مه‌به‌ستى ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌رێم چى بوو؟
Wednesday, 06/04/2011, 12:00
به ئه‌زموون وه‌رگرتن له دوێنێ ده‌توانین له ئه‌مڕۆ تێبگه‌ین، به تێگه‌یشتن له ئه‌مڕۆ ده‌توانین پلان و پڕۆگرامێکى ساخله‌م بۆ سه‌رکه‌وتنى به‌یانى دابنێین واتا گه‌ر بمانهه‌وێ به ئامانجه ستراتیژیه‌کانمان بگه‌ین ده‌بێ هیچ کاتێک ئه‌م زنجیره‌یه پشت گوێ نه‌خین، چونکه پشتگوێخستنى یه‌کێک له‌م ئه‌لقانه ده‌بێته هۆى سه‌رلێشێواوى و شکه‌ست له‌ئامانجدا.
ئه‌گه‌ر که‌سێک یا مرۆڤێک یا هه‌ر کیانێکى سیاسى بۆ گه‌یستن به ئامانج و رووداوه‌کان و قۆناغه‌کانى دوێنێ و ره‌وشى ئه‌مڕۆ به لایه‌نه جیاوازییه‌کانیه‌وه به ئه‌ساس نه‌گرێ به گوێره‌ى واقعییه‌ت تاکتیک پیاده نه‌کات ئه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵێنان بۆ داهاتوو سه‌قه‌ت ده‌بێت و بوونى یه‌کجاره‌کى له‌م ره‌وشه‌دا مه‌حال ده‌بێت بۆیه وه‌ک خۆم به پێویستى ده‌زانم دوو خوێندنه‌وه و واتا ده‌بینم له سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌مجاره‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا ئه‌ردۆغان. خوێندنه‌وه‌یه‌کى کورت بۆ قۆناغه‌کانى تریش بکه‌م تاکو به باشى بتوانین له مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌که‌ى تێبگه‌ین، چونکه مێژوه‌که‌مان له لایه‌ک شکه‌شت و ته‌سلیم بوونى تێدایه له لایه‌کى تریش پڕه له قاره‌مانى و خۆراگرى، واتا هه‌ردووکیان شان به شانى یه‌کتر حه‌ره‌که‌تیان کردووه له‌م نێوانه‌شدا دوژمن بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له کوردستان هه‌م هه‌وڵى جۆراوجۆریان داوه هه‌م رێکه‌وتنیان کردووه بۆ سه‌رکه‌وتنى شکه‌شت به سه‌ر قاره‌مانى و خۆراگریدا. ئێستاش که له سه‌ده‌ى بیست و یه‌که‌مدا ده‌ژین پێشکه‌وتنى ته‌کنیک و ته‌کنۆلۆژیا ته‌واو جیهانى کردۆته گوندێکى بچوک که له‌وه‌دا هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ ئاگادارى پێشکه‌وتنه‌کان بێت، به‌ڵام هه‌مان سیاسه‌ت له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه گۆڕانکارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له ژێر ده‌مامکى جیاوازدا به سه‌ر گه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌کاندا په‌یره‌و ده‌کرێت. واتا چ کاتێک پێویست بێت سیاسه‌تى نه‌رم ده‌نوێنێت و چ کاتێک پێویست بێت بۆ سیاسه‌نى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ناشرینکردنى مێژوو و سه‌نته‌رى کورد پێویستى به شه‌ڕ بێت شه‌ڕده‌کات و شه‌ڕیش ده‌فرۆشێت سیاسه‌تى خه‌ڵه‌تاندن به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌ردۆغان له‌و کاته ناسکه‌دا که رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ناو شۆڕشى گه‌ڵان به‌رامبه‌ر دیکتاتۆران ده‌کۆڵێت له لایه‌ک و له لایه‌کیتره‌وه نزیک بوونى هه‌ڵبژاردنه‌کان له تورکیا و سه‌رهه‌ڵدانى له راده‌به‌ده‌رى گه‌لى باکورى کوردستان و هه‌ڵدانى چادرى چاره‌سه‌رى له لایه‌کیتره‌وه و ئاڵۆزى خۆپیشاندانه‌کانى سوریا به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌ردۆغان له لایه‌ک و له لایه‌ک له چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه که له سه‌ره‌وه باسمان کرد له لایه‌کیتریشه‌وه فریاکه‌وتنى خۆیه‌تى له ناوچه‌که وه‌ک ده‌زاندرێ له ساڵى (2010) پیش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌ردانى تورکیا بکات چه‌ند ده‌نگۆیه‌ک له ئارادا بوون یه‌کێک له‌وانه په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌سه‌ڵات باسیان له باشبوونه‌ى په‌یوه‌ندى سیاسى و دیپلۆماسى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا ده‌کرد.
1. ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو سه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ل تورکیا په‌یوه‌ندییان هه‌یه و چه‌ند کۆمپانیایه‌کى تورکیا له هه‌رێمى کوردستان کار ده‌که‌ن دواى ئه‌وه‌ش تورکیا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى سه‌ره‌وه بانگهێشتى سه‌رۆکى هه‌رێمى بۆ تورکیا کرد.
له کاتى سه‌ردانه‌که‌یدا پێشوازى فه‌رمى لێنه‌کرا هیچ ئاڵایه‌ک که ره‌سمییه‌ت بداته سه‌ردانه‌که‌ى بوونى نه‌بوو له‌م رێگایه‌وه به تورکیاى راگه‌یاند ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ باکورى عێراق په‌یوه‌ندى له دژى من دروست بکه‌ى ئه‌وه من بێمنه‌تم و وه‌ک سه‌رۆکى بنه‌ماڵه پێشوازیت لێده‌که‌م به‌مشێوه‌یه ئه‌ردۆغان و سیاسه‌تمه‌ده‌رانی تر‌ى تورکیا توانیان ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم چه‌ند ئامانجێکى خۆیان بگه‌ێنن له‌لایه‌کى تریشه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى ئاوڕێک له رابردوو بده‌نه‌وه خوێندنه‌وه بۆ سیاسه‌ته‌کانى تورکیا بکه‌ن که‌وتنه ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه ئه‌م جاره‌شیان هه‌مان شێوه و هه‌مان سیاسه‌ت و ته‌له، ئه‌مجاره‌ش به هه‌مان شێواز و له ئاستى جیاوازدا ده‌خوازن هه‌ندێک ئامانج بپێکن یه‌ک به‌ناوزه‌دکردنى کوردى باشوورى کوردستان و به برا کورده‌کان کردنه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مه‌به‌ستى کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگ له هه‌ڵبژادنه‌کانى داهاتوو.
په‌یامه‌که‌ى تر‌ى سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌مجاره‌ى به سه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بڵێن سه‌یرکه‌ن که له باکورى تورکیا په‌که‌که به ملیۆنان خۆپیشانده‌ر رێکده‌خات پیرۆزبایه‌کانى رۆژئاواى کوردستان و سوریه‌ش به‌هه‌مان شێوه له ده‌ره‌وه‌ى پشتگیرى کردن بۆ په‌که‌که دروشمى تر نه‌بوو.
له لایه‌کى تر سه‌یرى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن به‌شێکى هه‌ره زۆرى گه‌نج دژى سیاسه‌ته‌کانى هه‌رێمى کوردستان خۆپیشاندان ده‌که‌ن و ئێستا ئاراسته‌که‌شى دیار نییه شیمانه‌ى زۆریش له ئارادایه له‌م بواره بۆشاییه‌کى زۆر هه‌بێت په‌که‌که‌ش ئه‌م بۆشاییه پڕ بکاته‌وه و ئێوه‌ش لاواز ده‌بن، بۆیه ئه‌گه‌ر یارمه‌تى من بده‌ى له لایه‌ن سیاسى و سه‌ربازییه‌وه په‌که‌که له‌ناو ببه‌ین و یا لاوازى بکه‌ین یا وابکه‌ین کارێک بکه‌ین که له هه‌ڵبژادنه‌کانى باکوو کورد ده‌نگ به (ئاکه‌په) بده‌ن و یارمه‌تى ئێوه ده‌ده‌ین له هه‌ر دوو پارچه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان و رێکخستنى خۆتان به‌هێز بکه‌ن و کێشه‌کانى ئێره‌ش چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ناو نه‌هێنانى بارزانى وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم و له جیاتى به‌کارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى براکورده‌کانم ناونه‌هێنانى هه‌رێمى کوردستان به ناوى ئه‌م هه‌رێمه جوانه که چه‌ندجار دووباره‌ى کرده‌وه به‌م سیاسه‌ته‌ش به هه‌موو که‌سێکى راگه‌یاند هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوانیان بگاته ئاستێکى هه‌ره به‌رزیش، به‌ڵام دیسان وشه‌ى کوردستان له فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى ئێمه‌دا بوونى نییه.
به دیوێکیتر ئه‌و پێشوازیه‌ى که سه‌رۆکى هه‌رێم له ئه‌ردۆغان کردى چه‌ند پرسیارێک له‌خۆ ده‌گرێ
له به‌شێک له وڵات گه‌نجان له سه‌ر وشه‌ى کوردى وه‌ڵامى خۆپیشانده‌ران به گرتن و کوشتن و ئه‌شکه‌نجه سیاسه‌تمه‌دارانى کورد و ئیراده‌ى گه‌ل بنپێ بکرێ و زیندانى بکرێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک رێگاى ئاسته‌نگى بۆ چوونه په‌رله‌مانیان بۆ دروست بکرێ ئایا چاوه‌ڕوانى چى له سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کرێت تا بۆ باشورى کوردستان بیکات.
ئایا به‌رپرسیارى سه‌ره‌کى ده‌یان گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ که گه‌نجانى کوردى تێدایه چ جورئه‌ت و ئازایه‌تییه‌که، هه‌رێم به ئازایه‌تى وه‌ریبگرێت.
ئایا گه‌ر له هه‌رێم خوێن له لوتى تورکمانێک بهاتبا و سه‌رۆک سه‌ردانى تورکیاى بکردبا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هه‌ندێک رۆشنبیر هه‌مان هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى هه‌رێمى ده‌بوو.
له‌م سه‌ردانه‌شدا ئه‌و به‌ڵێنه دوورانه که ساڵانه پێش کاتى هه‌ڵبژادن که له ئامه‌د بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگ به گه‌لى کوردى ده‌دا ئه‌وه کاتێک ده‌زانێت له ئامه‌د ده‌مامکه‌که‌ى که‌وتووه و رووى راسته‌قینه‌ى ئاشکرا بوو که‌س بڕواى پێناکات، بۆیه مه‌جبوور بوو له هه‌ولێر هه‌مان وشه بریقه‌داره‌کانى دووباره بکاته‌وه و بتوانێ له رێگه‌ى هه‌ولێره‌وه ئامه‌د بخه‌ڵه‌تێنێ له کۆتاییدا ده‌مهه‌وێ بڵێم سه‌رانى باشورى کوردستان ئه‌بێ به پته‌وکردنى رۆحى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داخوازى خۆپیشانده‌ران وه‌ڵامى ئه‌و پیلانه‌ى حکومه‌تى تورکیا و ئه‌ردۆغان بده‌نه‌وه و چیتر رێگا نه‌ده‌ن تورکیا ره‌وشى کورد چ له باکور و چ له باشوور له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌کار بێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست