ئه‌م شێواندنه‌ى ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان له پێناو چى ؟؟؟؟
Friday, 21/05/2010, 12:00
ڕۆژانه ئه‌م نوسینه ڕو زه‌رده له میدیا ڕو زه‌رده‌كانى پارتیمانه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت ، كه ڕو زه‌ردن وه‌ك خاوه‌نه‌كانیان بێ مانا‌و كاڵ وكرچن وه‌ك عه‌قلیه‌ته خێله‌كیه‌كه‌یان ؟ئه‌پرسین شتێكى تر هه‌یه جگه له كوشتن تا هه‌رێمێكى پێ بشێوێ ؟ به‌ڕاى ئێوه كه‌ى شێواندن له ڕه‌وشى هه‌رێما دروست ببێت باشه ؟ كاتێك سه‌رده‌شته‌كان ئه‌كوژن ؟ یاخود كاتێك ڕۆشنبیراو ئازادى خوازانى گه‌له‌كه‌م داواى دۆزینه‌وه‌ى بكوژان وه‌ستانى تیرۆرى وشه ده‌كه‌ن ؟یاخود كاتێك ڕه‌وشى هه‌رێم تێك ئه‌چێ كه خوێندكارێك له ناو حه‌رمى زانكۆدا ئه‌ڕفێنرێ و پڕ ده‌مى له فیشه‌ك ئه‌كرَێ ؟ كاكى سه‌رۆك بڕوام وایه میدیاكانت یه‌ك كه‌سى تیانیه خاوه‌ن باگراوه‌ندێكى سه‌قافى بێت !!!ده‌نا ئه‌م نوسینه جاڕى شه‌عیه‌ت دان نه‌بێت به تیرۆر‌و ڕفاندنى خاوه‌ن وشه و ویژدان هیچى تر‌ى تیا نابینم ؟چ كاتێك ئه‌منیه‌تى هه‌رێمێك له‌ژێر پرسیاردا ئه‌بێت كاتێك كه ڕفاندن و كوشتن و تۆقاندن هه‌بێت؟ یاخود كاتێ خاوه‌ن ویژانه‌كان له قه‌ڵه‌م و شه‌قام زیاتر شك نابه‌ن تا هاواره خنكاوه‌كه‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌ى كه‌لافى ئه‌منیه‌ت و ئاسایشى پێوه لێى ئه‌ده‌ن بگه‌ننه دنیا ، تا دنیا بزانێ چ جه‌هه‌نمێكتان بۆ تاوداوین ، هه‌رێمه شه‌ڵاڵى خۆێنه‌كراوه‌كه‌ى ئێمه كاتێ پشێو ئه‌بێت كه جارى مه‌رگى ئازیزانمان ئه‌ده‌ن نه‌ك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان وداوا ڕه‌واكانمان ، كه كاتێ ئه‌لێین بێ زه‌حمه‌ت ئێمه چۆله‌كه نین تا ملمان هه‌ڵكێشن كه‌سیش نابێ فزه بكات !!! ئاخر له هه‌رێمه‌كه‌ى ئێمه زیاتر له كوێى دنیا بینراوه له‌سه‌ر وشه مرۆڤه‌كان تیرۆر بكرێن ؟
ئه‌مه چ مه‌هزه‌له‌یه‌كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ ویژدان و بێ مۆراڵه په‌یڕه‌وى ئه‌كات ؟
له پاش ڕفاندن و كوشتنى هاوكار و هاورێكانمان داواى بێ ده‌نگ بون و تێك نه‌دانى ڕه‌وشى هه‌رێكى خوێناویمان لێ ده‌كه‌ن ؟
ئاخر سه‌رۆك ئه‌گه‌ر ئاسایشه‌كه‌ى تۆ نه‌توانێ خوێندكار‌و هاوڵاتیه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه له حه‌رمه كاندا بپارێزێ ، وجودیان چى یه؟ ته‌نها پاراستنى حیزب و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه‌كانى ئێوه‌یه ؟ ئه‌وه‌نده كورت بین مه‌به تا وه‌ك سه‌دام حسین كونه مشكت لێ نه‌بێـته قه‌یسه‌رى !!! تۆ هێنده هه‌زیلى به‌رگه‌ى ڕه‌شه‌بایى توڕه‌ى سه‌رده‌شته‌كان و سۆرانه‌كان ناگرى، تا تیرۆر‌و تۆقاندنت زیاتربێت ده‌نگه ناراَزییه‌كان زیاتر ده‌بێت .
؟ تۆیه‌ك هه‌ندێك له كاسه لێس و جاش قه‌ڵه‌م زیاتر كێت هه‌یه تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تۆقێنه‌ره‌ت بپارێزێ ؟ به هه‌ڕه‌شه‌ى باره‌گا حیزبیه‌كانت ناتوانى حكومه‌ته‌كارتۆنیه‌كه‌ت بپارێزى ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست