کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپا مووچه‌ وه‌رده‌گرن و له‌ کوردستانیش ده‌سه‌ڵاتدار!!!

Saturday, 19/09/2009, 12:00


ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند گه‌نده‌ڵێکی کورد له‌ ووڵاتی دانیمارک ناویان له‌ ڕۆژنامه‌کان بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ چۆن کاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ن له‌ کوردستان و له‌ هه‌مان کاتیشدا مووچه‌ی په‌ککه‌وته‌یی وه‌رئه‌گرن و خۆیان کردوه‌ به‌ په‌ککه‌وته‌ له‌و ووڵاته‌ و حه‌یای کوردیشیان بردوه‌ .
من لێره‌دا ئه‌مه‌وێ چه‌نده‌ها کاربه‌ده‌ستی به‌رزی تری کوردستانتان پێ بناسێنم که‌ له‌ ووڵاتی به‌ریتانیادا ده‌ژین و خۆیان کردوه‌ به‌ په‌ککه‌وته‌و ماڵ و مناڵیشیان هه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ی سۆشیال ئه‌ژین .
ئه‌مڕۆ باسی یه‌کێکتان بۆ ده‌که‌م و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ، باس له‌ یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ی ئه‌وانه‌ی تریش ئه‌که‌ین .

محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان قه‌ره‌داخی ، که‌ به‌ (حه‌مه‌ قه‌ره‌داخی ناسراوه‌).
حه‌مه‌ قه‌ره‌داخی ، ئێستا سکرتێری سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانه‌ ، خۆی به‌ پیشه‌ پارێزه‌ره‌ و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش له‌ ناو شۆرش دادوه‌ر بووه‌ .
ئه‌م زاته‌ ئێستا مووچه‌که‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری 5000 دۆلاره‌ که‌ له‌ وه‌زاره‌ت وه‌ری ئه‌گرێ ، خانوێکی هه‌یه‌ له‌ سلێمانی که‌ به‌ کرێ داویه‌تی به‌ مه‌حکه‌مه‌یه‌کی‌ سلێمانی که‌ مانگانه‌ نزیکه‌ی 8000 دۆلار وه‌رئه‌گرێ .
ڤیلایه‌کی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گردێک له‌ گوندی کۆشان له‌ ناوچه‌ی قه‌راخ و مه‌زره‌عه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌شی له‌ پاڵدا هه‌یه‌ ، له‌ هه‌ولێر خانووێکی دراوه‌تێ له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا شوقه‌یه‌کیشی هه‌یه‌ هه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر .
کۆمپانیایه‌کیشی هه‌یه‌ که‌ به‌ ناوی حکومه‌تی کوردسته‌نه‌وه‌ کاڵا بۆ کوردستان ئه‌هێنن ،ئه‌و کۆمپانیایه‌ کوڕه‌که‌ی که‌ ناوی (ڕه‌وه‌ند) ه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کۆمپانیایه‌ ئه‌کات و به‌س خوا به‌ خۆی ئه‌زانێ له‌ وه‌دا چه‌ندیا‌ن پاره‌ ده‌ست ئه‌که‌وێ .
حه‌مه‌ قه‌ره‌داخی له‌ ساڵانی 2004/2005 دا له‌ مه‌کته‌بی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ له‌نده‌ن دامه‌زرا بوو وه‌ک کارمه‌ندێکی یاسایی وه‌ له‌و کاتانه‌دا وه‌کاله‌ت و دۆکومێنتی عێراقی ئیمزا ده‌کرد به‌ 40 پاوه‌ند که‌ ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی 400 تا 500 پاوه‌ندی ئه‌خسته‌ ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی و هه‌ر له‌و کاتانه‌شدا دووکانی جل شوریان هه‌بوو له‌ یه‌کێک له‌ ناوچه‌کانی له‌نده‌ن . به‌ڵام ئه‌وکاته‌ش و تا ئێستاش هه‌ر وه‌ک په‌ککه‌وته‌ خۆی نووسیوه‌و پاره‌ی سۆشیال وه‌رئه‌گرێت و ماڵو مناڵه‌که‌شی له‌ خانووی به‌له‌دیه‌ دان و مناڵه‌کانیشی هه‌موو جۆره‌ یارمه‌تیه‌ک له‌ حکومه‌تی به‌ریتانی وه‌رده‌گرن، ته‌نانه‌ت پاره‌ی خواردنی قووتابخانه‌شیان هه‌ر له‌سه‌ر حکومه‌ته‌ .
جێگای سه‌رسوورمان نیه‌ که‌ یه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌فسیه‌تیان نزمه‌ چونکه‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا له‌ شاری له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کیه‌تی ڕێکخرا به‌ بۆنه‌ی هاتنی مام جه‌لال بۆ له‌نده‌ن ، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا حه‌مه‌ قه‌ره‌داخی پرسیارێکی له‌ مام جه‌لال کرد ، دیار بوو مام جه‌لال پرسیاره‌که‌ی به‌ دڵ نه‌بوو ، له‌ وه‌ڵامدا به‌ حه‌مه‌ قه‌ره‌داخی گووت " کاکه‌ حه‌مه‌ تۆ خۆت کۆنه‌ قومارچیت وه‌ باش ئه‌زانی که‌ سیاسه‌تیش وه‌ک و قومار وایه‌ ، هه‌موو جارێک هه‌ر بۆت نایه‌ " حه‌مه‌ قه‌ره‌داخی ووشک بوو وه‌ له‌ جێگاکه‌ی خۆی دانیشته‌وه‌و نووقه‌ی لێوه‌ نه‌هات .
من لێره‌دا ئه‌ڵیم ئه‌گه‌ر حه‌مه‌ قه‌ره‌داخی نه‌فسیه‌تی نزم نه‌بوایه‌ قه‌ت جارێکی تر نه‌ده‌چووه‌ پاڵ مام جه‌لال و قه‌ت نه‌ده‌بووه‌ دارو ده‌سته‌ی مام جه‌لال .
جا سه‌یر که‌ن خه‌ڵکینه‌ ئه‌م نه‌فس نزمه‌ مانگانه‌ نزیکه‌ی 20000 تا 30000 دۆلار داهاتیه‌تی که‌چی هه‌ر چاوی له‌ پاره‌ی سۆشیاله‌ و ماڵ ومناڵه‌که‌ی به‌ سواڵکه‌ری به‌خێو ده‌کات... ئه‌م جۆره‌ که‌سایه‌تیانه‌ ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن بۆ پاره‌ .

له‌ کۆتایدا ئه‌بێت ئێمه‌ به‌ هه‌موو لایه‌کمان ئه‌و دزو جه‌ردانه‌ی کوردستان ڕیسوا که‌ین و ئابڕویان به‌رین ، وه‌ هه‌ر که‌سێک که‌ ده‌سه‌ڵاتداریکی کوردستان ئه‌ناسێت که‌ له‌م جۆره‌ کارانه‌ ئه‌کات له‌ ئه‌وروپا ئه‌بێت سووک و ڕیسوایان بکات .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە