کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێک بۆبنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان

Monday, 29/06/2009, 12:00


سڵاو ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌ قاره‌مانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان
که‌سوکاروباوک وبرای ئێوه‌ بوون له‌ شه‌وه‌زه‌نگی دووای هه‌ره‌س جاڕی خه‌بات و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دانیان داو کووره‌ی خه‌باتیان جۆشداو ململانێیان له‌گه‌ڵ مه‌رگ ئه‌کرد هه‌ر ئه‌وان بوون به‌ خوێنی خۆیان چه‌ندین داستانیان تۆمار کردو ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌رهه‌م هێنا. بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌کان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید علی عه‌سکه‌ری و د.خالید و سیروان تاڵه‌بانی وئارام حه‌سه‌‌‌ن خاوێی و ملازم سه‌ید که‌ریم و مامه‌ ڕیشه‌ وئازادی حه‌مه‌ی گه‌محان و سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی تر ئایا ڕۆژێک له‌ خۆتان پرسیوه‌ که‌ کێ خوێنی ئه‌مانیان ڕشتوه‌و له‌ پێناو چیدا ؟ ئایا له‌ خۆتان پرسیوه‌ که‌ ئێستا ئێوه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ کێ بچن به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ کێ ده‌بێ داستی چۆپی‌ بگرن ؟ له‌گه‌ڵ بکوژه‌کانی باوک و برا و که‌سه‌کانتان چۆن مۆراڵی شۆڕشگێریتان ڕێگه‌تان پێ ئه‌دا ده‌ست له‌ ده‌ستی بکوژه‌کانیان هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و ده‌نگدان بۆ خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی . ئه‌وانه‌ مانای ڕیزو وه‌فایان لا نییه‌ ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌بێ ده‌نا پرس به‌ کام له‌ ئێوه‌ی جگه‌ر گۆشه‌ی شه‌هیدان کرا؟ ده‌نگ دان به‌ لیستی پارتی ویه‌کێتی دوباره‌ شه‌هید کردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌کانتانه‌ کام له‌ بکوژانی شه‌هیدان ڕۆژێک به‌ فه‌رمی داوای باخشینیان لێکردن؟ یا ڕاوێژیان پێ کردن که‌ وا له‌گه‌ڵ بکوژانی باوک و براو کاسه‌کانتان ڕێکه‌وتنی ستراتیژی مۆر ئه‌که‌ن؟ که‌واته‌ نه‌ ئه‌و‌ساو نه‌ ئێستا درۆیان له‌گه‌ڵ کردوون ئه‌وانه‌ ته‌نیاوته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ویستوه‌وده‌وێ .من وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدێک به‌ڵینم به‌ خاک و نیشتمانم داوه‌و سوێندم به‌ خوێنی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌کان خواردوه‌ هه‌تا هه‌م ڕۆژێک ده‌نگ نه‌ده‌م بۆ بکوژانی برا و که‌س وکارم ئه‌و قاچه‌ ئه‌بڕمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بکوژان هه‌نگاو بنێم به‌ره‌و سندوقی ده‌نگ دان ئه‌و په‌نجه‌یه‌ ئه‌بڕمه‌وه‌ بۆ بکوژان ده‌نگی پێبده‌م تکایه‌ ئێوه‌ش هه‌ڵوێست وه‌ر بگرن و ده‌نگیان نه‌ده‌نێ بۆ درێژه‌دان به‌ دزی و تاڵانی سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌که‌تان باوک وبراو که‌س و کاری ئێمه‌ خوێنیان ڕشت و ئه‌مان بازرگانی به‌ خوێنیانه‌وه‌ بکه‌ن نه‌فره‌ت بکه‌ن له‌ گه‌ندڵ چی و دزو خاک فرۆشان نه‌مری وسه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی گه‌ل ونیشتمان به‌ تایبه‌ت شه‌هیدانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە