کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپەرینەکەی کوردستان چۆن رووییدا و چۆن سەردەکەوێت ؟

Wednesday, 23/03/2011, 12:00






دوایی روداوەکانی میسر و تونس سەرکردایەتی یەکیەتی و پارتی ترسی تەواویان لێنیشت بە تایبەتی دوایی ئەوەی بینیان گۆڕان پلانی جوڵاندنی شەقامی هەیە ئەویش دوایی بەیاننامە حەوت خاڵییە کە ، بۆیە ویستیان دەس پێشخەری بکەن و تا کار لە کار نەترازاوە نوزەی گۆڕان ببڕن ، ئەوان قەت حیسابیان بۆ ئیسلامییەکان نەکردووە و نایشیکەن .
سناریوکەی مام و کاک ئەوە بوو دوایی رێپێوانێک هەندێک خەلک بەرەو لقی چوار بەرن و ئەوێ بەردباران و بگرە گولەبارنیشی بکەن (گولە بارانەکە رووی نەدا ! هەر چەند پارتی واییدانابوو رویداوە ! هەلبەت ئەمە بەو مانا نییە گەنجە توڕەکان ئاگاداری ئەم پلانە بوون) ئەو دەم کارەساتێک بخوڵقێنن و بینێن بەسەر گۆڕاندا ، بە هێنانی هێزی پارتی گۆڕان چاوترسێن بکەن و لە کۆتاییدا دەعوای یاسایی لەسەر تەسجیل بکەن و بە تەواوی ئیفلیجی بکەن ، هێزی پارتی بێئیجازەی مام نەیئەتوانی ، پا بنێتە هەرێمی سەوز کەوابوو مام ئاگاداری هەموو وردەکاریەکان بووە ، بەرهەم سالح و کوسرەت ئاگاداری هیچ نەبوون . مەلا بەختیار کاراکتەرێکی سەرەکی پیلانەکە بوو پلانەکە بە پێی نەخشەی مام و کاک بەرەو پێشەوە چوو ، بەڵام ئەم دو شتە فەشەلی پێهێنا و ئاوەژۆیی کردەوە .
١-یەکیەتی تەفرەقەی تێکەوت و هەندێکیان بە دژی پارتی وەستانەوە
٢- خەلکی سلێمانی راپەڕین و هاتنە سەرجادە
دوایی ئەوە پرۆسەی سەرکوتی گۆڕان گۆڕدرا بۆ پرۆسەی سەرکوتی جەماوەر و لەمەدا شکەستێکی قورسیان خوارد.
دوایی ئەوە یەکیەتی ترسی لێنیشت پێشمەرگەکانی تێکەڵی خەڵکی راپەڕیو ببن بۆیە ئەو بەزمەیان لە کەرکوک نایەوە ، لەمەدا مالکی یارمەتیدەریان بوو .
پارتی لە ترسی راپەڕیین لە دەڤەری زەرد دەستیدایە داسەپاندنی حوکمی عەسکری و بە نائاسایی کردنی ناوچەکە و چاو ترسێنکردنی خەلک و دەرمانخواردکردنی کارەکتەرێکی وەک جەوهەر نامێق لە ترسی ئەوەی نەکا خەلکی پارتیان لە دژ هانبدات .

ئەوەی پارتی و یەکیەتی بە تایبەتی پارتی ئەیەوێت لەمەودوا بیکات ئەمانەن
١-هەندێک چاکسازی شکڵی و بێناوەرۆک بۆ هەڵخڵەتاندنی خەلک و ئێعلام
٢- هیلاک و ماندوکردنی جەماوەری راپەڕیوی سەرا و هێشتنەوەی راپەڕینەکە تەنها لە سلێمانی . داپلۆسینی دراندنەی خەلک لە هەلەبجە و کەلار بۆ ئەو مەبەستەیە
ئەوەی جەماوەری راپەڕیوو دەتوانێت بیکات
١-خۆراگری لە سلێمانی و زیاتر کەندنەوەی کادیرانی یەکیەتی لە حیزبەکەیان
٢- بردنی راپەرینەکە بەرەو ناوچەی زەرد بە تایبەتی بادینان چونکو هەولێر بە تایبەتی وەکو ناوچەی موحەرەمەی لێهاتوە و خەلکەکەی بەتەوای بەسراوەنەتەوە . لە بادینان دەکرێت جەماوەر بە دژی بنەمالە هانبدرێن لە وێندەر لە ئێستادا هێزی کەمی لێیە. ئەگەر پارتی هێزەکانی بەرەو بادینان ببات ئەو دەم لە هەولێر دەکرێت راپەڕیین بکرێت .
٣- چارەسەری پارتی بە راپەڕینی چەکداری دەکرێت ئەوەش لە بادینانەوە دەبێت دەسپێبکات چونکو پارتی هەموو هێزەکەی لە هەولێر کۆکردوەتەوە لە ترسی خۆپیشاندان ، هەروەها جەماوەری ئەو دەڤەرە رقی زۆریان لە بنەمالەی بارزانییە لە ئێستادا بەتەواوی خەسێنراون ، ئەگەر بزانن بارۆدۆخەکە بە مسۆگەری یەکلا دەبێتەوە ئەوان ئامادەن تەوقی دیلی بە ئاسانی بپسێنن .
٤-دوایی نەهێشتنی پارتی و هەلهاتنی سەرانی بنەمالە یەکیەتی زۆر بە ئاسانی هەڵدەوەشێتەوەو کادیرەکانی تێکەڵی خەلک دەبن و سەرکردەکانی بەرەو ئەوروپا هەڵدێن لە ئێستادا زۆربەیان ماڵ و مناڵیان لە سلێمانی نەماوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە