به‌خشینه‌وه‌ى پاره بۆ كڕینى ده‌نگ
Saturday, 06/03/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كۆمیته‌ى 5ى خه‌باتى (ى ن ك) پێى ڕاگه‌یاندم كه لێپرسراوى ئه‌م كۆمیته ده‌ستى كردوه به به‌خشینه‌وه‌ى پاره بۆ كڕینى ده‌نگ ،له‌م ڕۆژانه‌دا بڕى یه‌ك ملێۆن دینارى داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید حه‌سه‌ن خاوێى به‌مه‌به‌ستى به‌خشینه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌ژاندا و كڕینى ده‌نگیان من له‌مه تیناگه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێكى حكومه‌ت
چ په‌یوه‌ندی به كۆمیته‌وه هه‌یه یاخود بۆ له‌م كاتهداههژاران و ماڵه شه‌هیده‌كانیان وه‌بیر دێته‌وه پێم وابێ كاتێ پێویستى حه‌رام حه‌ڵاڵه ؟به‌ڕێزینه ڕۆژانى پێش هه‌ڵبژاردن هێنده سه‌ردانى ئه‌م ماڵه شه‌هید و هه‌ژارانه ده‌كرێت به خۆیان و قتویه‌ك شیرنیهوه بیزاریان ده‌كه‌ن وا ده‌زانن ساڵ به‌و قتوه ده‌چێته سه‌ر !!!!! ئه‌م بێ ده‌رامه‌ت وههژاروجهرگ سوتاوانه ته‌نها له‌كاتى پێویستدا وه‌بیر دێنه‌وه؟
به‌ڕێزینه هه‌ر ئه‌م كۆمیته‌یه به‌رده‌وام گه‌نجان هان ئه‌دات تا بڕێك پاره‌یان پێ بده‌ن بۆ مه‌به‌ستى چونه سه‌ر شاشهىتهلهفزێۆنهكانى ده‌سه‌ڵات تا وانیشان بده‌ن كه له گۆڕانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه .
به‌ڕێزان ئه‌مه ئیفلاسى سیاسى ئه‌م حیزبه یه ، ماوه‌ى 18 ساڵه هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى كلتورى كورد ئه‌ده‌ن و لهبریا تاكى كورد ڕەزیل و چاوشۆڕ دەكەن .
په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر فێركردنى درۆ و فێڵ‌و ناپاكى ،هزرى گه‌نجى بێ ده‌رامه‌ت به‌و په‌روه‌رده‌یه چۆن تێك ئه‌شكێنن و كه‌رامه‌تیان توشى ڕوشان ده‌كه‌ن له پێناو به‌ده‌ست هێنانى چه‌ند دۆلارێكى پیس دا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست