کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دایکی هێرۆ و خەسوی مامەش هاتە سەر خەت !

Monday, 22/12/2014, 12:00


ئارام سەلاح گەلاوێژ خان دایکی هێرۆ و عەمید شاناز و خەسوی مام جەلال، لە کوردستانی نویێ ژمارە (٦٥٥٦) ی ڕۆژی ١٦ / ١٢/٢٠١٤ دا بابەتێکی بە ناونیشانی : (بە هەوڵی دڵسۆزان ئەوەی بو بوە گریێ کوێرە کرایەوە) ی بڵاوکردۆتەوە . بە کورتی پوختەی نووسینەکەی بریتییە لەم خاڵانە :
١ - ڕێکەوتنی نێوان هێرۆ و نەوشیروان گریێ کوێرەی نێوانیانی کردەوە .
٢ با ئیتر لە مەولا وەک خوشک و برا کاربکەن و خەڵکەکە لە دڵە ڕاوکێ ڕزگار بکەن ، چونکە داعشی خوێنڕێژ پەلاماری گەلەکەمانی داوە .
٣ بە پێی تەجروبە و خەباتی زۆری خۆی بۆی دەرکەوتووە دووبەرەکی هۆکاری کەمەرشکاندن و نوشوستییە و یەک ڕیزیش دەمانگەیەنێتە ئامانج و برا لە پشت برا بێ مەگەر قەزا لای خوا بێ.

پێشەکی گەلاوێژ خان ئەوانەی لە تۆوە نزیکن و سەرکردە کۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان چاکدەزانن تۆ بزوێنەر و هاندەری عەقڵی برایم ئەحمەد بوویت بۆ نانەوەی دووبەرەکی و جیابوونەوە لە بارزانی بە مەبەستی گرتنە دەستی دەسەلات وەک ئەمڕۆ لە لایەن پیرەژنێکی وەک هێرۆی کچتانەوە کراوە و دەکرێت . ئاخر بە چ هەق و یاسایەک هێرۆ خۆیکردووە بە کەسی یەکەمی یەکێتی ؟ .
پاشان دەبوو پێش ئەوەی باسی ڕێکەوتنی هێرۆ و نەوشیروان بکەیت، وەک دایکێکی دڵسۆز و وەفایەک بۆ مامەی زاوات بە تەنگ یەکڕیزی یەکیێتییەوە بوویتایە و ئامۆژگاری کچەکانت و سەرکردەکانی یەکێتیت بکردایە تا واز لە قۆرخکردنی دەسەڵات و باڵ باڵێن و دووبەرەکی بهێنن کە بە جارێک هەناوی یەکێتی داوەشاندووە ، بەڵام ئەوە بەلای ئێوەوە گرنگ نییە ، چونکە لەوە بە ئاگان تا ئەو ناکۆکیانە زیاتر بێت دەسکەوتەکانتان زیاتر دەبێت و کەسانی بێ هەڵویستی وەک کۆسرەت و بەرهەمی بێ کردار و ئەرسەلان فرسەت و قالەی حەمەجان و سەدان نۆکەری پۆست و پارە پەرستی وەک فەرید ئەسەسەرد و نەجمەدین کەریم مەترسیی نیین بۆ بەرژەوەندیی و دەستکەوتەکانتان ، بەڵکو مەترسی هەرە گەورەی ئێوە نەوشیروانە کە لە ماوەی چوار پێنج ساڵدا توانی سێبەشی سلێمانی و هەولێرتان لە دەستبکاتەوە و خوا یاربێت لە ماوەی چوار پێنج ساڵێکی تردا ئاسەواری چڵکنیشتان ناهێڵێت . هەر بۆیە پیرەژنێکی وەک تۆ کە بە خوێنی سەری نەوشیروان تینوویت کەوتۆیتە کلکەلەقێ و ماستاوکردن بۆی ، ئاخر نەوشیروانێک مامەی زاوات بە درێژایی تەمەنی پڕ لە خیانەتی خۆی نەیتوانی بێت دەستەمۆ و ماڵی بکات ئیتر چۆن گویێ لە قسەی هەلپەرستێکی خەڵەفاوی وەک تۆ دەگرێت ، کە هەموو ئامانجی قۆرخکردنی یەکێتی و دادۆشینی سامانی سلێمانییە ، خۆ ئەگەر ئەویش وەک ئێوە بیربکاتەوە و گۆڕەپانەکەتان بۆ چۆڵبکات ئەوا نەوەیەکی نوێ بە ڕێگاوەیە بەهەمان چاو سەیری ئەویش دەکات، ئەو نەوەیەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمدا هەڵۆی کوڕتانی رەزیل و ڕیسواکرد ، دەبوو هەر ئەو ڕۆژە سەری لووتی خۆتانتان ڕەشکردایە و قورسایی خۆتانتان بزانیایە و بە حەیای خۆتانەوە سلێمانیتان چۆڵبکردایە .
پاشان دوای ڕاپەڕین کە یەکێتی هەولێری گرت و مامەی زاوات پڕ بەدەمی هاواریدەکرد :
(مەگەر پارتی لە دوورەوە بە دووربین تەماشای هەولێر بکات) ، ئاگری شەڕێکی ماڵوێرانکەر هەڵگیرسابوو برا برای خۆی دەکوشت ، ئەی ئەو کاتە بۆ عەقڵت پیێ نەشکا ئامۆژگاری جەلالی زاوات بکەیت و پێی بڵێیت : ئەرێ کوڕی خۆم تۆ بۆ ئەوەندە فوو بە ئاگری شەری براکوژیدا دەکەیت ، ئەی بۆ لەگەڵ پارتیدا ڕێکناکەویت ، ئەی ئەو کاتە بۆ پێت نەووت : یەکڕیزی دەمانگەیەنێتە ئامانج و برا لە پشت برا بێت مەگەر قەزا لای خوا بێت ، خۆ ئەو کاتەش وەک داعش سەدام لە بۆسەدا بوو بۆمان . جا ئەگەر لە دڵێکی پاکەوە دوو قسەی خێرت بکردایە لەوانە بوو پارتیش خیانەتی ٣١ ی ئابی نەکردایە . بەڵام ئێوە لەو شەڕە نەگریسەی خوێنی سەدان کەسی وەک حەسەن کوێستانی و ڕێباز و فاقەی تێدا ڕژا بێدەنگبوون ، چونکە چاکتاندەزانی پارتی لە دوای ئاشبەتاڵەوە لە مێژووی شاری سلێمانیدا قورساییەکی ئەوتۆی نەماوە و هیچکات مەترسی بۆ سەر بەبەرژەوەندییەکانتان دروستناکات .
لە دواجاردا ئەوە ماوە بڵێم ئەمڕۆ تەمەنی مام جەلالی زاوات ٨٣ ی ساڵە ، جا دەبێت تەمەنی ئێستای ئێوە چەند لەو گەورەتر بیت وا بەم ئاخری عومرەتەوە کەوتوویتە ئامۆژگاریکردن ، دڵنیام ئەو نووسینە دەستکردی عەمید شانازە ، دەیەوێت پێمان بڵێ خەسووە پیرەکەی مامەش نووسەر و سیاسیی و روناکبیر و دڵسۆزی یەکڕێزی ماڵی کوردە. لە هەمان کاتدا ئەوە یەکەمجارە لە هەموو جیهاندا خەسوی سەرکردەی حیزبێکی سۆشیاڵ دیموکرات بێتە سەر خەت و یەک ڕێزی حیزبە سۆشیالەکەی زاواکەی فەرامۆش بکات و بۆ مانەوەی خۆی و ماشینەوەی سەروەت و سامانی میللەتێکی کڵۆڵ داوای یەکڕیزی لە نەیارە سەرسەختەکەی خۆیان بکات. یەکەمجاریشە یەکێتی لە ڕێگای خەسوی سەرکردەکەیەوە دروشمی : برا لە پشت برابێت مەگەر قەزا لای خوا بێت بەرزدەکاتەوە! . دیارە ئەمەش داهێنانێکی نوێی یەکێتییە ، کە تا بناگوێی لە قۆڕ و چڵپاوی هێرۆ و شاناز و بنەماڵەی هەلپەرستی تالەبانیدا نقومبووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە