کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ شیاوە بۆ سەرۆكى هەرێم؟

Tuesday, 23/06/2009, 12:00


 سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان كەسێكى شیاو و شایستەى ئەوێت و پێویستە شارەزاى سیاسەت و مێژووی سیاسى وڵاتەكەیى و شارەزا بێت لە پەیەندى نێودەوڵەتیدا.
 لە هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى ئەمریكادا دەمانبینى چۆن كاندیدەكان رەخنەیان لە یه‌كتر ئەگرت و بەوە یەكتریان تاوەنبار ئەكرد شارەزا نین لە پەیوەندى نێودەوڵەتیدا، تواناى كارامەیى نیە بۆ هەڵسوكەوت كردن لەگەلأ  وڵاتانى تردا، دواتر ئەمانبیینى چۆن وتاریان ئەداو سەردانى وڵاتانى ئەكرد، بە تایبەتى سەرۆكى ئێستاى ئەمریكایان بەوە تاوەنبار ئەكردو دواتر بە وتار و سەردانەكانى بەرپەرچى ئەدانەوە.
 ئەمە وێڕاى پاڵپشتى كۆنگریسى ئەمریكی كە بە ترۆپك و دارێژەرى سیاسەتى ئەمریكا ناوزەد ئەكرێت و ویڕاى سەرجەم ئەو راوێژكارە شارەزایانە لە سیاسەتى وڵاتان و سەرجەم بوارەكان هە لە ئەمریكادا بۆ پشتیوانى سیاسى سەرۆكى هەڵبژێردراو.
   لە هەرێمى كوردستانى بڕیارە لەگەلأ هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستاندا، هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێمى كوردستانیش بكرێت و لە 25/7/2009 لە هەمانكاتدا هاوڵاتیان دەنگ بۆ سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان دەدەن.
 
 ئێمە كە باسى دیموكراسى و ئازادى دەكەین گومانى تێدا نیە زۆر ئاساییە هەركەس خۆى كاندید بكات بۆ سەرۆكایەتى هەرێم یان هەر هەڵبژاردنێك. بەڵام ئایا سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان بۆ هەڵۆى برایم ئەحمەدو كەسانى وەك ئەو ئەبێت؟
 1- ئەم برادەرە زۆربەى ژیانى لە دەرەوەى وڵات بەسەر بدووە، بێ ئەوەى لەدەرەوەى وڵات خەریكى سیاسەت بێت.
 2- راستە باوكى ئەدیب و رۆشنبیر و سیاسە بووە بەڵام هەڵۆى كوڕى هیچ دەربارەى سیاسەت و مێژووى گەلەكەیی شارەزا نییەو تا ئێستا لە تیڤى و رادیۆكاندا گویمان لە دەنگى نەبووە و كەسیش بەڕەنگ نایناسێت، ئەمە زۆر گرنگە گوێت لە ئەداى كەسێك بێت خۆى بۆ سەرۆكى هەرێم هەڵبژێرێت بزانرێت ئەداى سیاسى و شارەزایى و لێهاتووى لە خیتاب و قسەكردندا چۆنە؟.
 3- هەڵۆ تا ئێستاش پارە لە سكرتارییەتى جەلال تاڵەبانى وەرئەگرێت و پاسەوانەكانى  و سەیارەكانى لەسەر سكرتارییەتى یەكێتین و یەكێتیش خوا هەڵناگرێت هیچ بە خەتەرى نازانێت و لێشى وەرناگرێتەوە.
 4- هەندێ كادیرى ئەڵقە لە گوێ و بەرژوەندخوازى دەوروبەرى هەڵۆ هەیە كە هەر یەكەیان لە سایەیەى سەرى هەڵۆوە بوونە بە خاوەنى سەیارەو ماڵ و خانوو. هەندێكیشیان بە تەنسیب لە لاى ئەم زاتە دەوام ئەكەن كە فەرمانبەرى حكومەت و یەكێتین، ئەگەر تۆ راست بكەیت و خەم خۆرى میللەت بیت چۆن ئەمانە لاى خۆت ئەهێڵیتەوە یان تۆش هەمان تایپى ئەوانیت؟
 5- هەڵۆى برایم ئەحمەد خەڵكانى نا شارەزاو نادیارى لەدەورى كۆبونتەوە كە هیچ پسپۆرییەكیان نییە دەورى هەبێت لە بەرو پێشبردنى هەرێمى كوردستاندا، تەنانەت لە لیستەكەشیدا بۆ پەرلەمان نییەتى وەكو نەوشیروان مستەفا.
 6- كادرێكى تۆراوى لاى خۆى بۆى گێڕامەوە كە  ئێستا گەڕاوەتەوە بۆلاى، هەرچەند داواى لێكردم بەینى خۆمان بێت بەڵام ئەبێت بمبورێت لەبەرئەوەى سودى بۆ تاك و گەنجى وڵاتەكەم هەیە ئەبێت باسى بكەم، وتى ئەو تەنها ئەزانێـت پارە بدات شارەزاى هیچ شتێكى تر نییە.
 هەروەها ئەوەشى پێوتم كە سەرجەم چاوپێكەتنەكانى بۆ ئەنووسن، ئەگەر وانیە یەك كەس وەڵام بداتەوە بڵێت راستەوخۆ چاوپێ:ەتنم لەگەلأ سازداوە.
 بۆیە پێم وایە هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم بیركردنەوەى ئەوێت و كارێكى هەروا سادە نییە بە قسەى دەوروبەرو كادیرى نا ژیرو بیر كورت و تەنها لەبەر بوونى بیست و پێنج ملیۆنى كۆمسیۆن كە تەواوى پارەى میللەتە لاى سكرتارییەتى جەلال تاڵەبانى و هێرۆى برایم ئەحمەدە بە كارى دەهێنێت.
 گۆڕانێك لە سایەیى كەسایەتییەكى واوە بكرێًت و رۆنى میللەت لە سمێڵى خۆمان بداتەوەو بیداتەوە بە چاوماندا؟ ئایا شیاوە بۆ سەركى هەرێم؟ من نازانم كێ بۆ سەرۆكایەتى هەرێم گونجاوە بەس زۆر دڵنیام هەڵۆى برایم ئەخمەد شیاو نییە.
*  گەنجێكى سەربەخۆ
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە