کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕسواو بن سەرانى مناڵ کوژو مافیاى كورد

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


هەر لەمێژە ئەم جەلالە ڕو لە هەر شوێنێ ئەکات و گوزەر ئەکات گورزى خۆى ئەوەشێنێ هەر وەک بایە قوش ئەو جێیەئەکاتە وێرانە، دۆزى کوردیش لەسایەى سەرى ئەم دو باندە مافێایەى کوردەوە تادێت وێرانترو ئەبێـت و ئەبێتە قوربانى دەس و تاقم و بنەماڵەکەى ، تاکى کوردیش لە هەرجێیەک بێت ئەبێ جزى ئەوى بەرکەوێ. لەهاتنەوەى ئەم جارەیدا جیاواز لەجاران کۆبونەوەى بە سەرکردایەتى نەکردوە و تا درەنگانى شەو لە مەکتەبى سیاسى ماوەتەوە ، هاورێیەکم بۆى باس کردم پێشتر کە جەلال ئەهاتەوە دەست بەجێ کۆبونەوەى گشتى ئەکرد ، وە بە خێراى هۆڵەکەى جێ ئەهێشت بۆ ژورەکەى خۆى ئەچوو لەوێ بەتەنها ئەمایەوە ، بەڵام ئەم جارە جیاوازى هەبو سەرە ڕاى ئەوەى بە یەک وشەش باسى ئەم ڕوداو کوشت و بڕەى شارى سلیمانى و دەورو بەرى نەکرد بە دەستى مافیاو چەتەکانى ئەمنەزەردەکە . جەلال هەر وەک عیادەى پزیشکى یەک یەک هەریەک لە ئەندام مەکتەب و جێگرەکانى خۆى بانگ کردوە بۆ ماوەیەکى کورت لە ژورaەەى خۆى کۆبونەوەى پێ کردون بەبێ ئەوەى کەس بزانێ باسى چى کراوە ،بەڵام ئەوەى جێى سەرنجە عیماد ئەحمەد بۆ ماوەیەکى زۆر لە ژورەوە ماوەتەوە . جێگاى باسە جەلالیش تا یازدە و نیوى شەو لە مەکتەبى سەرکردایەتى ماوە پاشان ئەوێى جێهێشتوە.
لێرەدا ئەکرێ دوو شیکردنەوە بۆ ئەم ئەم تەم و مژە ئاڵۆزیە بکرێت.
بۆ چونى یەکەمیان : لە ئەنجامى ئەو دزە کردنانە لە زانیارى   جەلال بڕواى بە هیچ یەکێک لە دەورو پشتەکەى نەماوە هەرلەبەر ئەوە بە تەنها کۆبونەوەى بەبێ ئەوەى هەریەکەیان ئاگادارى وتو وێژى ئەوى تریان بێت ئاڵو گۆڕى زانیارى کراوە.
بۆچونى دووەم : پێ ئەچێ نیازێکى خراپى هەبێت ، هەریەک لەوانەى بە مهمەیەک ڕاسپاردبێ کە هەمومان جەلال ئەناسین وەک ڕێوى فێڵبازە و هەر خەریکى تاکتیکە لە پێناو بەرژەوەندى تاکە کەسى و بنەناڵەدا .هیوا دارم بۆچونى یەکەم ڕاست بێ و ڕیزە هەڵوەشاوەکەى یەکێتى هێندەى تر شەر لێشێوا و پەردەوازە بن ، تا ئەم کوردە هەناسە ساردە هەناسەیەکى ئۆخەى هەلکێشێ ، هیوامان وایە سێبەرى ئەم دو زل هێزە بە زوترین کات بڕەوێتەو کوردى خێر نەدیوى باشور سەرفراز بێت . هەرچەند پشتیوان بەم گەلە چاو نەترسە وگەنجە خێر لە خۆنەدیوانە ئەو هیوایە نزیکە.
ڕسواو بن سەرانى مناڵ کوژو مافیاى كورد.
 



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە