به‌ره‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆچی پێکنه‌هات؟ گرفته‌کانی چین؟ ده‌بێ چی بکرێت بۆ پێکهێنانی؟
Thursday, 01/04/2010, 12:00
له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه خه‌بات و تێکۆشان له پێناو ڕزگاریی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دا زۆر جار باس له پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی کراوه؛ و زۆر که‌س و لایه‌ن بیروباوه‌ڕی خۆیان له‌مباره‌وه خستووه‌ته ڕوو. به‌ڵام به داخه‌وه له دوای هه‌ر زنجیره باس و گفتوگۆیه‌ک به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو بێده‌نگه له مه‌سه‌له‌که کراوه و کورد گوته‌نی دیزه به ده‌رخۆنه کراوه. ئه‌گه‌ر به خێرایی چاوێک به مێژوولکه‌ی دیدار و گفتوگۆ و دانیشتنه‌کانی لایه‌نه‌کان له‌مه‌ڕ پرسی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا بخشێنرێت، ده‌بینرێ که هیچکام له‌و لایه‌نانه خۆیان به که‌مته‌رخه‌م و گوناهبار نازانن له به ئاکام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا و هه‌رکامیان لایه‌نێک یا چه‌ند لایه‌نێکی به‌رامبه‌ری به که‌مکاری و ته‌نه‌خی تۆمه‌تبار ده‌کات.
له ڕابوردوودا یه‌کتر ته‌حه‌مول نه‌کردن و به‌که‌م و بچوک زانینی به‌رامبه‌ر به‌شێک له گرفته‌کانی پێکنه‌هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی بوون که له چه‌ند بڕگه و سه‌رده‌مێکدا به ته‌واوی خه‌ڵکی تووشی نائومێدی کرد. ئه‌وان نه‌یانتوانیبوو له‌سه‌ر هاوبه‌ندییه‌کی ده‌ڵه‌مه له یه‌کتری نزیک بکه‌ونه‌وه که‌چی لێک‌دابڕان و جیابوونه‌وه‌کانی ئه‌م دوو سێ ساڵه‌ی داییش ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕێگای دانیشتن و دیالۆگیان دورو درێژتر کرده‌وه؛ وه‌ک ده‌ڵێن" ماڵ هه‌ر نه‌بوو میوان هات لهوهندیشی کرد". لێکدابڕانه‌کان له‌مپه‌ری گه‌وره‌تر و ئاسته‌نگی زیاتریان هێنایه پێش پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی و خه‌ڵکیان هیوابڕاو کرد و گه‌له‌که‌مانی توشی خه‌سارێکی گه‌وره‌و قه‌ره‌بوونه‌کراو کرد. هاوکاری نه‌کردن و یه‌کتر به فه‌رمی نه‌ناسینی لایه‌نه لێک جیا بۆوه‌کان ده‌رگای دانیشتن و دیالۆگی قوڕداداوه و بیرۆکه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی به ته‌واوی نهزۆکاندووه.
ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ڕێکخراوه‌ییان بخستایه‌ته خوار به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌یانه‌وه گومانی تێدا نه‌بوو که نه ته‌نیا حیزب و ڕێکخراوه‌کان به‌ڵکو که‌سایه‌تییه سیاسی و سه‌ربه‌خۆکانیش ده‌که‌وتنه ژێر چه‌تری به‌ره‌ی کوردستانی؛ و ئاسۆی ئازادی و ڕزگاری کوردستانیش به‌م شێوه‌یه لێڵ نه‌ده‌بوو.
ده‌رد و نه‌خۆشییه‌کان ده‌رمان، و کێشه‌کانیش ڕێگاچاره‌یان هه‌یه، به مه‌رجێک کاری به‌رده‌وام و بێسرهوتیان بۆ بکرێت. ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌کان ده‌بێ کێشه لاوه‌کیه‌کانیان و ناکۆکیه ههنجهتیهکانیان له‌باره‌ی میراتگری و خاوه‌نداریی ناو و ناوبانگهکانهوه بکه‌ن به قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل و وڵات و ده‌ستکه‌وته‌کانی میلله‌ته به‌شخوراوه‌که‌یان. ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێت که حیزب و ڕێکخراو وه‌سیله‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو، پێویسته ئه‌م وهسیلهیهش له پێناو ئه‌و ئامانجه به‌رز و پیرۆزانه‌دا به‌کار بێنن، بێ گوێدانه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبایه‌تی. گومانی تێدا نییه که قوربانیدان له پێناو گه‌ل دا سه‌ربه‌رزی و هه‌رمان به‌و حیزب یان ڕێکخراوه ده‌به‌خشێ که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌خاته خزمه‌ت قازنجی گه‌ل و وڵات.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست