کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەفیق لێیدا، یان جوانەی کچی فوئاد مەعسوم؟!

Wednesday, 10/12/2014, 12:00


 لەگەڵ کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندی شاری سلێمانی، لەهەمانکاتدا سلێمانی بەوە ناوبانگی دەرکردووە، کە سەرچاوەی قسەی نەستەق و نوکتەو پەندی پێشینانیشە، مەڵبەندی ڕۆشنبیری و جێگای کەسانی پایەبەرز بووە لە نمونەی: پیرەمێرد و مەلا نەجمەدین و شێخ محەمەدی خاڵ، زوو کەسی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری تێدا دروست بووە، لە هەمانکاتیشدا کەسانی خراپ و ناپاکیشی لە خۆی گرتووە، ئەوانەی جوان بوون زۆربەیان نازناوی جوانیان پێدراوە، بە پێچەوانەشەوە ناتۆرەی ناشیرینیشیان بە ناوی ئەو کەسانەوە ناوە، کە ناپاک و  خراپ بوون و پیاوانە هەڵسوکەوتیان نەکردووە، لەناو خەڵکیدا بە سووک سەیرکراون .
لە پێش ڕاپەڕیندا وەک ئێستا نیشتیمان تاڵان نەدەکرا، لاوێکی سلێمانی بە ناوی شەفیق بەبێ هەقی خۆی دەستکەوتێکی کەمی دەست دەکەوێت، ئیتر خەڵکەکە بەهۆی ئەو دەستکەوتەوە پێی دەڵێن: لێدە شەفیق.
ئەو دەستکەوتەی شەفیق نە زەوی ڕوکن، نە پلەی بەلاشی ڕاوێژکاریی، نە پارەی دزینی نەوت، نە گرد و تەپۆڵکە نەبوو، هەروەها موچەی زۆریی ئەندام پەڕلەمانییش نەبوو، بێگومان ئەگەر بەراورد بکەین بە ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین ناهەقییەکی زۆر لە شەفیق کراوە. تەماشابکەن چۆن کچی فواد مەعسومی سەرۆککۆماری عیراق، کە فوئاد لە هەموو شتێک  ئەچیت تەنها لە سەرۆک کۆماری نەبێت، جوانەی کچی پلەی وەزیری بە ناهەق پیێدەدرێت و بەو پلەیەش هەشت ملیۆن خانەنشین دەکرێت، پاشان بە مووچەی دوانزدە ملیۆن و نۆسەد هەزار دینار لای باوکی دەکرێت بە ڕاوێژکار، سەرجەم مووچە مانگانەکەی بە بێدەرماڵە دەکاتە بیست ملیۆن و نۆسەدهەزار دینار. جا تو ویژدانتان ئیتر هەقە بە شەفیق بگوترێت شەفیق لێتدا!؟ یان هەقە بە کچەکەی فوئاد مەعسوم بگوترێت جوانە خان جوانت لێدا، چونکە جگە لە دزییەکانی پێشووترت، ئەوە لەلای باوکیشتەوە لێتدا؟ کەواتە با لەمەولا ئەو ناهەقییە لە ملی شەفیق کەنەوە و بەو کەسە هەلپەرستانەی وەک فوئاد و جوانەی کچی، کە بە ڕاست وچەپدا سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە دەماشنەوە بڵێین: جوانە خان خۆت و باوکت بە جوانی لێتانداوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە