کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وى ئه‌یلێن نایڵینه‌وه‌

Tuesday, 09/02/2010, 12:00


چیم كردوه‌ جارێ له‌ كوێمه‌
میلله‌ت له‌مه‌ولا ئومێدى پێمه‌
پیره‌ مێرد
نوسراوى سه‌ر مه‌ڵبه‌نى یه‌كى ڕێكخستنى سلێمانى
دانانى داده‌ هێرۆ بۆ لێپرسراوێتى مه‌ڵبه‌ند یه‌كى ڕێكخستنى سلیمانى قۆرتێكى ترى یه‌كێتى یه‌ . ئه‌و هه‌مو قۆرت و ته‌نگژیه‌ كه‌ توشى یه‌كێتى بوه‌ باجى خان ناتوانێ به‌م ماوه‌ كه‌مه‌ بیهێنێته‌وه‌ جێ وا هه‌ر له‌ هه‌وڵیش دایه‌ به‌ڵام مه‌خابن نه‌ك هه‌ر هه‌وڵه‌كانى چروك ده‌رئه‌چن بگره‌ بۆته‌ جێگاى گاڵته‌جاڕى لاى خه‌ڵك به‌ڕاست و چه‌پدا هه‌ڵپه‌یه‌تى و هێنده‌ كه‌وتۆته‌ خۆى ئه‌وه‌تا به‌ دروشم و هوتاف و نوسینى وشه‌ى بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد سواڵه‌ ده‌نگ ده‌كات بۆ مێرده‌ مافیاكه‌ى .هه‌ڵواسینى لافیته‌ى گه‌وره‌ له‌ شوێنه‌ دیاره‌كانى سلیمانى یه‌كێكه‌ له‌ دیاریه‌كانى پیرێژنه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ند بۆ شه‌قامى سلیمانى. له‌ شه‌قامى سه‌هۆڵه‌كه‌ پۆسته‌رێكى گه‌وره‌ وه‌ك فه‌رشى سێ به‌ چوار دراوه‌ به‌ دیوارێكدا ئه‌و دێره‌ هونراوه‌یه‌ى له‌سه‌ر نوسراوه‌ هه‌ر دوو هه‌نگاو له‌ولا لافیته‌كه‌وه‌ كابرایه‌ك ئه‌بینى به‌ به‌تانیه‌ك خۆ ى داپۆشیوه‌ و شوێنى ومه‌كانى شه‌قامى سه‌هۆله‌كه‌یه‌ .
ئه‌م دێڕه‌ هونراوه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر نوسراوه‌ به‌پۆسته‌رى گرانبه‌ها و گه‌وره‌ و وێنه‌ى شارى سلێمانى كه‌ به‌ پاره‌ى دزراوى هه‌ژارارانى ئه‌م هه‌رێمه‌ دروست كراون ئه‌یه‌وێ له‌مه‌ولا ئومێدى له‌جێ چوى میلله‌ت بێنێته‌وه‌ جێى خۆى ، واته‌ به‌ مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلیمانى !!!!!!!!!!!!!!!!!! جا ئه‌گه‌ر ئومێد به‌ ئێوه‌ نه‌بێت به‌كێ ئه‌بێت ؟
كه‌ مرۆڤ ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ ده‌بینێت هه‌م گریانى دێت هه‌م پێكه‌نین چونكه‌ عه‌قلیه‌تى دیماگۆگى ئه‌م پارته‌ له‌شوێن جێماوى به‌عسیه‌ هێنده‌ له‌رزۆك و نه‌فام و تێنه‌گه‌یشتوه‌ به‌ هوتاف سۆزى خه‌ڵك ڕائه‌كێشن له‌وباوه‌ڕه‌دان هێشتا خه‌ڵك به‌عه‌قڵیه‌تى هه‌شتاكان بیر ده‌كاته‌وه‌ دواى سۆزو عاتیفه‌ ده‌كه‌وێت . خەم باجى ئه‌و زه‌مان ‌ڕۆى ناتوانن جارێكى تر ساحه‌ى كوردى به‌ عاتیفه‌ ڕوپۆش بكه‌ن خه‌ڵك هێنده‌ گێل نیه‌ جارێ وه‌عد و وعودى تر ماوه‌ جێبه‌جێ نه‌كراون، ‌ به‌رز مه‌فڕه‌ به‌ نزم نه‌نیشیته‌وه‌و ولوت بشكێ .
قێزه‌ ونترین كاریشیان هه‌ر وه‌ك كارى هه‌میشه‌ییان بیركه‌وتنه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كان وه‌ك پیره‌مێد كه‌‌ بیرمه‌ندێكى گه‌وره‌ى كورده‌ نازانم چۆن ڕویان دێت هه‌ر ناویشى بێنن ئه‌م بیرمه‌نده‌ ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه‌ له‌وباوه‌ڕه‌دابوم زیاتر ڕێزیان لێ ده‌گرت تائێستاش ده‌زگاى چاپخانه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا باران ئه‌یشواته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆشیان بكرایه‌ماڵه‌كه‌یان ئێستا ڕماندبویان و له‌شوێنى باڵه‌خانه‌یه‌ك دروست كرابو ئاخر ئێوه‌یه‌كى نه‌فام ومافیا چ باكتانه‌ شوێنى دێرین و كلتورى گه‌لى كورد له‌ناو بچێ یان نا وا تازه‌ به‌تازه‌ وته‌كانیان دێننه‌وه‌ یاد .
به‌ڵام له‌ كاتى پێویستیتاندا ئه‌مانه‌ بیرمه‌ندن و وته‌كانیان به‌ زێرئه‌نوسن ئه‌ى ئافه‌رم پیره‌ژنه‌ سه‌ر ئاسنینه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ند ئه‌مه‌ هه‌مو مه‌عرفه‌كه‌ته‌به‌ وته‌ى ناوداران خۆڵ ده‌كه‌یته‌ چاوى خه‌ڵك ؟
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌ویه‌ك بۆ ئه‌و دێڕه‌ هۆنراوه‌یه‌ى ئه‌م بیرمه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ین ده‌بینین ماناى زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى (ى ن ك بۆ نیازه‌ گڵاوه‌كانى به‌كارى بهێنێت پاشان ئێستا خه‌لكى هۆشیارترن تا ئه‌م پیره‌ ژنه‌ به‌ دروشم و پۆسته‌ر پاره‌ به‌خشینه‌وه‌ بیانخه‌له‌تێنێ .
چۆن و كه‌ى ئه‌وه‌ كێ ئه‌م خه‌یاڵه‌ى كردوه‌ ؟
ئیوه‌یه‌ك خاوه‌ن عه‌قڵیه‌تى كوشتنى مرۆڤى ڕِۆشنبیر و ئێوه‌یه‌كى خۆسه‌پێن ناسینه‌وه‌تان زۆر ئاسانه‌..
تۆیه‌كى عه‌یار ته‌نها له‌ پاره‌ به‌خشینه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و توتیانه‌ى به‌ شان و باڵتان هه‌ڵئه‌ده‌ن چى تر ئه‌زانى.
به‌ڕێوه‌بردن خزمه‌ت كردن به‌كار و كرده‌ویه‌ نه‌ك دروشم .
ئێوه‌ن خاوه‌ن وته‌ى ده‌وله‌تى كوردى خه‌ونى شاعیرانه‌ن ئێوه‌ن خاوه‌ن وته‌ى به‌عسى پاك و به‌عسى پیس ئێوه‌ن خاوه‌نى ئه‌و وتانه‌ى داكۆكى له‌ بكوژانى كورد ومسته‌شار كۆنه‌ به‌عسى و فایلداره‌كان و هه‌ژماركردنیان وه‌ك خه‌ڵكى شورشگێڕو وشه‌ى شه‌هید ئه‌ده‌نه‌ پاڵ مردنه‌كانیان و ئێوه‌ن خاوه‌نى خوێندنه‌وه‌ى وتارى عاره‌بى له‌بۆنهكاندائێوه‌ن خاوه‌نى فكره‌ى لكاندنه‌وه‌ى كورد به‌ عێراقى فیدراڵه‌وه‌ ئێوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م گه‌له‌ زه‌وت ده‌كه‌ن و ئێوه‌ن ژێرخانى سیاسى و ئابورى كوردستانتان داته‌پاندوه‌ له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى بنه‌ماڵه‌و ئێوه‌ن بونه‌ته‌ خۆره‌ بۆ له‌ ناوبردنى ئینتماى خه‌لك بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ى و ئێوه‌ن سه‌دان ئێوه‌ى تر ................
ماوە ده‌ڵێم ماوتانه‌ كاولى كه‌ن .............

تێبینى به‌داخه‌وه‌ نه‌متوانى وێى ئه‌و لافیته‌یه‌و ئه‌و پیره‌مێده‌ى سه‌ر شه‌قامى سه‌هۆڵه‌كه‌ بێنم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە