شێخ جەعفەر سوێند بە خوێنى شەهیدەکانمان ئەخوات سەربارى دەمە گڵاوەکەى کە خوێنى شەهیدە کانمانى پێ پیس ئەکات ، بکەچى لە هیچ کوێى دنیادا نەمان بینیوە وەزیرو بەماناى وەزیر پەنا بەرێتە بەر سوێند خواردن ، لە کوێى دنیادا وەزیر و سەرۆکى حکومەت لەکاتى لێپرسینەوەدا بە سوێند کاریان ڕاى ئەکەن ، ئەى بەڕاست دیکۆمنتارى بۆ دروست بوە ، ئەى کاتێ ئەم سەرکردانە ئەچن بۆ لێپرسینەوە نابێ بەڵگەو شتى پێویست لەگەڵ خۆیان ببەن تا هێندە احراج نەکرێن و وەڵامیان پێ بێت بۆ پرسیارەکان یاخود ئەمانە هەر چۆن خێلەکیانە لێ ئەخوڕن هەرواش لە پەرلەمان تێگەیشتون ، ناحەقیان ناگرم پەرلەمنتارى وەک سۆزان و دکتۆر کەمال و ئەرسەلان بایز پەرلەمان ببات بەڕێوە هەر ئەبێت وەزیرکانیشمان نەخوێندەوارو ڕەشۆکى بن . هەمو کات بە ڵگە وەک عەرەب ئەلێت (سید ئەدللە) یە وە قەناعەت پێکەرە کە ناتوانرێت نکوڵى لێ بکرێت ، ئەى چۆن داوا لە ئەندام پەرلەمان ئەکەن دەنگ ب بەو دزو درۆزنانە بدەنەوە مەگەر ئەندام پەرلەمان ڕۆبۆت بن یاخود وەک ئەوان دز و تاوانبار بن . ئەگەر بەڵگە نیە چۆن دایئەنێنەوە لەسەر ئەو کورسیە موعەزەز موکەرەم ، چۆن نئەبێت لە سەر ئەو کورسیە دانشێتەوە کە ئەو دەستى سورە بەخوینى مناڵانى کورد ، کە جولە بە میلشیاکانى دەکات و داواى هێزى زێرەڤانى دەکات بۆ پاڵپشتى وەکئەوەى خەڵکى سلیمانى تەتەر و مەغۆل بن . من بەش بەحاڵى خۆم وەک خوشکى شەهید لەو سوێندە درۆیەى خۆش نابم . بەڕاستى ئەمە شەرمە کاتێک پێش مەرگەکانى ئەم کابراداوێن پیسە شێرزاد و سورکێ و ئومێد ئەکوژن کە بەخوێنى براکەى من و چەندین خوێنى براو باوکى تر کڕدراون .بەڕاستى شەرمە کاتێک گرتە ڤیدێییەکان نیشانى ئەدەن میلشیاکانى وەک گورگ بەربونەتە گیانى رۆڵەى فەقیر و هەژار مەگەر گوێت لە سورکێ نەبوبێت ئەلێت ئەو سەتڵى خۆڵە مەشکێنن ماڵى عامە کەچى گورگەکانت فیشەک بارانى ئەکەن ، ویژدانت لە کوێیە ؟ ئەوە گرتەى ڤیدیۆییەکان حاشا هەلنەگرانە ئەمە ڕون ئەکەنەوە ، ئەبو سەر لوتت ڕەش بکەیت و لەم کوردستانە نەمێنیت .
یاخود وەزیر ئەگەر گێل نیت خۆت لە گێلى نادەى ئەگەرر ناقلەى ئەشخاسیش بێت عوزر لە قەباحەت خراپتر ، وەزیرى پێشمەرگە ناقلەى ئەشخاس واتە چەندین چەکى قورس ، ئەى نازانى راجمە ناقلەى ئەشخاس هەڵدەگرێت ؟ .
ئەرێ بەراست ئەم کابرایە گێلە یان خۆى لە گێلى ئەدات ، پاشان من پێم وایە ئەو سوێندەى خواردت بە خوێنى باوکى سۆزان ئەو چواردە پازدە شەهیدەى کە ناوتان ناون شەهیدى سەرکردە ، وە شەهیدەکانى ئێمەش ناونراوە شەهیدى بنکردە وە ، بەگریمانە لەبەر ئەوەى خۆت سەرکدەى ئەوا هەر دەبێت بەخوێنى سەرکردەکان سوێند بخۆى وانیە ؟ ، سۆزان دەستەکانى هێندە توند ئەدان بەیەکدا دەتگوت لە سەرکەوتنێکى زۆر گەورە هاتۆتەوە ، لەکاتێکدا خوێنى باوکى ئەو سەدان براو باوکى شەهیدى تر لەو بینا پڕ تاوانەدا شەرمەزارو دەسە وسان وەستابون چۆڕ چۆڕ خوێنیان ئەتکایە سەر زەوى بەرامبەر شەرعیەت دان بەو ناشەرعیەت .
ناوى خوێنى شەهیدى براو باوکەکانەوە چى ئەکرێ ، ئاى لە و زوڵم ناحەقى یەى کە لە براو باوکە شەهیدانە ئەکرێ لەبەرچاوى ئێمە هاونیشتمانیانمان ئەکوژن و سەروەت و سامانمان بەش ئەکەن لە بەینى خۆیاندا و شەرعیەت ئەدەنە مافیا بون و درۆ دزى کردن .
بەنەفرەت بن وەزیرو گزیرى هەرێم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست