کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردن ته‌نها با ڕه‌فزى سندوق نه‌بێت ، پێویسته‌ لیست و قه‌واره‌كانیش سزا بدرێن به‌ دور خستنه‌وه‌

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


هه‌ر به‌ ناو هێنانى هه‌ڵبژاردنبێ سێ و دو ته‌زویرمان وه‌ بیر دێنێته‌وه‌ واته‌ چه‌مكى هه‌ڵبژاردن به‌ستراوه‌ به‌ ته‌زویره‌وه‌ .سه‌دام ئاوێكى ڕشتوه‌ سه‌رانى كوردیش پێى لێ ده‌خشێنن . كاتى خۆى شه‌و ئه‌نوستین هیچ نه‌بو به‌یانى ڕاپێچیان ده‌كردین بۆ مبایعه‌ى سه‌دام به‌ هوتافى نعم للقائد سه‌دام حسین و به‌ بێ جیاوازى ده‌نگ سه‌د له‌سه‌د سه‌دام ده‌رئه‌چو .
لێره‌ و له‌وێ هه‌ڵبژاردنى عێراق بۆته‌ جێگاى جه‌ده‌لى هه‌مومیدیاكانى جیهان وناوخۆ ،
هه‌ر وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان گاڵته‌ پێى كردن به‌ ئیراده‌ و ده‌نگى خه‌ڵك ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبیژاردن
هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ش به‌ده‌ر نه‌بو له‌ ته‌زویر هه‌ر بۆ ئه‌تك فڕێ دانى وه‌رقه‌ى هه‌ڵبژاردن ‌ شه‌قامه‌كان و ته‌زویر كردن و لێدانى ڕۆژنامه‌ نوسو چاودێره‌كان و كردنه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ناو بنكه‌كان به‌ بیانوى جواراو جۆر تا زه‌مینه‌ خۆش بكرێت بۆ ته‌زویر‌ له‌ زۆربه‌ى بنكه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى شارى هه‌ولێر و كه‌ركوك دهۆك درێژه‌ى هه‌بو .

له‌سایه‌ى سه‌رى سه‌رانى پارتى و یه‌كێتى كه‌ ئاماده‌ نین كورسى و پۆست جێ بهێڵن ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سیش ده‌نگیان پێ نه‌دات ئه‌وان هه‌ر نوێنه‌رى ئێمه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان وه‌ك كارى هه‌میشه‌ییان ته‌نها به‌ته‌زویر كاریان ماشیه‌ .
ته‌وزویر و بێ رَیزى به‌ ده‌نگ ده‌ر سیمایه‌كى ناشرینى دابوه‌ هڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ ، پێم وایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ‌ ده‌رده‌خات كه‌سه‌رانى پارتى و یه‌كێتى پێمان بڵێن له‌ سه‌رو ئیراده‌ى خه‌ڵكه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بینه‌وه‌ به‌ نوێنه‌ر و سه‌رۆكتان جا ئێوه‌ متمانه‌ى خۆتانمان ئه‌ده‌نێ باشه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئێمه‌ به‌ته‌زویرى ده‌نگه‌كانتان هى خۆمانن !!!!!
ده‌نا ئه‌و هه‌مو ساخته‌كاریه‌ ناگاته‌ ئه‌وه‌ى قه‌واره‌كه‌ش سزا بدرێ لێره‌ و له‌وىًَ پێمان ده‌ڵێن سندوقێ دوان سیان ره‌فز ده‌كرێ جا ڕه‌فزى سندوقێ چیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ چه‌نده‌ها بنكه‌دا و له‌زۆربه‌ى شارو شارۆچكه‌ كاندا و له‌ ‌سه‌دان و هه‌زاران بنكه‌دا ته‌زویریانكردوه‌ ؟ ئه‌ى ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ى قه‌واره‌كه‌ دور بخرێته‌وه؟ ئایا ته‌زویر له‌ یاسادا سزاى نیه‌ وناخرێته‌ قاڵبى لادان له‌ یاسا ؟؟؟ !!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە