ئاوابوونى ئەستێرەى جەوهەر نامق خەسارەتێكى گەورەیە بۆ كورد

Thursday, 24/03/2011, 12:00





كۆچكردنى لە ناكاوى پێشمەرگە وسیاسەتمەدار وروناكبیرو وبیرمەند ویەكەم سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان جەوهەر نامق سالم، خەسارەتێكى گەورەیە بۆ میللەتى كورد بە تایبەتى لەو ساتەى ئێستادا، چونكە بارودۆخى هەرێمى كوردستان پاش سەرهەڵدانى شۆرشەكانى تونس ومیسر ویەمەن ولیبیا وسەرهەڵدانى خۆپیشاندانەكان لە هەندى شارەكانى هەرێم زۆر پێویستى بە راو بۆچوون وراوێژكارى ئەم سیاسەتمەدارە حەكیمە هەبوو، بە حوكمى ئەوەى روئیا وشارەزایەكى باش ودروستى هەبوو بۆ دانانى رێگا چارەسەرێكى ژیرانە بۆ قەیرانەكانى دەسەلات وحزبە فەرمانرەوایەكانى هەرێمى كوردستان.

ئاشكرایە بۆ هەموان، ئەم زاتە پر بە هەستە بەرپرسیارەتە مێژوویەوە، بە بوێرانە تەشخیێى كێشەكانى دەكرد وبە حوكمى مەنتیقەوە خاڵى لە سەر پیتەكان دائەنا، بە تایبەتى لە بوارى كێشەكانى رۆلى پەرلەمان ودەسەلات وگەندەلى مادەى سەد وچلى دەستورى عیراق وكەركوك وناوچە دابراوەكان، ولە كتێبەكان نووسینەكان ودیمانەكانى لە گەڵ میدیاى كوردى بە تایبەتى لەم سالانەى دوایى زۆر بە حیكمەتانە شیدەكردەوە، بەلام بە داخەوە كەس لە سەركردەكانى كوردستان گوێ رایەلى نەدەبوون وهەستیان بەو حرێە وبەرپرسیاریەتیە میژوویەى ناو خودى ئەم زاتە گەورە نەدەكرد، وهەروەها وبایەخیان بەو بوّچوونانەى بەرێزیان نەدەكرد لە بوارى داهاتووى كوردستان.

بە پێى كارى نووسین ورۆژنامەوانیم، دەرفەتم بۆ رەخسا كە چەند جار لە گەڵ ئەم زاتە سیاسەتمەدارە حەكیمە دابنیشم وگفتوگۆیەكى سیاسى لە گەڵ بەرێزیان بكەم، یەك لەو بۆچوونە گرنگەكانەى كە خوالێخۆشبوو زۆر چەختى لە سەر دەكرد مەسەلەى تەحدیدكردنى سنوورى هەرێمى كوردستان بوو لە گەڵ ناوچەكانى عیراقدا كە زۆر هەولى دابوو بە رێگاى پەرلەمان ئەم مەسەلەیە تەسبیت بكرێت وەك راستیەك دانى پێبدریت وببێتە (أمر الواقع) لە سەر حكومەتى فیدرالى بەغدا لە پاش رووخانى رژێمى ێەدام، بەلام سەركردایەتى كورد ئەم بۆچونەى بەرێزیان پەیرەو نەكرد ولە ئەنجامدا بوە كێشەیەك بە ناوى ناوچە دابراوەكان كە ئیستاش هیچ كارێكى چارەسەرى بۆ نەكراوە وناوچەكان هەر لە ژێر كۆنترۆلى حكومەتى ناوەندایە.

دووەم بۆچوونى گرنگى ئەم بەرێزە مەسەلەى ئۆپزسیۆن ودەسەلات بوو كە زۆر تەئكیدى لەوە دەكرد كە دەبێ ئەو دوو لایەنە یەكتر قبوول بكەن ویەكتر بە تەواوكەرى یەكتر بزانن نەك سەیرى یەكتر بكەن بە جاوى قبولنەكردن جونكە ئاسەوارى خراپى لە سەر دروست دەبێت وزیان بە میللەتى كورد دەبەخشێت.

لە بۆچوونە گرنگەكانى ترى ئەم بیرمەندە بەرێزە، كە زۆر پێى لە سەر دادەگرت زەرورەتى جەسپاندنى مەفاهیمى دەولەت بوو لە لایەن دەسەلاتى هەرێمى كوردستان، كە زۆر بەداخەوە روونى دەكرد كە تا ئێستا ئەم حالەتە بە هیج شێوەیەك نە جەسپاوە لە فەرمانرەوایەتى كورد، وبە راى ئەو زۆر لە قەیرانەكانى دەسەلاتى كورد دەگەراندەوە بۆ ئەم هۆیە، وە زۆر بە راشكاوى تەئكیدی دەكرد كە فەرامۆشكردن وبایەخنەدان بەم حالەتە هەلەیەكى مێژوویە لە رێرەوى دەسەلاتى ئیستاى كورددا وسەركردەكانى هەرێمى گوردستان بەرپرسیارەتى ئەم هەلەیە هەڵدەگرن.

مەسەلەى دیموكراتیەت وسیستەمى فیدرالیەت یەك لەو بوارە گرنگانە بوو كە بەرێزى كارێكى باشى بۆ كرد وكتێبەكەى لەم بوارە دەكرێ بە سەرچاوەیەكى گرنگ دابنرێت لە سەر ئاستى عیراق ناوچەى رۆژهەلات، بە تایبەتى بۆ چارەسەركردنى ئەو كێشە ئیداریانەى كە پارێزگاكانى عیراقى وولاتانى عەرەبى لێى ئەنالێنن بۆ لابردنى دەسەلاتى ناوەندى بە سەر هاولاتیانى ئەو ناوچانە.

مەسەلەى بوێرى ومەنتیق فیكرى عەقل وهەستى بەرپرسیارەتى مێژووى یەك لە كۆلەكە دیارەكانى ئەم كەسایەتیە بەرێزە بوو، هەروەها ئارامى وسنگ فراوانى وحیكمەت وتەوەقعاتى داهاتوو یەك لە سیمە ئەساسیەكانى ئەم سیاسەمەتدارە بوو، وە بە هۆى ئەو سیفاتانەى بەرێزى خوالێخۆشبوو وەك حەكیمدارێكى سیاسى كورد، دەبوایە سەركردەكانى كورد بە تایبەتى سەرۆكى هەرێم وسەرۆكى عیراق ئەم سیاسەتمەدارە هەردەم لە مەقامى دەستى راستەیان بوایە نەك دووركەوتن وپەراوێزكردنى ئەم كەسایەتیە كە دەكرا زۆر لە قەیرانەكانى هەرێمى كوردستان چارەسەربكرایە بە رێگاى راوێژكردن وجێبەجێكردنى بۆچوونەكانى ئەم بەرێزە لە لایەن سەركردایەتى كورد.

بە داخەوە كۆچكردنى ناوەختى وئاوابوونى ئەستێرەى ئەم زاتە حەكیمە خسارەتێكى گەورەیە بۆ هەموو میللەتى كورد لە هەر چوار پارچەى كوردستان نەك بەس هەر لە هەرێمدا بە تایبەتى لەو بارودۆخەى ئێستادا، وهەرگیز وا ئاسان نییە بۆشایى ئەم بەرێزە پربكرێتەوە، وهیوادارین نموونەى وەك ئەم كەسایەتیە پر حیكمەت وعیرفانە لە هەموو پارچەكانى كوردستان هەبێت بۆ بەرژەوەندى میللەتى كورد، ولە كۆتایى رێزو نەوازش بۆ گیانى خوالێخۆشبوو دادەنوێنم وپرسەو سەرەخۆشى لە ناخى دلمەوە ئاراستەى خێزان وبنەمالە وخزم وهاورێیانى دەكەم، وداواكارین لە یەزدانى میهرەبان سوكناى فەسیحى بەهەشتى بێت، وانا لله وانا الیە راجعون.

* سەرنووسەرى گۆڤارى بەغداد
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە