ستران عبدوڵڵا ئه‌ڵێت زۆر بڵێى له گرده‌كه ؟
Thursday, 19/11/2009, 12:00
ستران دیاره به باسكردنى مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كورد سه‌رى دێشێ و سه‌رده‌مى به‌عسى بیر ده‌كه‌وێته‌وه ؟
ستران عبدوڵڵا بۆ له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستایه‌ك فێرى نووسین نابیت تا هێنده نووسینه‌كانت قێزه‌ون نه‌بن تكایه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ده‌نووسیت جارى دووه‌م حه‌زت له خوێندنه‌وه‌ى نوسینه‌كه‌ى خۆت نابێت بۆ هه‌ڵه چن كردنى هێنده پێكه نیناویه وه‌ك دایكم ده‌فه‌رمووێت : سه‌ربه‌قوڕِِِى پێدێته پێكه‌نین . پاشان ئه‌م وشه‌یه تۆ بۆت نیه به‌كارى بێنیت ئه‌مه له داهێنانى كاك نه‌وشیروانه ؟موزایه‌ده ووشه‌یه‌كه كاك نه‌وشیروان به‌كارى دێنێت ئایا نازانى ؟ ئه‌م نوسینه‌ى له كوردستان نوێ‌دا له‌ژماره 5030 دا بڵاوت كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر هێنده زه‌حمه‌ت بكێشیت بۆمان ڕون بكه‌یته‌وه خوێنه‌ر نازانێ چیت ده‌وێت ! تكایه تۆ سه‌لكى سیرى قنچكى پیازى تۆ كه نه‌فام و نه‌زان دییته ناو بوارى نوسینه‌وه بزانه چى ده‌لێیت بزانه مه‌به‌ست له نووسینه‌كه‌ت چیه پاشان هه‌ده‌فه‌كه‌ت بپێكه تۆ ئه‌ڵێى وڕێنه ده‌كه‌یت له‌به‌ر خۆته‌وه بۆڵه‌ت دێ . پاشان له به‌رزانى ئه‌حه سمێڵ زیاترت پێت ناكرێ و بۆت ناكرێ هاكا تۆش تڕ‌ۆ و ته‌رفیع كراى داده‌یه‌ك یان كاكه‌یه‌ك به‌جێگاكه‌ت شاد ده‌بێت و تاوان بارت ده‌كه‌ن به داهێنه‌رى زمانى زبرى له ڕۆژنامه‌ى كوردیدا . واز بێنه بڕۆ به‌لاى كاسپیه‌كى تره‌وه باشتره . باشه ئه‌ڵێى له سه‌رده‌مى شه‌ڕى برا كوژیداین خۆى شاردنه‌وه و نه‌به‌ردى و ، وه‌بیرم هاته‌وه به بوختان نه‌بێت تۆ ئه‌و كاته‌ى كورد شه‌ڕى نه‌به‌ردى ده‌كرد له‌گه‌ڵ باوكت ماڵه‌و ماڵ به‌دواى نه‌به‌رده‌كاندا ده‌گه‌ڕایت.پاشان باس له شوفێنیزمى عه‌ربى و ........... با ئه‌وى له‌ژێر به‌ڕه‌دایه نه‌یه‌ته سه‌ر به‌ڕه ..... مامه نه‌فامه‌كت وه‌ك پیرێكى خه‌ڵه‌فاوى عه‌ره‌ب ده‌رده‌كه‌وێت ده‌نا هێنده‌ى ماستاو بۆ عه‌لاوى و ماللكى ده‌كرد بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته كه‌سێتیه‌كانى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ، بۆ گه‌لى كوردى بكردایه پێم وابوو حاڵى به‌م ڕۆژه نه‌ئه‌گه‌یشت ، پاشا مامتان هێنده تامه‌زرۆى شوفێنیه‌ته له‌موناسه‌به‌كاندا به عه‌ره‌بى وتار ئه‌خوێنێته‌وه . . سكرتێره خه‌له‌فاوه‌كه‌تان ئیمزا له‌سه‌ر بڕیارى له‌سێداره‌دانى بكوژانى ڕۆڵه‌كانى كورد ناكات خۆى ده‌شارێته‌وه بگره پاساو بۆ تاوانه‌كانیشیان دێنێته وه و پاكانه‌یان بۆ ده‌كات و له‌زیندان ئازادیان ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌یارى كورد نه‌بیت ده‌بێ ئه‌و زه‌حمه‌ته بده‌یته به‌ر خۆت تا خوێنه‌ر تێبگه‌یه‌نیت وه هه‌روه‌ها بۆمان ڕوون بكه‌یته‌وه ده‌بێ نه‌یار چۆن بێت تا ئێمه بیان ناسینه‌وه . گه‌ر ماستاو چێتى هاوشێوه‌كانت نه‌بێت چۆن له‌په‌رله‌مانى عێراقدا خاڵ به‌خاڵى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناخوێننه‌وه و به‌سه‌ریاندا تیپه‌ر ئه‌بێت تا وا له كورد ده‌كه‌ن یه‌ك سه‌ده بگه‌ڕێته‌وه دواوه هه‌مدیسانه‌وه حوكمه زاتیه‌كه‌شمان پێ ڕه‌وا نه‌بینن . گه‌ر تاڵه‌بانى دژى خواستى گه‌لى كورد نه‌بویایه هه‌ڵبه‌ت ئیمزاى یاساى وه‌هاى نه‌ده‌كرد . ستران به‌سه تۆ دیاره نه‌ك له سیاسه‌ت نازانى به‌ڵكو هێشتا ئه‌لف و بێى نوسینیش فێر نه‌بووى . گه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى نه‌نووستنایه‌و به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیانه‌وه نه‌بوونایه ، وه‌ك خۆت ده‌ڵێى شه‌ڕیان بكردایه وه‌داكۆكیان له مافه‌كانى گه‌لى كورد بكردایه هه‌ڵبه‌ت ڕۆژمان به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یشت . ئه‌و ماڵه‌ى كه تۆ باسى ده‌كه‌یت گه‌ر من نه‌توانم تیایدا بژیم به ئاسووده‌یى و ئارامى نه‌بوونى باشتره . ستران ماڵى كاسه پڕ نیشانه‌ى ئاشتیه .
ڕووت ڕه‌ش بێت نه‌فام
19/ 11/ 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست