کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دنیا ئاو بیبات و ئاگر بیسۆتێنێ تاڵه‌بانى هه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌وێت

Sunday, 23/05/2010, 12:00



به‌رده‌وام به‌ره‌حمه‌ت بێت باوكم ده‌سته‌و دوعا له‌خودا ئه‌پاڕایوه‌ كه‌ ئاخر خێر بێت ، ئه‌و كات من مناڵ بوم نه‌مئه‌زانى ماناى ئه‌م نزایه‌ چى یه‌؟ به‌ڵام كاتێك گه‌وره‌ بوم بۆم ده‌ركوت باشترین شت بۆ مرۆڤ ئاخر خێریه‌ . به‌ ڕێزینه‌ ناهه‌قم مه‌گرن كه‌ هیواى ئاخر خێرى بۆ هه‌مو مرۆڤێك بخوازم . ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا وه‌ك تاڵه‌بانى لێبه‌سه‌ر دێت وه‌ك سه‌ره‌تایى خێر نه‌بوه‌ ئاخریشى هه‌ر خێر نیه‌ مه‌مله‌كتێكى به‌ خۆیه‌وه‌ گیره‌وه‌ كردوه‌ ، هه‌روه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یى كاتێ پێویستى به‌ خه‌ڵك ئه‌بێت ئه‌كه‌وێته‌ ماستاو مه‌رایى به‌ڵام له‌ كاته‌ ئاساییه‌كاندا كه‌س به‌ دۆستى خۆى نازانێ هه‌ر بۆیه‌ له‌كاتێك كه‌ بزانێ ده‌نگى ئه‌وێت بۆ ڕاوه‌ستاوى خۆیى و پۆست و كورسیه‌كه‌ى ئه‌وا ده‌ست ئه‌كات به‌ خشینه‌وه‌ى پول و پاره‌ ، كاشكى ئه‌م پاره‌ و پوله‌ له‌ سه‌ر حسابه‌ تایبه‌تى خۆیى بوایه‌ . نا ئاخر خێرى ئه‌م پیره‌ بۆته‌ مایه‌ى گاڵته‌ جاڕى گه‌لى ئیراق به‌ تایبه‌تى و گه‌لانى دراوسێ به‌گشتى . وه‌رن بڕوانن له‌وه‌تاى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوه‌ هه‌ناسه‌یه‌كى ئاسوده‌ى هه‌ڵنه‌كێشاوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منافسى ئه‌م كورسیه‌ شه‌ق و شڕه‌ى زۆر لێ په‌یدا بوه‌ . ئه‌م كورسیه‌ى كه‌ پێى ده‌ڵێن پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراقى فیدراڵ ، چونكه‌ عاره‌به‌كان زۆر زیره‌كترن له‌سه‌ركرده‌ گه‌لحۆكانى هه‌رێم وه‌ ئه‌زانن ئه‌م كورسیه‌ زیاتر له‌ ته‌شریفاتى كارێكى ئه‌وتۆى نیه‌ تا بتوانرێ خزمه‌تى گه‌لى پێ بكرێت بزانه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ بۆ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عا‌ره‌ب بن ، ئه‌مه‌ش فێڵێكه‌ له‌ تاڵه‌بانى ئه‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌زانن تاڵه‌بانى ئه‌م كورسیه‌ى ئه‌وه‌نده‌ خۆش ئه‌وێت و تا ڕاده‌ى شێتى ‌تاى ئه‌م كورسیه‌ تاڵه‌بانى زۆر بێ حال كردوه‌ به‌ڕاده‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ له‌پێناویا گه‌وره‌ترین قوربانى بدات به‌ داواكاریه‌ ڕه‌واكانى گه‌لى كوردیشه‌وه‌ ، بزانن چۆن ئه‌م كورسیه‌یان هێنده‌ خۆشه‌ویست كردوه‌واى له‌ تاڵه‌بانى خه‌و خۆراكى بوه‌ به‌ ڕاكردن به‌ دواى ئه‌م كورسیه‌ دا ، تا توانى هه‌مو دنیایى یا له‌ پێوه‌ تا ئه‌م ده‌وڵه‌ت ئه‌و دوڵه‌ت پشتگیرى بكه‌ن ئێستا كه‌ ئه‌وانى زه‌مانه‌ت كرد نۆره‌ى لیسته‌ هه‌ڵبژیراو و پیاوه‌ عاره‌به‌كانه‌ پشت گیرى خۆیانى بۆ دوپات بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ بانگهێشتى كردبون بۆ خوانێك جگه‌ له‌ لیستى گۆڕان تا ده‌نگیان لێ بكرىِ ، وه‌ له‌و باوڕه‌دابن كه‌ به‌ پاره‌ى ئه‌م ڕه‌ش و ڕوته‌ى ڕۆڵه‌كانى ئیراقه‌ ده‌رخواردى ئاماده‌ بوانى دا وه‌ تا ده‌نگى هه‌مو نوێنه‌رێك به‌ نمه‌ك بكڕێ . ئاخر وته‌یه‌كى به‌ناوبانگ هه‌یه‌ ئه‌ڵێت : (نمه‌ك بتگرێ یاخود نمه‌ك به‌حه‌رام) چونكه‌ نمه‌ك شتێكه‌ زۆر ئاسته‌مه‌ خیانه‌تى لێبكرێ ، ئه‌گه‌ر سور بشزانى هه‌ڵه‌یه‌ واته‌ نمه‌ك كردن ڕیگره‌ له‌ خیانه‌ت كردن . وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویسى خیانه‌ت بكات ئه‌وا پێى ئه‌ڵێن نمه‌ك بتگرێ ، تاڵه‌بانیش دیاره‌ ئه‌یه‌وێ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن نمه‌ك حه‌رام نه‌بن و سبه‌ینى ده‌نگى بده‌نى ، نازانم كه‌ى ئه‌م پیره‌ پیاوه‌ هۆش دینێته‌وه‌ به‌ر خۆیى و هێنده‌ خۆى ناخاته‌ به‌ر تانه‌ و ته‌شه‌ر له‌ پێناو پله‌ و پایه‌ ، نابێ پێمان سه‌مه‌ره‌ بێت كاتێك ئه‌بینین له‌ تاڵه‌بانیه‌ك چى ناشێ بیكات له‌ پێناو پۆست و كورسى، ئه‌مه‌ ئیشى یه‌كه‌م جارى نیه‌ ئه‌م كابرایه‌ له‌ ئه‌وه‌ڵ تا ئه‌خیر هه‌ر ئاره‌قى شه‌رمه‌زارى ڕشتوه‌ . نزیكترین مێژوى ئه‌م خه‌ڵه‌فاوه‌ له‌ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چه‌ندینى نان بڕاو كرد چه‌ندین ویژدانیشى به‌ پاره‌ كڕى .
لێره‌ و له‌وێ له‌ وڵاتانى ڕۆژ ئاوا گوێ بیستى هه‌واڵى خه‌ڵاتى نۆبڵ ئه‌بین به‌ ‌و مرۆڤانه‌ به‌ درێژایى ژیانیان كاربێ وێنه‌ى وایان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تى سه‌رسام ئه‌كات‌ له‌ پێناو خزمه‌ت كردنى مرۆڤایه‌تیدا ژیانى خۆیان وه‌لا ناوه‌ ، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركرده‌و بن كردانى هه‌رێم هێنده‌ كارى قێزه‌ون ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌ تاو پۆست و پاره‌ى بانكه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانیان به‌ جۆرێ كه‌ نایانپه‌رژێته‌ سه‌ر دۆزى كوردو مافه‌ ڕه‌واكانى ، سه‌ر بارى ئه‌و هه‌مو خیانه‌ت و كوشت و بڕو دزى له‌ قوتى خه‌ڵك كه‌چى دوپات كردنه‌وه‌ى وته‌ى دیموكراتى له‌هه‌رێم بۆته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ى سه‌رده‌میان وا ئه‌زانن ئه‌من و ئاسایش و دیموكراتى بون به‌ هوتاف و وتنه‌ دروشمه‌.
ئه‌م مافیایانه‌ى باشورى كوردستان هه‌ر به‌ زه‌ره‌رى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون بگره‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان جێ ده‌سته‌ ڕه‌شه‌كانیان دیاره‌ ، فه‌رمو با ڕێگه‌ خۆشكه‌ر نه‌بن بۆ قه‌تڵ و عام كردنى كوردانى ئیران و توركیا یاخود شه‌ڕ خۆشكه‌ر نه‌بنله‌به‌ینى خۆیاندا و پشتى دوژمنانى كورد نه‌گرن ئه‌توانن ئه‌مانه‌ بكه‌ن؟ بێگومان نا ، مێژوه‌ ڕه‌شه‌كانیان شایه‌تحاڵه‌ كه‌ ته‌ره‌ف بون له‌ كوشتن و ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ى ئازادى خوازانى شۆڕشى كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ چ له‌ سه‌رده‌مى شا ى ئێرانه‌ وه‌ ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت ، یاخود هه‌ڵا یرسانى شه‌ڕى نێوان خۆیان و شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ و چه‌ندینى تر كه‌ مۆره‌ به‌ ناوچه‌وانى ئه‌م سه‌ركرده‌ نه‌فام و هه‌لپه‌رستانه‌ى هه‌ریمى كوردستانه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌یانه‌وێت كورد له‌ ژیر چه‌پۆكى ڕه‌شى خۆیاندا بێت ونوزه‌ بڕى بكه‌ن تا بتوانن ئه‌م هه‌ریمه‌ دابدۆشن .
تاڵه‌بانى تۆ هه‌مو ته‌مه‌نت به‌ دواى مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانته‌وه‌ بویت ده‌نا چوار ساڵ به‌س نیه‌ بۆ كۆ كردنه‌و سه‌روه‌ت و سامان ؟به‌س نیه‌ بۆ پێشێل كردنى مافه‌كانى كه‌لى كوردى باشور ؟، چوار ساڵى تریش تازه‌ ئه‌كه‌یته‌وه‌ ؟ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵه‌فاوه‌ وا ئه‌زانێ ئه‌م كورسى سه‌رۆك كۆماره‌ به‌ باڵاى ئه‌و بڕراوه‌ و كه‌س نیه‌ شیاوى ئه‌م كورسیه‌ بێت ، ناهه‌قیشى نیه‌ جونكه‌ كورسیه‌كه‌ بۆ ئه‌و دروست كراوه‌ و به‌رگه‌ى چوار ساڵى تریش ڕه‌نگه‌ بگرێ به‌سزمانه‌ به‌ته‌نگ پاره‌و پولى ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌وه‌ دێت بۆ سه‌رف نه‌ كردنى پاره‌ و پول بۆ ئه‌ساسى پڕو پوچ ، به‌ناشكورى نه‌بێت له‌ وڵاتى ئێمه‌دا هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك یه‌ت وئه‌ڕوا ده‌بێت ئه‌ساسى بۆ بگۆڕ رێت . ڕۆژێك له‌ كوردستانى نوێ خوێندمه‌وه‌ نوسرابو تاڵه‌بانى پێویستى به‌ كورسى سه‌رۆك كۆمار نیه‌ به‌ڵكو كورسیه‌كه‌ پێویستى پێیه‌تى ، ئه‌مه‌ چ تراژیدیایه‌كه‌ كه‌ به‌خۆت بلێیت ڕۆژنامه‌ نوس و قه‌ڵه‌كه‌ت رَێت بات ئه‌م جۆره‌ نوسینه‌ بنوسێ و قه‌ڵه‌كه‌كه‌ى هێنده‌ نوك شكاو بێت تا پێى بنوسێ ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانى نه‌بێت ئیتر كوردو دۆزه‌كه‌ى ڕیگه‌ چاره‌ى تر شك نابات !!! جا له‌و كاته‌دا وته‌ى هاوڕێیه‌كم بیر كه‌وته‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌لێت ئه‌و كورسیه‌ى بۆ ئه‌ویان درۆست كردوه‌ به‌كه‌ڵكى كه‌سى تر نایه‌ت ئه‌وه‌نده‌ قه‌ڵب و قۆِڕه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ خۆى بێت ، به‌ڕاست خۆ كراس و كه‌وا نیه‌ به‌قه‌دت بڕابێت ، بۆ كه‌سى تر نه‌شێت . دیاره‌ بانگهێشت كردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جگه‌ له‌گۆڕان بۆ نمه‌ك كردن له‌و بڕوایه‌دام په‌یمان وه‌رگرتنیشى له‌ته‌ك دا ئه‌بێت ، ئه‌مه‌ش بێ شكه‌ چونكه‌ تاڵه‌بانى شتێك ناكات
ئه‌گه‌ر ده‌ست كه‌وتى تایبه‌تى خۆیى نه‌بێت ،وا دیاره‌ په‌یمانى ئه‌وه‌ى لێ وه‌رگرتون كه‌ ده‌نگى بده‌نێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌سه‌رۆك ده‌نا لیستى گۆڕانیشى بانگهێشت ده‌كرد . خه‌ڵكینه‌ ‌َ تاڵه‌بانى ئه‌توانرێ چه‌ندین كه‌سایه‌تى ترى تیا به‌دى بكرێ ته‌نها سیاسه‌ت مه‌دار نه‌بێت . چونكه‌ ئه‌بو هێندێك كارامه‌تى خۆى بپارێزێ و تا ئه‌وه‌نده‌ شه‌رمه‌زار نه‌بێت له‌و بڕوایه‌دام كه‌ چه‌ندین قسه‌ى ناخۆشى دراوه‌ به‌ته‌نگه‌دا له‌لایه‌ن چاو ڕه‌شه‌كانه‌وه‌،ئێستا كه‌س نه‌ماوه‌ تاڵه‌بانى نه‌نوسێ به‌دستیا و ڕجاو تكاى خوێنى تیا نه‌كات له‌به‌ر خاترى ئه‌م كورسییه‌ى كه‌ له‌ و بڕوایه‌دام نایدرێتێ مه‌گه‌ر ده‌ستى ده‌ره‌كى تیابێت .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌سته‌ و دوعا بن تا هه‌مو پیرێ ئاخر خێر بێت‌ ، نه‌بادا خوانه‌خواسته‌ وه‌ك پیریه‌كه‌ى تاڵه‌بانى لێ بقه‌ومێ كه‌ گه‌لى كوردى به‌خۆیه‌وه‌ گیرۆده‌ كردوه‌ و خه‌ریكه‌ سه‌ره‌ و نگوم ئه‌بین .

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە