تێگه‌یشتن له بازاڕی ئازاد
Thursday, 24/09/2009, 12:00
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی مێژوی ئابوری‌و مرۆڤایه‌تیی، ره‌گه‌زی قازانج‌و مۆنۆپۆڵكردنی بازاڕ جا بازرگانی، راو، كشتوكاڵ تا ده‌گاته ئابوریی مۆدێرن‌و پیشه‌سازیی، بڕیارده‌ری دیاریكردنی ئاست‌و توانای چینایهتیو ده‌سه‌ڵات بون.
هه‌میشه ئاره‌زو خولیا‌و نه‌زعه‌ی قازانج‌و مۆنۆپۆڵكردن له ئابوری‌دا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئامێری هاوچه‌رخدا به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی مێژویی، قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكردوه‌و گۆڕیوه، بۆیه ده‌توانین بڵێین كه پێشكه‌وتنی مادیی‌و ته‌كنه‌لۆژیا عاملی سه‌ره‌كیی گۆڕانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریه‌كان بوه له‌ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا.
له سه‌ره‌تای دروستبونی په‌یوه‌ندیی ئابوری‌و بازرگانی‌و به‌كارهێنانی دراوا له قۆناغه‌كانی فیوداڵیزمۆ بۆرژواژییدا سیستمی ئابوری له‌سه‌ر بنه‌مای ئابورییه‌كی لیبراڵ دامه‌زراوه، كه له‌وێدا بازاڕ ئازاده، بازاڕی ده‌ستی كاریش ئازاده، ئه‌مه‌ش واته بازاڕی ئازادیی ئابوری‌و بازرگانی‌و بازاڕی ئازادیی ده‌ستی كار له هه‌ردو قۆناغی فیوداڵی‌و بورژواییدا گرنگی نه‌ده‌دا به به‌ها مرۆییه‌كان وه‌كو دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لێپرسراویه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه جیاوازی چینایه‌تی بگاته ئاستێكی ترسناك، له‌گه‌ڵ شۆڕش‌و راپه‌ڕینی خه‌ڵكانی بێبه‌ش، كه نمونه‌ی له هه‌مو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێ شوێن شۆڕش‌و راپه‌ڕینه‌كان بێ به‌رنامه‌و (عفوی) بون بێئه‌وه‌ی كه بتوانن سیستمێكی به‌دیل له بواری ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی دروستبكه‌ن، به‌ڵام شۆڕشی سۆسیالیست له روسیا له سه‌ره‌تادا وه‌كو به‌دیل بۆ بازاڕی ئازاد‌و ده‌ستی كار، ئابوری به‌رنامه داڕێژراوی داهێنا بۆ نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی.
سیستمی ئابوری به‌رنامه داڕێژراوی ده‌وڵه‌ت توانی جیاوازی چینایه‌تی به‌وجۆره‌ی كه هه‌بو نه‌هێڵێت، به‌ڵام نوخبه‌یه‌كی چینایه‌تیی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری دروستكرد، كه بۆ ئه‌وان هه‌مو شتێك رهوابو، به‌ڵام بۆ خه‌ڵك نا، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی دیكه‌یه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌وه نییه. هه‌ر لێره‌دا مه‌ته‌ڵی بازاڕی ئازاد ئاشكرابو به‌وه‌ی كه له‌م وڵاتانه‌ی به هه‌مو خراپییه‌كانی كه بازاڕی ئازادی تیا په‌یڕه‌و ده‌كرا، توانرا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره دروستبكرێت له گه‌شه‌ی ئابوری‌و ته‌كنه‌لۆژیاو داهێناندا له چاو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئابوری به‌رنامه داڕێژراوی ده‌وڵه‌تی تیا په‌یڕه‌وده‌كرا، تا ئه‌نجام وایلێهات وڵاتانی سۆسیالستیو سیستمی ئابوری ده‌وڵه‌ت ههرهسبهێننو دوباره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سیستمی ئابوری بازاڕی ئازاد. له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردو واته ئه‌و گهلو وڵاتانه‌ی كه یه‌كه‌مجار وازیان له ئابوری بازاڕی ئازاد هێنا تا ئابوری وڵاته‌كانیانی پێ باش بكه‌ن، پاش (70) ساڵ دوباره گه‌ڕانه‌وه سه‌ر به‌كارهێنانی بازاڕی ئازاد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گه‌شه به ئابوری نیشتمانیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌م راستییه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات، كه ئازادیی له بواری ئابوری‌دا وه‌كو هه‌مو بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان توانا عهقاریو فیكری داهێنه‌رانه‌ی مرۆڤ گه‌شه پێده‌دات، واته ئازادیی‌و سه‌ربه‌خۆیی تاك ده‌توانێت داهێنان بكات به‌هۆی ئاره‌زوی سروشتی مرۆڤ له سهربهخۆییو خاوه‌نداریه‌تی.
نمونه‌ش ئاشكرایه كه‌سێك كه بۆ قازانجی خۆی كاربكات زیاتر كاردهكاتو دڵسۆزانه‌تر بیر له باشكردنو داهێنانی تازه‌دا ده‌كات له كاری‌دا، ئه‌مه واته سهربهخۆییو خاوه‌نداریه‌تی ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی بنه‌ماكانی سیستمی ئابوری بازاڕی ئازادن، كه نمونه‌یان ئابوری ئه‌فریقاو ئه‌وروپای خۆرئاوایه، له ماوه‌ی (50) ساڵی رابردودا له ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و سه‌ركه‌وتنی بازاڕی ئازاد‌دا توانرا به‌های دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لێپرسراویه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌مڕۆش ژینگهپارێزیو دۆستی تێكه‌ڵ به گه‌شه‌ی ئابوری بازاڕی ئازاد بكرێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه تائێستا له ئه‌وروپای خۆرئاوا ئاستی چینایه‌تی پارێزراو بێت‌و به‌ها مرۆییه‌كان بكرێته مه‌رجی هه‌ر گه‌شه‌و گۆڕان‌و پێشكه‌وتنێكی دیكه له هه‌مو ئاستهكانو ببێته فه‌رهه‌نگیان، كه نابێت له وڵاتی ئه‌وان برسێتیی هه‌بێت، نه‌خۆش نه‌توانێت چاره‌سه‌ر بكرێت، خه‌ڵك نه‌توانێت بخوێنێت، خه‌ڵك جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی نه‌بێت، ئه‌م پێشكه‌وتنه مه‌زنه‌ی ئه‌وروپای خۆرئاوا له بواری ئابوری بازاڕدا به‌ده‌ستیهێنا له‌گه‌ڵ له به‌رچاوگرتنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه باشترینیانه، له مێژوی جیهاندا سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانییان بازاڕی ئازاد زانستیانه‌و مرۆڤدۆستانه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌جۆێك كه له خزمه‌ت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بێت نه‌ك ته‌نیا چینێك كه‌ڵكی لێ وهربگرێو خه‌ڵكانی دیكه‌ش ببنه قوربانی حوتی پڕ ته‌ماحی ده‌سته‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار به هه‌مو تێبینییهكهوه.
بۆ نمونه زۆر دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی ئابوری كه جێگه‌ی ده‌ستی كاری ملیۆنان مرۆڤن له ئه‌وروپای خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا، تائێستاش سه‌ر به ده‌وڵه‌تن تا شوێنی كاری خه‌ڵك بپارێزن، له بواری كێبڕكێ به هه‌مان جۆر یاسای جۆراوجۆر هه‌یه كه بازاڕ مۆنۆپۆڵ نه‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌كی ئابورییه‌وه، بۆ نمونه ئێستا له ئه‌مریكا به یاسا قه‌ده‌غه‌یه كه‌سێك یان ته‌نیا یه‌ك كۆمپانیا بۆی هه‌بێت ته‌نیا یه‌ك شت دروستبكات‌و بازاڕی پێ كۆنترۆڵ بكات بێ ركابه‌ر، بۆئه‌وه‌ی بوار بۆ خه‌ڵكانی دیكه‌ش هه‌بێت كه‌ڵك له بازاڕ وهربگرنو توانای خۆیان به‌كاربهێنن له داهێناندا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌بێت ئه‌وه‌مان له به‌رچاوبێت كه وڵاتانی خۆرئاوا به به‌كارهێنانی سیاسه‌تی subsideوه protectionism له ئابوری كشتوكاڵی‌و پیشه‌سازییدا ده‌بێته نادادپه‌روه‌ریی له په‌یوه‌ندیی ئابوری جیهانیدا، كه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی دیكه‌یه سه‌روكاری به بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه وڵاتانی خۆرئاوا كه په‌رچه‌مداری ئابوری بازاڕی ئازادن توانیویانه تائێستاش له ئاستی ناوخۆییدا باشترین دادپه‌روه‌ریی ئابوری‌و یاسایی له دنیای ئه‌مڕۆدا بۆ هاوڵاتییانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها تێبینیدا.
به‌كارهێنانی سیستمی بازاڕی ئازاد له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به كوردستانیشه‌وه به مانا موجهرهدهكهیو بێ گوێدانه بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ریی، به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌تا میللی‌و نیشتمانییه‌كان تاوانێكه كه دۆزه‌خ بۆ زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك دروستدهكاتو بهههشتێكیش بۆ كه‌مینه‌یه‌كی فاسدو به ته‌ماح.
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌م له بازاڕی ئازاد ده‌ده‌ن دو (2) گروپن.
گروپی یه‌كه‌م كه ده‌سه‌ڵاتداره، واده‌زانی به‌مه ده‌توانێت پشتیوانی سیاسیی خۆرئاوا وهربگرێتو خۆشی بێ كێبڕكێ بازاڕی كوردستان بۆخۆشی كۆنترۆڵ بكات، به‌م جۆره‌ی كه ده‌بینرێت.
گروپێكی دیكه‌ی به ئیسلاحی رۆشنبیر یان له جه‌هله‌وه، مه‌یمون ئاسا چۆن مه‌یمون لاسایی مرۆڤ ده‌كاته‌وه، ئاوا وه‌كو به‌ناو رۆشنبیری بواره‌كانی دیكه‌و سیاسییه‌كان مه‌یمونانه لاسایی رۆشنبیری‌و سیاسیی ده‌كه‌نه‌وه بێ تێگه‌یشتن له مانا‌و دوربینییهكانی بازاڕی ئازاد‌و سیاسه‌ت له كاریان، ته‌نیا رهواجدانو لاساییكردنه‌وه‌یه تا وا خۆیان نیشانبده‌ن كه به‌ناو روناكبیر‌و سیاسین.
گروپێكی دیكه‌ش له‌م رۆشنبیرانه كه له‌وانه‌یه تۆزێ تێبگه‌ن، به‌ڵام واده‌زانن كه به ره‌واجدان به بازاڕی ئازاد ده‌توانن جێگه‌یه‌كی باشتر بۆخۆیان دابینبكه‌ن له‌لایه‌ن مۆنۆپۆڵچیهكانهوه.
ئه‌وه‌ی واقیعه پیاده‌كردنی بازاڕی ئازاد له ئابوری‌دا له ئهمإۆی كوردستان كاره‌ساتێكی مرۆیی‌و ئابوری‌و نیشتمانیی ده‌خوڵقێنێت، چونكه:
1 ـ ده‌سه‌ڵات نه‌ك ته‌نیا هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردوه،به‌ڵكو عه‌قڵیشی پێ نه‌شكاوه كه بازاڕ ئازادكرا ده‌بێت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له روی پێگه‌یاندنی توانا مرۆییه‌كانه‌وه ئاماده‌كرابێت، كه بتوانێت توانای كێبڕكێ‌و كاری هه‌بێت، كه ئه‌مه له كوردستان مه‌حاڵه له حاڵی هه‌لومه‌رجی ئابوری ئێستادا، چونكه له كوردستان ئه‌گه‌ر كه‌سێك باڵاترین تواناشی هه‌بێت، ئه‌وا له به‌رامبه‌ر بێ تواناترین ئه‌فرادی ده‌سه‌ڵات هیچ چانسی نییه.
2 ـ دواكه‌وتویی په‌یوه‌ندیی ئابوری‌و گه‌شه‌نه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت جگه له كه‌رتی ئابوری میلیشیای حیزبیی، كه ئه‌مه‌ش له ئابوری ده‌وڵه‌تی به‌هره دهگرێتو چانسی دیكه نییه بۆ خه‌ڵك جێگه‌ی كار په‌یدابكات.
3 ـ وێرانكردنی ئابوری كشتوكاڵ‌و نه‌بونی ئابوری پیشه‌سازیی خه‌ڵك دوچاری بێكاری‌و سه‌رچاوه‌ی ئابوری دهكاتو كردوه.
4 ـ مۆنۆپۆڵكردنو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی میلیشیای حیزبیی به‌سه‌ر هه‌مو بواره‌كانی ئابوری‌دا، دوباره چانسی كار‌و چالاكی ئابوری فهلهجكردوه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌و گه‌لێك هۆكاری دیكه‌ش بازاڕی ئازاد له كوردستاندا بوه‌ته دۆزه‌خ بۆ ئێستا‌و داهاتوی گه‌لی كوردستان‌و به‌هه‌شتێكی واقعیش بۆ نوخبه‌ی حیزبی میلیشیایی، كه هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ویژدانیی، ئینسانیی، نیشتمانیی، میللیی له‌خۆ نه‌گرتوه جگه له چنینه‌وه‌ی هه‌مو داهاته‌كان بۆخۆی‌و ئه‌مه‌ش به تێگه‌یشتن ده‌زانیت بۆ بازاڕی ئازاد، كه له واقعیدا ته‌نیا ئازاده بۆ نوخبه‌ی میلیشیایی نه كۆمه‌ڵ‌و ئه‌م حاڵه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی جدییه بۆ ئاشتی‌و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نیشتمانیی.
به‌هیوای ئاماده‌بون بۆ تێگه‌یشتنێكی زانستیانه‌و مرۆڤدۆستانه‌و به كه‌ڵكتر بۆ بازاڕی ئازاد، كه دادپهروهرییو لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانی له‌خۆ بگرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بێته‌دی، واته بازاڕی ئازاد بۆ خزمه‌تی تاكهكانو كۆمه‌ڵ به‌كاربێت، بواری یه‌كسان هه‌بێت بۆ هه‌موان تا بتوانن توانا مادیی‌و مهعنهوییو فیكری‌و زانستیی خۆیان به‌كاربهێنن له بواره جیاجیاكانی ئابوری‌دا له‌گه‌ڵ هۆشیارییو رۆشنبیریی لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دادپهروهرییو مرۆڤدۆستی له كوردستان پێوسته:
1 ـ ده‌سه‌ڵات به جدیی به‌خۆیدا بچێته‌وه، كه به‌رده‌وامبون له كۆنترۆڵكردنی بازاڕ بۆ خۆی‌و ده‌وروبه‌ری، بریتییه له دیكتاتۆریی ئابوری كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌بونی دادپه‌روه‌رییه، له‌گه‌ڵ بێبه‌شكردنی گه‌ل له به‌هره‌كانی بازاڕی ئازاد تا وای لێدێت دهسهڵاتو گه‌ل به ته‌واویی له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه وه‌كو دو چین، سهرمایهدارو هه‌ژار، زۆردار‌و زۆرلێكراو له‌م حاڵه‌شدا مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه میللی‌و نیشتمانییه‌كان، كه تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ره‌و فه‌رامۆشی ده‌چن، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه هه‌م بۆ ئاستی ناوخۆیی‌و هه‌م بێتوانایی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان.
بۆیه پێویسته‌و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبیی ئه‌وه‌بزانن، كه ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌وان بۆ بازاڕی ئازاد نه‌ك هه‌ر نه‌زۆكه، به‌ڵكو كاره‌ساته بۆ گه‌شه‌ی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه، له‌دواییشدا خۆیان یه‌كه‌م قوربانی ئه‌نجامه‌كانی ده‌بن، ئینجا گهلو وڵات.
2ـ دامه‌زراندنی شورایه‌كی ئابوری كه سه‌ربه‌خۆ بێت‌و هه‌ركه‌س بیه‌وێت له بوارێكی ئابوری‌دا جا كشتوكاڵ، پیشه‌سازیی، گه‌شتوگوزار یان خزمه‌تگوزاری بێت پرۆژه‌ی هه‌بێت، ئه‌م شورا ئابورییه هه‌لێكه بۆ به‌دواچون بۆی‌و كارئاسانكردنی دور له كاریگه‌ریی حیزبی‌و پارتایه‌تی.
3 ـ دامه‌زراندنی شورایه‌كی سه‌رمایه‌گوزاریی كه به هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ شورای ئابوری دیراسه‌ی ته‌حویلی پرۆژه‌كان بكه‌ن.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه توانای ئابوری خۆیان هه‌یه‌و پێویستیان به ته‌حویل نییه، پێویسته به هه‌مو جۆرێك ئاسانكارییان بۆبكرێت، نه‌ك وه‌كو ئێستا چه‌ند ساڵ مه‌عامه‌له بۆ پرۆژه‌یه‌ك بكه‌ن، له دواییشدا هیچیان بۆ نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رمایه‌داران پاره‌كه‌یان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌مه‌ش هه‌م سه‌رمایه‌و هه‌م شوێنی كار له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وانه‌ش به‌تایبه‌ت گهنجانو ئافرهتانو ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه پرۆژه‌و ئایدیای داهێنه‌ریان هه‌یه له بواره جیاجیاكانی ئابوری‌دا، پێویسته هاوكاریی دارایی بكرێن‌و كارئاسانییان بۆ بكرێت.
4 ـ قانون گوزاریكردن له بواری سهرمایهگوزارییو ته‌حویلكردنی پرۆژهكانو به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌جره‌به‌ی شوێنانی دیكه، كه له خزمه‌ت ئه‌وانه‌دا بێت كه پرۆژه‌ی داهێنه‌رانه‌و بهرههمهێنهرانهیان هه‌بێت.
5 ـ به یاسا هه‌مو جۆرێكی مۆنۆپۆڵكردنی به‌رهه‌مهێنان، بازرگانیكردن قه‌ده‌غه‌بكرێت بۆ ته‌نیا گروپێك یان كۆمپانیایه‌ك.
ده‌بێت تێگه‌یشتنی بازاڕی ئازاد لای هه‌موان ئه‌وه‌بێت كه داد‌و یه‌كسانی‌و توانا‌و خۆشگوزه‌رانیی دابینده‌كات، بۆ ئه‌مه كاربكرێت نه‌ك ئه‌و تێگه‌یشتنه بازاڕی ئازاد ببێته جه‌نگه‌ڵ به‌هێزه‌كان بچوكه‌كان بخۆن یان به‌هه‌شت بۆ سهرمایهدارانو دۆزه‌خ بۆ زۆرینه‌ی گه‌ل بێت.
Thursday, September 24, 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست