موستەشار و كۆنە بەعسى هەموشمان بكوژن یاسا ناتوانێ مافمان وەرگرێتەوە ؟
Thursday, 15/04/2010, 12:00
عه‌له مل خوار یه‌كێكه له و موستهشارانهى كه ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ى حكومه‌تى كوردیدا حهساونتهوه و بونه‌ته خاوه‌ن موڵك وماَڵ و پارێزراون ، له‌كاتێكدا تاوانى ئه‌مانه كه‌متر نه‌بوه له على كیمیایى وسه‌دام . ئه‌م موسته‌شاره ئێستا خاوه‌نى به‌نزینخانه‌ى شێخ محمدى هیندیه موستهشارێكى عه‌یاره بیست‌و چواره سه‌یر له‌وه‌دایه به دوژمن دار خۆى داهوهته قه‌ڵه‌م . له‌كاتێك دا حیزبى به‌عس كوردستانى كردبوه حهقلى تهجارب و هه‌مو جۆره چه‌كێكى كیمیایى و مرۆڤ كوژى له‌سه‌ر رۆِڵهى كورد تاقى ده‌كرده‌وه ، له و ڕۆژانه‌ى كه خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕوتهكه ده‌بونه پێ شمهرگه و شاخ و دۆڵ نه‌مابو نهیپێون وبرسى و تین‌و و ڕَوت ڕه‌جاڵ ئه‌م فس فس پاله‌وانه ڕاوى ڕۆڵه‌كانى كوردى ده‌كرد ، هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌م مرۆڤه ناپاك مسته‌شاره وه‌ك كارى هه‌میشه‌ییان یه‌كێك ده‌داته به‌ر ده‌ست ڕیژى گواله و ئه‌یكوژێت ئه‌ڵێت گوایه یه‌كێك له دوژمنه‌كانى بوه پاش كوشتنى هه‌روه‌ك چۆن سه‌گ بۆ نان كلكه له‌قێ ده‌كات هاوشێوه‌ى ئه‌م ده‌ستى كرد به كلكه لهقڵا بۆ ئاغا به‌عسیه‌كانى و ته‌رمه‌ى بۆ دایه ده‌ست ئه‌منه بێ شه‌ره‌ف و بێ ناموسهكان و به پێشمه‌رگه له قهڵمى دا .ئه‌مه چ دوژمنایه‌تیه‌كه له ساڵه‌كانى هه‌شتاوه موسته‌شاره ودوژمن داره ، تائێستا هه‌ر زیندوه و ئه‌مه چ دوژمنێكه ئه‌م رۆِستهمهى پێناكوژرێ
هه‌ر ئه‌و مسته‌شاره كه له‌سایه‌ى سه‌رى حیزبه بێ مۆڕاڵ‌و دژ به مرۆڤایهتیهكانى كوردستان كه له‌سه‌رویانه‌وه (ى ن ك) ه له‌سایه‌ى سه‌رى ئه‌م بێ سه‌رانه‌ى كه ئه‌مڕۆ خۆیان به سه‌روه‌ر و خاوه‌نى ئێمه‌ى كورد ده‌زانن جاش و موسته‌شارو پیاو كوژ و ڕاونهرى كه‌س و كارى پێشمه‌رگه بونه‌ته خاوه‌نى كوردستان و به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌س بتوانێ پێیان بڵێت به‌رى چاوتان كله و ئه‌وه‌تا له‌م ڕۆژانه‌دا عه‌له مل خوار له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یدا گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵ ئه‌داته به‌ر ده‌ست ڕیِژى گوله، هه‌ر چه‌ندە ئه‌و گه‌نجه سێ فیشه‌كى پێوه ده‌بێت ڕاده‌كات و ده‌رباز ده‌بێت پاش بردنى بۆ نه‌خۆشخانه ولێكۆڵینه‌وه له‌م كوڕه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م كابرایه كێ بوه سوك و باریك به‌بێ ئه‌وه‌ى یاساش بتوانێ سزاى بۆ دیارى بكات ته‌بریه ده‌بێت : به بیانوى كه گوایه واى زانیوه دوژمنهكانین ، وه‌ك ئه‌وه‌ى دوژمنه‌كانى مرۆڤ نه‌بن كوشتن‌یان بۆ ئه‌م حه‌ڵاڵ بێت وه‌ك شیرى به‌رى دایكى و پاشان سڵح له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى ئه‌م گه‌نجه ده‌كات .
بۆ ده‌بێت نه‌یاسا نه حیزب نه‌هیچ مۆڕاڵێكى كە مرۆڤ دۆست بێت بتوانێ ده‌ست بدات له مقهدهساتى كۆنه به‌عسى و موسته‌شاره‌كانى ژێر باڵى حیزب ؟
بۆچى له هه‌م و ئان و زه‌مانێكدا ئه‌مانه هه‌ر خوێن ڕێژو كورد بكوژن كه‌چى حیزب ببێته داڵده ده‌رى ئه‌م پیاو كوژو دز و درۆزن و داوێن پیسانهى كه كۆ له خوشك و دایكى خۆشیان ناكنهوه ؟ بۆ ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست