سه‌رۆكى هه‌رێم : سه‌رۆكى ته‌زویر ئه‌مجاره‌یان له هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه شه‌كرێكى تر‌ى شكان
Sunday, 30/05/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ته‌زویر هۆڵى په‌رله‌مانى داخراوى كرده نیشان ، تا به‌بیانوى ڕۆشتنى بۆ فه‌ره‌نسا و توركیا بچێته هۆڵى په‌رله‌مان و له‌وێ وتاره ژه‌هراویه‌كانى بدا به گویى خه‌ڵكى كوردستاندا .ئه‌ڵێت ئه‌مه‌ى ڕو ئه‌دات له كوردستان ئازادى نیه له هیچدا به‌ڵكو دروست كردنى فه‌وزایه . به‌ڵێ سه‌رۆك تۆ ڕاست ئه‌كه‌ى !!!!!خه‌ڵك كۆچى قوربانین له‌به‌ر پێتا ئه‌ى نه‌فام ؟
ئه‌م كورته باڵاى قه‌زه‌مه له‌دواى تیرۆر كردنى سه‌رده‌شته‌وه كونه مشكى لێ بۆته قه‌یسه‌رى ، ئه‌زانێ ئه‌م جاره ته‌خت و تاراجیان تێك ئه‌درێ ئه‌زانێ خه‌ڵك نایه‌ڵێ به‌سه‌ریانه‌وه بچێ ، هه‌ر له دواى تیرۆر كردنى سه‌رده‌شته‌وه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه سه‌پینراو به‌سه‌رماندا، دور له هه‌مو مۆراڵێكى مرۆڤایه‌تى خۆیان كردۆته سه‌رانى كوردى باشور ، به‌ڕاست و چه‌پدا په‌یامى خوێناوى ئه‌ده‌ن به گوێمانا ، داواى مل كه‌چ بونىبڕیاره‌هه‌زله‌یه‌كانیانمان لێ ئه‌كات.
ئه زانێ خه‌ڵكى توڕه له زێره‌ڤانى و فیشه‌كه ژه‌نگاوییه‌كانیان ناترسن و سورن له‌سه‌ر ئاشكرا كردنى بكوژانى سۆران و سه‌رده‌شت و ئه‌وانى تر..... و شه‌قامه‌كانیان لێ گرتون تا وه‌ڵام ئه‌درێنه‌وه بێ ده‌نگ نابین . سه‌رۆكى گرگن ئه‌م جار هۆڵى په‌رله‌مانى لێ گرتین له پشتى ده‌رگا داخراوه‌كانى په‌ڕله‌مانه هه‌روه‌ك چۆن به‌بێ ئاگادار بونى خه‌ڵك كاره‌كان ئه‌گوزه‌رێ هه‌رواش هه‌ڕه‌شه‌كانت دوباره ئه‌كه‌یته‌وه ،شه‌قام لێین بۆته مۆته‌كه به‌خه‌ڵكه‌یه‌وه ترس و دڵه ڕاوكێ خه‌و خۆراكى لێ حه‌رام كردون و ئه‌زانن كاریان گه‌نه ، شه‌قام و جه‌ماوه‌رتۆقاندویه‌تى .
هه‌ر بۆیه جار جار له میدیا ڕو زه‌رده‌كانیه‌وه ئه‌كه‌وێته به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌ت و چاو سوركردنه‌وه ، وه هێزه له‌بن نه‌هاتوه‌كه‌ى و فیشه‌كمان نیشان ئه‌ده‌ن به‌نیازى ترسان وتۆقاندنمان ، به‌ڵام هێزى تۆى له‌رزۆك و فیشه‌كى كڕ راو به پاره‌ى ئێمه ناكاته ئه‌و هێزه جه‌ماوریه له‌بن نه‌هاتوه كه پشتیان به داوا ڕه‌واكانیان قایمه ، ئه‌وان داواىئازادى و نه‌مانى چاو سوركردنه‌وه تۆقان و تیرۆر ده‌كه‌ن ،كه‌چى تۆى ترسنۆك ئه‌لێى ڕاژانه سه‌ر شه‌قام گێره شێوێنیه له‌كوێى دنیا داواى خه‌ڵك بۆته گێر شێوێنى ئه‌ى نه‌زان ؟ داواى مل كه‌چ بون و مێگه‌ل بون له خه‌ڵك ئه‌كه‌ى ئێوه ئه‌تانه‌وێ خه‌ڵك بكه‌نه پلیكانه تائێوه‌ى ناپاك و تیرۆرست ومافیا بگه‌نه مه‌رامه كانتان ، ئه‌م دو داوایه تاى ته‌رازوه‌وه لاسه‌نگ ئه‌كات ؟
ئه‌م په‌یامه خوێناویه جارجار ئه‌ده‌ى به‌گوێمان به‌ونیازه‌ى چاو سوركردنه‌وه‌كانت جێگا بكرێ ، نا ئێستا یاساى دارستان و به‌ربه‌ریه‌ت به‌سه‌ر چو جه‌ماوه‌ر به‌ئاگا هاتوه له مه‌رام و نیازه گڵاوه‌كانتان ، له‌هۆڵى په‌رله‌مان له‌برى ئه‌وه‌ىپه‌یمان بدات بكوژان ده‌ست نیشان بكات هاتوه په‌یامى مه‌رگ ئه‌خوێنێته‌وه به‌رته‌سك بونه‌وه‌ى ئازادى ڕۆژنامه‌وانى ڕائه‌گه‌ینێ ، هاتوه یاسا جه‌نگه‌لیه‌كه‌ى كه ته‌رجه‌مه كراوه ئه‌یداته‌وه به‌گوێماندا وجارێكى ترئه‌و حه‌ماقه‌یه‌ى كه خه‌ریكه سه‌رى ڕه‌شیان به‌سه‌را ئه‌ڕوحێنێ دوباره ئه‌كاته‌وه ، ئه‌م جاره له ڕێى نوێنه‌ره‌كانى خه‌ڵكه‌وه هه‌ڕه‌شه ئه‌كات هه‌ر له‌وێوه كه ده‌ستیان ناوه‌ته بینه قاقاى ئه‌م ده‌نگه كه ده‌بو ده‌نگ و ڕه‌نگى خه‌ڵك بوایه ، له‌ڕێى نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه په‌یامه‌كه نوێ ئه‌كاته‌وه و هێڵه سوره‌كانمان وه‌بیر دێنێته‌وه تا بنه‌ماڵه‌كه‌یمان و محرماتى ئه‌م بنه‌ماڵه تیرۆرسته‌مان پێ بناسێنێ هاتوه پێمان ئه‌ڵێت ئێوه له به‌رده‌م هێز و فیشه‌ك و زێره‌ڤانیه‌كانى منا خۆتان ناگرن . هاتوه وه‌ك واشه‌ى مه‌رگ په‌یامه‌كانى ئه‌خوێنێته‌وه جارێكى تر به‌ڕاست و چه‌پدا تۆمه‌ته‌كان ئه‌به‌خشێته‌وه ، وا ئه‌زانێ خه‌ڵك له كوێى گادا نوستوه .
هه‌ر له‌وێوه ئه‌و په‌یمانه‌مان ئه‌داتێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هێنده له‌سه‌ر له‌شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕن ڕۆژنامه نوسه‌كان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و تیرۆره كه به ڕۆژى ڕوناك كراوه بنوسن ، ئه‌وا لافاوى خوێن هه‌ڵده‌سێنێ هه‌مومان ده‌سوتێنێ.
به‌نه‌فره‌ت بیت سەرۆكى تەزویر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست