كاندیده‌كانى حیزبه‌كه‌ى تاڵبانى له كه‌ركوك به‌ته‌زویر كورسیەكانى خۆیان مسۆگه‌ر كردوه !!!!!
Thursday, 11/03/2010, 12:00
ئاڵا تاڵه‌بانى و خالید شوانى و د. نجم ا‌لدین كه سێ‌كاندیدى (ى ن ك) ن له‌سێ قۆڵى جیاوازه‌وه سه‌رپه‌رشتى ته‌زویر كردنى گه‌روى خه‌ڵكیان له ئه‌سۆ گرتبو له كه‌ركوك ، ئه‌وى جێى سه‌رنجه ئم ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى خولى پێش‌و هه‌ر وه‌ك چۆن له په‌رله‌مانى ئێراقدا فێڵیان له كورد كرد سه‌نگى كوردیان جارێكى تر خسته‌وه مه‌ترسیه‌وه ته‌نها كارێكیان نه‌كردوه دیار و جێى ده‌ست خۆشى بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى زیاتر بۆ خۆیان ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه و به‌و ڕۆحیه‌ته كاریان له‌سه‌ر ده‌نگو گه‌روى خه‌ڵك كرد له‌هه‌لًَبژاردنى ئه‌م جاره‌ى نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى ئێراق دا ، یاخود نادكتۆر نه‌جمه‌دین دیاره له ئه‌وروپاوه دكتوراى ته‌زویر و به‌فێڵ له‌نه‌خۆشى به‌سزمان بۆته ئه‌م نادكتۆره تا بتوانێ و پڕ كێشى ئه‌وه بكات به ته‌زویر ببێته نوێنه‌رى خه‌ڵكى كه‌ركوك ئه‌بێت چ دڵێكیان به خه‌ڵك بسوتێ كه بتوانن ده‌نگ و گه‌روى خه‌ڵك بدزن به‌و هه‌مو بڕوانامه‌و ئه‌زمونه‌وه . كادرێكى ( ى ن ك) ئاشكراى كرد كه ئه‌م سێ زاته هه‌ریه‌ك بۆ كورسى یه‌كه‌ى خۆى به به‌خششینه‌وه‌ى پاره كڕینى كومسێۆن و ئه‌وانى له‌سه‌ر سندوقه‌كانن ڕێك كه‌وتون تا ئه و كه‌سانه‌ى لایه‌ن گرى ده‌سه‌ڵاتن چه‌ند جارێك ده‌نگ بده‌ن به بێ ئه‌وه‌ى په‌نجه‌كانیان مۆر بكه‌ن وبه ناسنامه‌ى ته‌زویره‌وه تابتوانن چه‌ند جارێك ده‌نگ بده‌ن له چه‌ند بنكه‌یه‌كدا كه دور له چاودرێرانى ئۆپۆزسێن وه رایشى گه‌یان كه هه‌ندێك بنكه به‌بێ هیچ چاودێرێكى سیاسى و ئۆپۆزسێۆن كه پێ ده‌چێت ئه‌م بنكانه فه‌رمى نه‌به‌بن .
وه‌هه‌روه‌ها كه‌سێك پێى ڕاگه‌یاندم كه‌سه‌ر به حیزبه‌كه‌ى تاڵه‌بانیه توانیویه‌تى 9 جار ده‌نگ بدات به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ى مۆر بكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست